تاران ـ پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح یه‌که‌م دانیشتنی ستادی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران له ساڵێ نوێ‌دا، ڕۆژی 16ی خاکه‌لێوه‌ی 94 به‌ڕێوه چوو. دکتۆر عبدالرحمن پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌که‌وه، پیرۆزبایی ھاتنی ساڵی نوێ كرد و وێڕای بوونی ھه‌ندێ که‌م و کوڕی، چالاکی و ده‌سکه‌وتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێرانی به سه‌رکه‌وتوو زانی و وتی : «ئه‌مه‌ی که جه‌ماعه‌ت توانیویه‌تی به بوونی کلتووری جیاواز، به تایبه‌ت له باردودۆخی ناله‌باری ئێستای جیھان و ناوچه‌که، یه‌کده‌نگی ناوخۆی ڕاگرێ و ببێت به ڕێکخراوێک که خه‌ڵکی چاوه‌ڕانی چاکه‌یان لێی ھه‌یه، نیشانده‌ری سه‌رکه‌وتوویی جه‌ماعه‌ته و ئه‌مه‌ش راستی پێشه‌نگان و ته‌قوای ئه‌ندامان ده‌گه‌یێنێت.» له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا، ڕێکه‌وتنی ناڤۆکی به ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵکی ئێران دانا و ڕایگه‌یاند ئه‌م ڕێکه‌وتنه ده‌کرێ ببێته به‌ستێنێک بۆ لابردنی گه‌مارۆکان و چاکبوونی بارودۆخی ژیانی خه‌ڵکی و ھاووڵاتیان. ھه‌روه‌ھا وتی کە ئه‌م ڕێکه‌وتنه، ده‌سکه‌وتێکی زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئێران و ناوچه‌که و بارودۆخی نوێ ده‌کرێ زۆر جیاواز له دۆخی پێشوو بێ و پاش سه‌ره‌نجامی ڕێککه‌وتن، ئێران ده‌توانێ له زه‌رفیه‌تی ئێستا، بۆ بوون به زلھێزێکی ئابووری که‌ڵک وه‌ر بگرێ. مامۆستا پیرانی، خۆڕاگری و لێبورده‌یی تیمی گفتوگۆکه‌ر ئێرانی به گه‌وره دانا و له‌م باره‌وه وتی ده‌بێ ده‌سخۆشی له جه‌نابی «زه‌ریف» و تێمی ڕاوێژکار بکرێ، که توانیان به لێبورده‌یی و سینگفراوانی ئه‌م موزاکهرانه ببه‌نه پێشه‌وه. ھه‌ر وه‌ھا ھیوای ئه‌وه‌ی خواست دوای ھاتنه‌دی ئه‌و ڕێککه‌وتنه، ھه‌لێکی باشتر بۆ ده‌وڵه‌تی ئاغای ڕۆحانی بڕه‌خسێ تاکوو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که داویه‌تی خه‌ڵکی ئێران، بێھێنێته جێ. ئه‌مینداری گشتی داوای له ھه‌مووی ئه‌ندامان کرد که له ساڵی نوێ، زیاتر له ڕابردوو ھه‌وڵ بۆ ڕاگرتنی مه‌عنه‌ویت بده‌ن و به پێداچونه‌وه‌ی چالاکییه ئه‌نجامدراوه‌کان، به دڵگه‌رمی و ھیوای زیاتره‌وه ھه‌نگاو ھه‌ڵێنن.
بۆچوونه‌کان