مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی لقه‌كانی گیلان، ئه‌رده‌بیل، گوڵستان، تاران و ئه‌لبۆرز به‌شێوه‌ی ئانلاین چاوپێكه‌وتن و وت‌ووێژیان كرد.
ده‌قی وته‌كانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
خوشكان و برایانی دینی و تێكۆشه‌رم له لقه‌كانی گیلان، ئه‌رده‌بیل، گوڵستان، تاران و ئه‌لبۆرز
سڵاو و ڕه‌حه‌مت و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت
حه‌مد و سپاسبۆ خوای گه‌وره كه یارمه‌تی داین له‌خزمه‌ت ئێوه و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كانتان دابم، بێگومان ئه‌و چاوپێكه‌وتنه ده‌رفه‌تێكی به‌نرخه و من خوازیار بووم كه له نزیكه‌وه به‌خزمه‌تان گه‌یشتبام، به‌س هه‌ر سپاس بۆ خوا كه له‌ڕێی مه‌جازییه‌وه ئه‌و هه‌له ڕه‌خسا و پێك گه‌یشتین. له باره‌گای خوای میری مه‌زن داواكارم كه ئێوه‌ی به‌ڕێز و بنه‌ماڵه ڕێزداره‌كانتان له ته‌ندروستی و سڵامه‌تی ته‌واو دابن و له عیباده‌ت و گه‌یشتن به به‌خته‌وه‌ری سه‌ركه‌وتوو بن و بۆ ئازیزانێك كه به لیقای خوای گه‌وره گه‌یشتوون و له نێوانمان نه‌ماون، داوای ڕه‌حمه‌ت و لێبووردن ده‌كه‌م و بۆ نه‌خۆشه‌كان و به‌تایبه‌ت به‌ڕێز حه‌بیبزاده و به‌ڕێز حه‌سه‌نزاده، دوو ئه‌ندامی زه‌حمه‌تكێش و تێكۆشه‌ری لقی گیلان، داوای شیفای به‌په‌له و ته‌واو ده‌كه‌م.
نزیك به ساڵی تازه‌ین و هاوكات له‌گه‌ڵ ویش له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان نزیك ده‌بینه‌وه، پێشه‌كی پیرۆزبایی خۆم به‌هۆی ئه‌و بۆنه پیرۆزانه ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كانتان ده‌كه‌م.
خوشكان و برایانی ئیمانیم
خوای گه‌وره له سووڕه‌تی ئالی‌عیمڕان ده‌فه‌رموێت: لَيْسُوا سَوَاءً مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَائِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللَّهِ آنَاءَ اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ (١١٣) يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَأُولَئِكَ مِنَ الصَّالِحِينَ (١١٤)، هێندێ له ڕاڤه‌كاران سه‌باره‌ت به دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌تانه بڕوایان وایه كه سه‌باره‌ت به عه‌بدوڵڵای كوڕی سه‌لام یه‌كێك له ڕێبه‌رانی یه‌هوود دابه‌زیوه كه دوای چوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بۆ شاری مه‌دینه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له یه‌هوودیانی تری مه‌دینه، ئیسلامی هێنا، ئه‌حبار (ڕێبه‌رانی یه‌هوود) ده‌یانوت كه ئه‌گه‌ر خێرێك له‌واندا بوایه، ده‌ستیان له ئایینی باب و باپیرانیان هه‌ڵنه‌ده‌گرت.
بۆیه به‌هۆی ئه‌وه‌یكه ڕاستی هێندێ ئایه‌ت نابێته به‌ربه‌ست له‌ئاست ڕاستییه‌كانی تر تا ڕۆژی قیامه‌ت؛ ئه‌و ئایه‌تانه باس له پێناسه‌ی چاكه‌كاران ده‌كا كه له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین:
جێی ئاماژه‌یه دوو بنه‌مای «گره‌نتیی یه‌كتركردن و بوونه ده‌سته‌به‌ری یه‌كتر» له به‌هاكانیئیسلامن كه گرینگی و پێگه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه و به‌پێی ئه‌و ڕوانگه‌یه بڕواداران باشتر ده‌توانن یارمه‌تی هاوچه‌شنانیان بده‌ن.
لَيْسُوا سَوَاءً مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ: ئه‌و خه‌ڵكه به‌هۆی ئیمان، دینداریی و په‌رستشی دڵپاكانه له كه‌سانی تر باشترن:
أُمَّةٌ قَائِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللَّهِ آنَاءَ اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ: خه‌ڵكانێك كه به‌شێك له شه‌و خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ن، له‌كاتێكدا كه نوێژ ده‌خوێنن. سوژده سومبوول و ته‌واوكه‌ریی خاكه‌ڕاییه و نزیكترین دۆخێكه كه به‌نده له خوا نزیك ده‌كاته‌وه. چونكه نوێژخوێن خۆشه‌ویستترین ئه‌ندامی خۆی واته نێوچاوانی بۆ خوای گه‌وره ده‌خاته سه‌ر زه‌وی.
يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ: ئه‌وان له گه‌وره‌یی خوای گه‌وره تێگه‌یشتوون و بڕوایان به دواڕۆژ هه‌یه.
وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ: فه‌رمان به چاكه و قه‌ده‌غه له خراپه كه نیشانه‌ی دڵسۆزی و خێرخوازییه هه‌مبه‌ر هاوچه‌شنان له گرێوی ئیمان به خوا و ڕۆژی دوایی دایه. پاككردنه‌وه‌ی دۆخ و به‌ستێنی ژیان له ناپاكییه‌كان، نیشانه‌ی گرینگی‌پێدان به ژیان و ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگا و هاوڵاتیانه.
وَيُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ: ئه‌وان له كاری چاكه پێش یه‌كتر ده‌كه‌ون. په‌روه‌ردگار فه‌رمان به بڕواداران ده‌دا كه له كاری چاكه پێش یه‌كتر بكه‌ون. (فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ/به‌قه‌ڕه:١٤٨)
وَأُولَئِكَ مِنَ الصَّالِحِينَ: كه‌سانێك كه به‌م چه‌شنه بن، له هه‌موو سه‌رده‌م و ڕۆژگارێكدا له زومڕه‌ی چاكه‌كارانن.
خوشكان و برایانی ئیمانیم
ته‌نیا بوونی ئیمان نابێته هۆی ڕزگاری و چاكسازی، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه كرده‌وه‌ی چاكه و هه‌نگاوی دروستی له‌گه‌ڵ بێ. جه‌ماعه‌ت خۆی به به‌شێك له بێداری ئیسلامی ده‌زانێ و له‌و ڕێگایه له‌ژێر تیشكی ئاوه‌زمه‌ندی، ڕاستبینی و نوێخوازی، گرینگی به بابه‌ت و ڕووداوه‌كانی ڕۆژ داوه. بێگومان له دونیای ئه‌وڕۆكه‌دا ڕێكخستنی بزافێكی دروست له‌سه‌ر هێڵی دینداری كارێكه كه به ته‌نیایی جێبه‌جێ نابێ و میانه‌ڕه‌وی و یه‌كترقه‌بووڵكردن پێویستی به یه‌كیه‌تی و ئاوه‌زی به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه.
سپاس بۆ خوا ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت به گه‌شه و واڵای بیری، دڵسۆزی و ڕاستییان، شانازییه‌كی گه‌وره‌یان له بڕوانامه‌ی جه‌ماعه‌تدا تۆمار كردووه و ئه‌و دڵپاكی و ئه‌مه‌گناسی و مانه‌وه له‌سه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنی له‌گه‌ڵ خوا، نێعمه‌تێكی گه‌وره‌یه كه هه‌موومان پێویسته پارێزه‌ر و ئاگاداری بین. به‌یارمه‌تی خوا ئه‌و دڵپاكییه‌ی نێوان ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت هاوشێوه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی نێوان كۆچه‌ران و یاریده‌ران (خوا لێیان ڕازی بێ) بێت كه یاریده‌ران به ڕازاندنه‌وه‌ی شاری مه‌دینه و به ته‌یاركردنی ماڵی دڵیان بۆ میواندارییه‌كی شكۆمه‌ندانه له كۆچه‌ران، خۆیان ئاماده كرد.
خۆشویستنی یه‌كتر به‌خاتری خوای گه‌وره نیعمه‌تێكی گه‌وره‌یه؛ هیوادارم كه هه‌موومان بتوانین ئاگادار و پارێزه‌ری ئه‌و برایه‌تی و براده‌رایه‌تییه بین و به كارزانی ئاوه‌ز و حیكمه‌ت و تێگیشتن له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات بتوانین بانتر له ده‌مارگرژی، خزمه‌تی شیاو به كۆمه‌ڵگامان بكه‌ین.
جه‌ماعه‌ت به ڕێزنان له نیعمه‌تی برایه‌تی و ئه‌مه‌گناسی، توانی سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌ك ڕێكخراوه‌یه‌كی ئیسلامی، سه‌رتاسه‌ری، ئێرانی و سه‌ربه‌خۆ و هاوكات به یه‌كترقه‌بووڵكردن و دووری له توندئاژوویی ڕۆڵی خۆی بگێڕیت.
بێگومان مرۆڤه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئامانج و به‌رژه‌وندییه‌كانیان پێویسته یه‌كێك له‌و دوو شێوازه هه‌ڵبژێرن: ١- هاوكاری و هاریكاری ٢- به‌ره‌نگاربوونه‌وه و یه‌كتركوشتن. كه جه‌ماعه‌ت به‌پێی ئاوه‌زمه‌ندی و یه‌كیه‌تی ڕێكخراوه‌یی خۆی شێوازی هاوكاری و هاریكاری هه‌ڵبژاردووه.
جێی ئاماژه‌یه له سه‌ره‌تادا دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز له لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی لقی تاران، به‌رپرسانی لقه‌كانی نێوبڕاو ڕاپۆڕتێكیان له كار و چالاكییه‌كانیان خسته ڕوو.
له كۆتاییدا مامۆستا پیرانی ئاماژه‌ی به پێشینه‌ی دامه‌زراندنی جه‌ماعه‌ت له ئێران، ڕووداوه‌كانی پێشهاتوو تا ساڵی ١٣٦٨ كرد و دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌ندامان، كۆڕه‌كه كۆتایی پێ هات.
بۆچوونه‌کان