ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز چاوپێكه‌وتنی كرد و جه‌ختی كرده سه‌ر گرینگی متمانه‌به‌خۆیی و ڕێزگرتن.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا جه‌ختی كرد: «ئێمه به متمانه‌به‌خۆیی له‌گه‌ڵ ڕێزگرتن ده‌توانین كاریگه‌ر بین، ته‌نیا كارێكی كه هه‌موو كه‌س ڕازی ده‌كا، هیچ كارێك نه‌كردنه. په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه بتوانێ له‌نێو شه‌پۆله‌كانی ڕابواردنی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا به سڵامه‌تی بپه‌ڕێنیته‌وه، كارێكی زۆر گه‌وره‌یه».
له به‌شێك له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، جه‌ماڵ ئیسماعیلی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندیی جه‌ماعه‌ت ئاماژه‌ی به بابه‌ته‌كانی ڕۆژی جه‌ماعه‌ت كرد و وتی: ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌ت كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و چالاكییه سیاسییه‌كانی جه‌ماعه‌ت له‌چوارچێوه‌ی ئاسانكاریی له‌بواری فه‌هه‌نگی دایه.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، عوسمان عه‌بباسی به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت به ئاماژه به دۆخی كۆڕۆنایی كه ساڵێكه یه‌خه‌ی به هه‌موو جیهان گرتووه، وتی: پێویسته ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له ڕۆژانی كۆڕۆناییدا ئاگاداری خۆیان و ده‌ورووبه‌ریانیان بن.
بۆچوونه‌کان