دکتۆر عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی زانای پایه‌به‌رز «مه‌وله‌وی حاجی مه‌لیک محه‌ممه‌د مه‌لازه‌هی» لە پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌ت لە سیستان و به‌لووچێستان، په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی بڵاو کرده‌وه.
ده‌قی په‌یامی ئه‌مینداری گشتیی به‌م چەشنهیه:
إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّـهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ ﴿فوسسیله‌ت/٣٠﴾
هه‌واڵی کۆچی دوایی به‌ڕێز مه‌وله‌وی مه‌لازه‌هی -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ- لە زانایان، باوه‌ڕپێکراوان و پێشه‌نگانی خزمه‌تگوزار و هه‌ڵکه‌وتووانی جه‌ماعه‌ت له سیستان و به‌لووچێستان بوو به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌مان، به‌ڕێز مه‌وله‌وی مه‌لیک محه‌ممه‌د -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ- بانگخوازێکی ماندوونه‌ناس، زانایێکی ئه‌هلی کرده‌وه و جێ متمانه‌ی خه‌ڵک بوو و وه‌ک چالاکوانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاشنا به ده‌رد و ئازاری خه‌ڵکی لە بواره‌کانی جۆراوجۆردا، به‌تایبه‌ت له چاره‌سه‌ری کێشه و ناکۆکییه‌کان و هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌کانی خێرخوازی و یارمه‌تیدان، زۆر لێهاتوو، تێکۆشه‌ر و پێ‌داگر و کاریگه‌رانه کاری دەکرد.
له‌گه‌ڵ ئیمان بە قه‌زا و قه‌ده‌ر و ملکه‌چبوون به حیکمه‌ته‌کانی خوایی، سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی ئه‌و ڕووداوه دڵهه‌ژێنه ئاراسته‌ی بنەماڵەی به‌ڕێزیان و ئەندامانی ڕێزداری جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ده‌که‌م و لە باره‌گای خوای میری مه‌زن ده‌پاڕێمه‌وه که کۆچکردوو له‌گه‌ڵ زانایانی پایه‌به‌رز، ڕاستگۆیان و شه‌هیدان کۆ بکاته‌وه و شیفای به‌ڕه‌حمه‌ت بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که تووشی کۆڕۆنا بوون، بنێریت.
هیوادارم ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کی که کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو حاجی مه‌لیک محەممەد زه‌هی و ئەندازیار مێهراب ئومهڕا وه‌به‌ریان هێنا، سه‌رکه‌وتوو بن.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
عەبدوڕڕەحمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
١٢ی خه‌رمانانی ١٣٩٩
بۆچوونه‌کان