مامۆستا عه‌بدوڕڕەحمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا ئەکبەر ھاشمی، به ده‌رکردنی برووسکەیەک، سه‌ره‌خۆشی له ھەموو خه‌ڵکی ئێران، به تایبەت بنەماڵه‌ی ھاشمی کرد.
ده‌قی په‌یامه‌که، به‌م جۆره‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
کُلُّ نَفْسٍ ذائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَیْنا تُرْجَعُونَ / العنکبوت: ۵۷
ھه‌واڵی کۆچی ئایەتوڵڵا ھاشمی ڕه‌فسه‌نجانی له که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگ و کاریگه‌ره‌کانی وڵات و ناوچە و جیھانی ئیسلام، بووه ھۆی خه‌م و په‌ژاره‌یێکی زۆر. ئاوه‌زمەندی و دووربینی لە ئاستی سیاسه‌ت، نەترسی له پێداچوونەوه و ڕەخنەگری لە ڕابردوو و واقیعبینی لە ڕوانگەی ئایینی لە بەرچاوترین تایبەتمەندییەکانی ئەوان لە تەواوی ژینیدا بوو. بێ‌شک، کۆششی زۆر و چارەسازیی ئەوان لە پۆستگەلی جیاواز و زه‌مانی ھەستیار که بۆ به‌رژه‌وەندیی وڵات ئه‌نجامی دا، له بیری خه‌ڵکی ئێران‌دا ده‌مێنێتەوه.
له لایه‌ن خۆم و به‌نوێنه‌رایەتی له خوشکان و برایانم له جه‌ماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراسته‌ی تەواوی ھاووڵاتییانی ئازیز و ئەمەکناس، بەتایبەت بنەماڵەی «ھاشمی» ئەکەم. لە خودای گەورە بۆ ئەو کۆچکردووە لێخۆشبوو‌ن، و سەبر و خۆڕاگری و پاداشیش بۆ خێزان و بنەماڵەیی داواکارم.
إنّا لله وإنّا إلیهِ رَاجعُون
عبدالرحمن پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
20ی بەفرانباری 1395ی ھەتاوی
بۆچوونه‌کان
بدون‌نام
21 دی 1395 - 03:33تنها چیزی که می توانم بگویم با اینکه هوادار جماعت هستم اینست که متاسفم برای جماعت .