مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌ندامانی شوڕای كاروباری مزگه‌وته‌كان و مامۆستایانی مزگه‌وته‌كانی تاران و ئه‌لبۆرز ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ٢٨ی ڕێبه‌ندان له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت دیداری كرد.
ئه‌و چاوپێكه‌وتنه به مه‌به‌ستی ده‌سخۆشیی له چالاكییه‌كانی یه‌ك ساڵه‌ی مامۆستایانی مزگه‌وته‌كان به‌ڕێوه چوو.
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تی زیاتر به شارۆمه‌ندان له ڕێی مزگه‌وته‌كانه‌وه، وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه ده‌قی وته‌كانی له‌ژێره‌وه هاتووه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
ڕێز و پێزانینمان هه‌یه بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانی ئێوه و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كانتان و سپاسی شوڕا و شاندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ین - جزاکم الله عنا وعن المسلمین خیر الجزاء –
و سپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌م كه به‌ستێن و دۆخی پێویستی بۆ به‌جێهێنانی ڕێوڕه‌سم و ئه‌ركه‌كانی ئایینی بۆ ته‌یار كردووین كه ده‌بنه هۆی گه‌شه و واڵای تاكه‌كسی و یارمه‌تی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی و فه‌زیله‌ته ئه‌خلاقییه‌كان و چه‌مكه مه‌زنه‌كانی ئایینی و خزمه‌ت به هاووڵاتیان و هاوچه‌شنان.
داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌م یارمه‌تیمان بدات كه ڕێزی ئه‌و ده‌رفه‌ته بگرین و كه‌ڵكی پێویست له‌و ده‌رفه‌ت و به‌ستێنه به‌نرخ و مێژووییه وه‌رگرین. «إِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ» ﴿ئیبڕاهيم:٧﴾
زانایانی ڕێزدار و ئاماده‌بووانی هێژا، هه‌روه‌ك ده‌زانن ویست و ئیڕاده‌ی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه پێغه‌مبه‌ران و نێردراوانی خوا سه‌لام و دروودی خوا‌یان له‌سه‌ر بێله مه‌ودای مێژوودا په‌یتاپه‌یتا و به‌رده‌وام و به‌دوایه‌كدا بێن، به ئامانجی: «اخراج الناس من الظلمات الی النور والمعرفة»
له ڕاستیدا فه‌لسه‌فه‌ی هاتنی په‌یتاپه‌یتای پێغه‌مبه‌ران به مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه‌ی دین له ده‌روونی به‌نده‌كان و ڕێنوێنی ئه‌وان به‌ره‌و ڕزگاری و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی سه‌رده‌ومی خۆیان بووه؛ بۆیه هه‌ركات مه‌ودایه‌ك له سه‌رچاوه‌ی سروش تێپه‌ڕی، له قۆناغێكی تایبه‌ت و به‌پێی حیكمه‌تی خوای گه‌وره، پێغه‌مبه‌رێكی نوێ ڕه‌وانه كراوه كه هێدایه‌ت و ڕێنوێنی به‌ره‌و خوا سه‌رله‌نوێ هه‌ڵگیرسێنیته‌وه.
هه‌رچه‌ند بنه‌مای ته‌وه‌ر و بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌ران، یه‌كتاپه‌رستی و به‌ندایه‌تی دڵپاكانه‌ی په‌روه‌ردگار بووه: «وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ» (نه‌حل:۳٦)
بۆیه یه‌كه‌م سات و سه‌رده‌مێك كه درێژه‌دانی ڕیساله‌ت و ئه‌ركی نوێگه‌ریی به بڕواداران سپێردرا و كه‌ره‌سه‌ی پاراستن و بڵاوكرده‌نه‌وه و په‌ره‌پێدانی ته‌یار بوو، ڕیساله‌تی ته‌واوی پێغه‌مبه‌رانی له په‌یامێكی كۆتایی، ته‌واو، كامڵ، گشتی، جیهانی و هه‌رماندا كۆ كرده‌وه. ئه‌وجار كۆتایی هاتنی ڕیساله‌ت و ناردنی پێغه‌مبه‌رانی ڕاگه‌یاند و فه‌رمووی: «الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا» (مائیده:۳)
حیكمه‌ت و ئێڕاده‌ی خوا له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه په‌یامی كۆتا پێغه‌مبه‌ر هه‌رمان و جیهانی بێ، تاكوو له‌لایه‌ك یه‌كیه‌تی به سه‌رچاوه‌ی ئایینیی جیهانی ببه‌خشێت و له لایه‌كی تر نوێگه‌ری له دیندا به‌جێی ناردنی په‌یتاپه‌یتا و به‌رده‌وام و به‌دوایكداناردنی پێغه‌مبه‌رانی خوا و نوێگه‌ری له په‌یامه‌كانیاندا بگۆڕیته‌وه. به‌نده باشه‌كانی بۆ ئه‌و ئه‌ركه هه‌ڵبژێریت، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: «ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا ۖ فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ وَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّهِ» (فاتیر:۳۲)
بۆیه ده‌بێ قه‌بووڵ كه‌ین كه نوێگه‌ری له په‌یامی ده‌قی قوڕئان و سوننه‌ت به‌پێی پێویستیی كات و شوێن و پێداویستییه‌كان، ئه‌ركێكی ئایینی و پێویستییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه. پێویسته به‌پێی زانست و زانیاری و شاره‌زایی و هه‌روه‌ها پاراستنی جه‌وهه‌ری سه‌ره‌كی دین، له سروشه‌وه بۆ ڕۆژگار بڕۆیین و پێوه‌ندییه‌كی نزیك نێوان ڕۆژگار، ڕووداوه‌كان و پێداویستییه‌كان له‌گه‌ڵ سروش پێك بێنین.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی گۆڕانكاریی زۆر نابێ قسه له ڕابردوو و داهاتوو زۆری بخایه‌نیت تاكوو به‌زووترین كات و باشترین شێوه به هیممه‌ت و ئیڕاده‌یه‌كی وشیارانه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شاوه هانگاو هه‌ڵێنینه‌وه.
تێگه‌یشتنی جوڵه‌ی ژیان و گۆڕانكارییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ژێر تیشكی قوڕئان و سوننه‌ت و ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی مرۆیی بابه‌تێكی زۆر گرینگ و به‌نرخه كه له ئه‌ستۆی زانایانی پابه‌ند و لایه‌نه میانه‌ڕه‌وه‌كانه كه تێگه‌یشتنێكی دروستیان له ئامانجه‌كانی شه‌رع و به‌رژه‌وه‌ندی مرۆیی و پێوه‌ندیی دروستی نێوانیان هه‌بێ.
هه‌رچه‌ند سروش نه‌گۆڕه، به‌ڵام جیهانی و هه‌رمانیی بوونی بۆ وه‌ڵامی پێداویستیی ته‌واوی سه‌رده‌مه‌كان و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان ده‌دره‌وشێته‌وه.
هه‌ر بۆیه گه‌وره‌كانی ئێمه پێشتر فه‌رموویانه:
«أن الفتوى تتغير بحسب الازمنة والأمكنة والأحوال والنيات والعوائد»
بۆچوونه‌کان