دووههمين دانيشتنی شۆڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت ڕۆژی پێنج شه‌ممه 26ی خه‌رمانان له بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت له تاران به‌ڕێوه‌چوو. کۆبوونه‌وه‌که به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئايهتێک له قوڕئانی پيرۆز ده‌ستی پێ‌کرد و له درێژه‌دا عه‌بدولڕه‌حمان پيرانی، «ئه‌مينداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئيسلاح» هاوکاتی ئه‌م دانيشتنهی له‌گه‌ڵ وه‌رزی حه‌جی به ڕووداوێکی پيرۆز زانی، وێڕای ده‌ربڕينی ناڕاحه‌تی خۆی له کاره‌ساتی دڵته‌زێنی که‌وتنی گرانکێش له «مسجدالحرام»، له خوای گه‌وره بۆ گيان بهختکراوهکانی ئه‌و کاره‌ساته لێ خۆش بوونی ئيلاهی و بۆ برينداره‌کان، چاک بوونه‌وه و شيفای به‌په‌له‌ی داوا کرد. مامۆستا پيرانی دانانی دوکتور ساڵح ئه‌ديبی به باڵوێزی کۆماری ئيسلامی له ويهتنام و کامبووج به گه‌وره دانا و ئومێدواری خۆی له‌م کاره ده‌ربڕی که ئه‌م هه‌نگاوه ، ئهڵقهيهک له هه‌نگاوه‌کانی کاريگه‌ر له سه‌ر گرينگی پێ دان به مافه‌کانی چين و ئايينه‌کان و له ئاکامدا به هێزبوونی يه‌کيه‌تی نه‌ته‌وه‌يي به‌دوادا هه‌بێ. مامۆستا پيرانی له درێژه‌ی قسه‌کانيدا، وێڕای سه‌رنج ڕاکێشانی ئه‌ندامانی شۆڕا بۆ پێويستی جياکردنه‌وه‌ی وه‌حی له فێقه، وه‌حی و سرووشی ئاسماني به پيرۆز و هه‌تايى دانا و فێقهی به سه‌مه‌ره و ئاکامی فيکر و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ و به‌رهه‌می هاوكاري واقيعى كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كان زاني و سفارشی کرد، ئه‌م گرينگه له ئاريکاری له‌گه‌ڵ ميراتی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵگای ئيسلامی، بکه‌وێته به‌رسه‌رنج تا سوودمه‌ندی و شياویى سازگاری زانستی دينی له‌گه‌ڵ گۆڕانکارێکانی هه‌ر سه‌رده‌م بپارێزێ و به‌رژه‌وه‌نديه‌کانی موسڵمانان قوربانی ڕوانگه‌ي ناشياوی به پيرۆز زانينی فێقه و قه‌ده‌غه کردنی ئيجتيهاد نه‌بێت. هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه که ئه‌م کاره نابێ به ته‌شه‌ر دابنرێت له لێهاتوويى زانستی و پارێزکاری ئه‌و زانا و موجتههيدانهي که خۆيان بير و بڕوا و پێداچوونهوهي جياوازيان هه‌بووه.
بۆچوونه‌کان