ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت له چاوپێكه‌وتنێكی دۆستانه و مه‌عنه‌ویدا له‌گه‌ڵ هێندێ له بنه‌ماڵه‌كانی جه‌ماعه‌تی لقی تاران و ئه‌لبۆرز كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه چوو، جه‌ختی كرده سه‌ر گرینگی تێگه‌یشتنی تایبه‌تمه‌ندی و پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا له لایه‌ن چالاكوانانی مه‌ده‌نی و بانگخوازانی ئایینیه‌وه.
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی له‌و دانیشتنه‌دا ئاماژه‌ی به چوار بنه‌مای ئایه‌ته‌كانی ١٢٨ و ١٢٩ی سووڕه‌تی ته‌وبه سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چالاكوانانی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد و وتی: «بانگخوازان و چالاكوانانی بواری فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی به شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری ڕه‌حمه‌ت، پێویسته خۆیان به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌ك دڵۆڤانی، خۆڕاگری، نه‌رمونیانی، لێبورده‌یی، گیانفیدایی و هێزی خزمه‌ت به هاوچه‌شنان و گه‌شبینی بڕازێننه‌وه. هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ردا(د.خ) فه‌رموویه‌تی: ئه‌و یه‌ك مرۆڤه و له چه‌شنی خه‌ڵك و بۆ خه‌ڵكه؛ هه‌رجۆره ئازار، ئێش و به‌ڵا و موسیبه‌تێك كه به خه‌ڵك بگات بۆ ئه‌و ئازاربه‌خشه؛ گرینگی ته‌واو به ڕێنوێنی، پشتیوانی و به‌خته‌وه‌ری خه‌ڵك ده‌دا و له‌گه‌ڵ بڕوادارن دڵۆڤان و میهره‌بانه.»
له كۆتاییدا ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت وه‌ڵامی هێندێ له پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه.
بۆچوونه‌کان