مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی حاجی مامۆستا سه‌ید محه‌ممه‌د مسته‌فایی وتارخوێنی پێشووی گوندی خانه‌قای پاوه، بڵاو کرده‌وه.
ده‌قی په‌یامی سەره‌خۆشی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت به‌و شێوه‌یه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
«يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ»
هه‌واڵی کۆچی دوایی حاجی مامۆستا سه‌ید محه‌ممه‌د مسته‌فایی که ته‌مه‌نی پڕبه‌ره‌که‌تی له خزمه‌ت به ڕوونکردنه‌وه و بانگەوازی قوڕئانی پیرۆز و زانسته ئیسلامییه‌کان به‌ڕێ كرد، بوو به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌ی هه‌موومان. له حه‌قیقه‌تی دونیای دواڕۆژ و بایه‌خدان به سرووشتی تاقیکاری ژیانی دونیا که خوای میهره‌بان بڕیاری له‌سه‌ر داوه گومانمان نییه: «الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا» ده‌بێته هۆی سوکنایی و ئاسووده‌یی دەروونی که‌سوکاری.
من به نوێنه‌ری له خۆم و خوشک و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌بۆنه‌ی نه‌مانی ئه‌و کهساسهتییه مه‌زنه سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی به‌ڕێزی و سه‌رجه‌م توێژه‌رانی قوڕئانی ده‌که‌م و لە خوای گەورە بۆ کۆچکردوو داوای پله‌ی به‌رز و فیرده‌وسی به‌رین ده‌که‌م.
عەبدوڕڕەحمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٩
بۆچوونه‌کان