دكتۆر عهبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە ھاوڕێیەتی وهفدێک ڕۆژی ھەینی 26ی جۆزهردانی ئەمساڵ، لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی دایکی «سید حامد علم الھدی» جێگری ئیش و کاری ئێران لە تەقریبی مەزاھیب، لە مزگەوتی «المھدی» بەشداری کرد.
ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەم بۆنەوە بروسکەی سەرەخۆشی دەرکردبوو کە دەقی ئەم پەیامە بەم جۆرەیە:
ڕێزدار حوجەتولئیسلام «علم الھدی»
بەرپرسی ئیش و کاری ئێران لە مەجمەعی جیھانی تەقریبی مەزاھیبی ئیسلامی
السلام علیکم و رحمة الله
لەگەڵ خەم و پەژارە و بە بڕوا بە بەشی دیاری کراوی خودا، ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانم پێ گەیشت:
أَنَّ لِلَّهِ مَا أَخَذَ وَلَهُ مَا أَعْطَى، وَكُلُّ شَيْءٍ عِنْدَهُ إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى، فَلْتَصْبِرْ وَلْتَحْتَسِبْ
لە خاوەنی ڕەمەزان بۆ ئەو کۆچکردووە، ڕەحمەت و لێخۆشبوون و بۆ بەجێماوان، سەبر و خۆڕاگری داواکارم.
إنّا لله وإنّا إليه راجعون
عبدالرحمن پیرانی
ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
21ی جۆزەردانی 1396
بۆچوونهکان