مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سیستان و به‌لووچێستان و خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی و خوڕاسانی باشوور دیدار و چاوپێكه‌وتنی كرد.
ده‌قی وته‌كانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌م چه‌شنه‌یه:
سپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌م كه یارمه‌تی داین له كۆڕێكی ئیمانیدا له‌گه‌ڵئێوه خوشكان و برایانی به‌ڕێزم له لقه‌كانی سیستان و به‌لووچێستان، خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی و خوڕاسانی باشوور كۆ بینه‌وه، داوا له خوای دڵۆڤان ده‌كه‌م ئه‌و كۆڕه مه‌عنه‌وییه ئاویته‌ی به‌شداریی فریشته‌كان و دابه‌زینی نوور و ڕه‌حمه‌تی خوایی بكات. بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزتان سڵامه‌تی و ته‌ندرووستی ته‌واو، سه‌ركه‌وتن له عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی خالیسانه، سه‌ركه‌وتن و گه‌شه و نه‌شه له ژیاندا له باره‌گای میری مه‌زن داوا ده‌كه‌م و بۆ خۆشه‌ویستانێك كه به‌ره‌و خوای په‌روه‌رێنه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه، داوای لێبووردن و فیرده‌وسی پان و به‌رین و بۆ كه‌سانێك كه نه‌خۆشن داوای شیفای به‌په‌له و ته‌واو ده‌كه‌م و به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له‌كاتی موسیبه‌ت و گرفتاری و سه‌ركه‌وتن و خۆشی و ناخۆشیاندا نه‌متوانیوه له خزمه‌تان دابم، دڵسۆزانه داوای لێبوردن ده‌كه‌م، هێوادارم ڕۆژ و ڕۆژگارتان ته‌ژی له ته‌ندروستی، سه‌ركه‌وتن، مه‌عنه‌وییه‌ت و هیوا بێ و خوای گه‌وره به ڕه‌حم و سۆزی بێ‌سنووری خۆی گه‌لی ئێران و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان له شه‌ڕی په‌تای كۆڕۆنا و ئۆمیكڕۆن و موسیبه‌ته سرووشتییه‌كانی تر و هه‌روه‌ها ته‌نگانه‌كانی ژین و بژێوی ژیان ده‌رباز بكات.
«انه ولی التوفین و هو عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ»
وته‌كانم به پێشه‌كییه‌ك ده‌ست پێ ده‌كه‌م و پاشان هێندێ بابه‌ت سه‌باره‌ت به ڕابردوو، ئێستا و داهاتووی جه‌ماعه‌ت پێشكه‌شتان ده‌كه‌م.
له ئاشكراترین و گرینگ‌ترین ئامانجه‌كانی پێغه‌مبه‌ران و په‌یامه‌كانیان و به‌تایبه‌ت ئایینی پیرۆزی ئیسلام وه‌ك ئایینێكی جیهانی و هه‌تاهه‌تایی، پێكهێنانی هێمنایه‌تی، ئاسووده‌یی و چاكسازیی بیر و ڕا، كردار و ئاكاره‌كانه، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره له زمانی باوكی پێغه‌مبه‌ران و قاره‌مانی یه‌كتاپه‌ره‌ستییه‌وه ده‌فه‌رموێت:
«وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَذَا الْبَلَدَ آمِنًا وَاجْنُبْنِي وَبَنِيَّ أَنْ نَعْبُدَ الْأَصْنَامَ»
واته: (به‌یاد بێنه) كاتێك ئیبڕاهیم نزای كرد و وتی: په‌روه‌ردگارا باڵی هێمنی و ئاسایش بكێشه به‌سه‌ر ئه‌م شار و وڵاته‌دا و خۆم و نه‌وه‌كانیشم بپارێزه له‌وه‌ی بته‌كان بپه‌رستین.
كه‌سێك به‌جوانی له نیعمه‌تی هێمنایه‌تی تێده‌گا كه له‌ده‌ستی دابێ، چونكه به‌رامبه‌ری هێمنایه‌تی، ترسه و چاوه‌ڕێ‌نه‌كردنی موسیبه‌ت و گرفتاری خۆی نیعمه‌ته، بۆیه هێمنایه‌تی نیعمه‌تێكی گرانمایه و خه‌ڵاتێكی خوایی و به‌نرخه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ به‌نده‌كانی: «وَاجْنُبْنِي وَبَنِيَّ أَنْ نَعْبُدَ الْأَصْنَامَ»
نیعمه‌تی هێمنایه‌تی و هاوكات نیعمه‌تی یه‌كتاپه‌ره‌ستی، پارێزران له شه‌ڕی هاوه‌ڵدانان و به‌ندایه‌تی جیا له خوا، هه‌موو چه‌شنه‌كانی بوت كه جۆراوجۆرن: «وَاجْنُبْنِي وَبَنِيَّ أَنْ نَعْبُدَ الْأَصْنَامَ»
حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم به‌و نزایه هێمنایه‌تیی له ته‌سلیمبوونی وشیارانه و دڵسۆزانه له‌هه‌مبه‌ر په‌روه‌ردگاری و ملكه‌چی فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌كانیدا ده‌زانی و ئیبڕاهیم به‌و نزایه داوای یارمه‌تی له خوای گه‌وره ده‌كا كه مناڵه‌كانی له په‌رستشی سه‌رشۆڕانه و سه‌رلێشێوانه بپارێزیت و كه‌س خوێنی كه‌س نه‌ڕێژیت و سته‌م له كه‌س نه‌كا و خه‌ڵك پارێزراو و ئاسووده بن و تووشی موسیبه‌ت و سزای خوایی نه‌بن. بێگومان حه‌زره‌تی ئیبڕاهیم هاوه‌ڵدانان و بوتپه‌ره‌ستی به باشی ده‌ناسی و به‌لاڕێداچوونی بوتپه‌ره‌ستان و بێ‌به‌شبوونیان له نیعمه‌تی ڕێنمایی و هێمنایه‌تی و به‌خته‌وه‌ری له كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیدا بینیبوو و ده‌یزانی چ كه‌سانێك شیاوی نیعمه‌تی ئاسووده‌یی و هێمنایه‌تین، هه‌روه‌ك قوڕئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت:
«فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالْأَمْنِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ»
خوای گه‌وره خۆی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره گرینگ و مه‌زنه ده‌داته‌وه: «الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ»
«وَكَيْفَ أَخَافُ مَا أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُمْ بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالْأَمْنِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ» (ئه‌نعام:۸۱)
واته: «من چۆن له‌و شتانه ده‌ترسم كه ئێوه له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و چۆن ئێوه ناترسن له‌وه‌ی كه شه‌ریك و هاوڵتان بۆ خوا بڕیار داوه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك كه خوا ناردبێتی بۆتان، جا كه‌واته كام ده‌سته شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بێ ترس و بیم بێت و به ئاسووده‌یی بژی؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌زانن ئه‌وه پێم بڵێن؟»
له‌و بواره‌وه قوڕئانی پیرۆز له زمان په‌ریه‌كانه‌وه ده‌فه‌رموێت:
«فمن يُؤْمِنْ بِرَبِّهِ فَلَا يَخَافُ بَخْسًا وَلَا رَهَقًا» (سته‌مێك به‌هۆی گوناح و تاوان)
كه‌موكوڕی له پاداش
«فَمَنْ أَسْلَمَ فَأُولَئِكَ تَحَرَّوْا رَشَدًا»
واته: هه‌ركه‌س له‌سه‌ر ڕێبازی ئایینی ئیسلام بێ، ئه‌وه دیاره كه ڕێبازی سه‌رفرازی و گه‌شه و خێر و به‌رژه‌وه‌ندی دۆزیوه‌ته‌وه.
ئاشكرایه چاكسازیی مه‌به‌ستی دین له باوه‌ڕه‌كانی جیهانبینییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا و به‌ره‌و ته‌واوی بوار و لایه‌نه‌كانی ژیان ده‌كێشرێت، وه‌ك ئه‌وه‌یكه له تاكه‌وه ده‌ست پێ بكا و به كۆمه‌ڵگا بگات و له ئاسووده‌یی و ئارامی ژیانی دونیا، پردێك به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری و ڕزگاریی دواڕۆژ دروست بكا، هه‌ر بۆیه واتایه‌كی وه‌ك: «وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا»
تێكۆشه‌ران و خه‌باتكاران، زانایان و بانگخوازان، خێرخوازان و چاكه‌كاران، پاككه‌ره‌وه‌كان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پێگه‌یه‌كی شیاودا له‌ئاست شان و شكۆ و ویست و خواستی خێر و هه‌وڵی كاریگه‌رانه‌یان داده‌نرێن، پێگه‌یه‌كی شیاوی ئه‌مانه‌تداری و هه‌وڵ و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌به‌ستی ئاوه‌دانی زه‌وی و ئاسووده‌یی دانیشتوانی: «لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا»
سُبُل ناسینی ڕێگاكانی گه‌یشتن به ڕه‌زامه‌ندی خوا گه‌یشتن به ڕێبازی دروستی ئه‌وان ئاشكرا و دیار ده‌خا كه گه‌یشتن به هیدایه‌ت و یارمه‌تی خوایی له گرۆی تێكۆشاندا و به شێوازی جۆراوجۆر و پشوودرێژی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ: «وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ»
بۆیه زانایان ده‌فه‌رموون بۆ سه‌ركه‌وتنی فیكرێك و قوتابخانه‌یه‌كی فیكری جیا له ته‌یاربوونی به‌ستێن و دۆخی پێویست و ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی گونجاو، بوونی شوێنكه‌وتووان و لایه‌نگرانێك به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه پێویسته:
١- دڵنیابوون له ڕاستی و گه‌وره‌یی ئه‌و فیكر و قوتابخانه‌یه و له‌سه‌رتربوون و جیاوازیی ئه‌و
«فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ إِنَّكَ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ»
«جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَةٍ مِنَ الْأَمْرِ فَاتَّبِعْهَا وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ»
٢- هه‌ستی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی له قه‌بووڵكردنی ئه‌و فكره و هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت، هاوڕێ و یارمه‌تی و تێكۆشانی دڵسۆزانه و به‌رده‌وام بۆ گه‌یشتن به پێگه‌ی شیاو و سه‌قامگیری له ڕیزی ئه‌و فكره و پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێویسته.
٣- متمانه به پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌مبه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه و هێزی وه‌ڵامگۆبوونی ئه‌و به پێویستییه‌كانی ڕۆژگار.
٤- به‌پرسیاره‌تی له‌ڕاستای ڕوونكردنه‌وه و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و به‌تایبه‌ت كه چه‌ندیه‌تی و چۆنیه‌تی ئه‌ركه‌كان له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كان به‌راورد ده‌كرێن.
٥- دڵنیابوون به‌وه‌یكه سه‌ركه‌وتن و یارمه‌تی خوا، له ڕاستی و پاداشدا دێته دی.
٦- بوونی ئیڕاده‌ی به‌هێز و ویستی پته‌و و بێ‌دڕدۆنگی و هه‌وڵی به‌رده‌وام و له‌كاتی پێویستدا هێزی گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندن و هه‌روه‌ها مانه‌وه له‌سه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنی به خوا و به‌نده‌كانی له خۆشی (المنشط) و ناخۆشی (المكره)دا پێویسته.
بۆچوونه‌کان