مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ٢٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ به‌شێوه‌ی ئانلاین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا كرد.
ده‌قی وته‌كانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم‌الله‌الرحمن‌الرحیم
خوشكان و برایانی به‌ڕێز و بڕوادارم له ناوچه‌ی سه‌رفرازی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا
سڵاو و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌تان لێ بێ
زۆر جێی خۆشحاڵی و شانازی و شوكرانه‌بژێرییه كه خوای گه‌وره یارمه‌تی داین تاكوو به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیا و پێوه‌ندییه‌كی نوێوه له كۆڕێكی ئیمانی و دڵپاكانه‌دا به ئێوه‌ی به‌ڕێز بگه‌مه‌وه. له باره‌گای خوای گه‌وره داواكارم ئه‌و كۆڕه پیرۆزه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌شداریی فریشته‌كان و دابه‌زینی نوور و ڕه‌حمه‌ت تێكه‌ڵ بێ. بۆ ئێوه‌ی ئازیز و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزتان له باره‌گای خوای میری مه‌زن داوای سڵامه‌تی و ته‌ندروستی، ته‌وفیق له عیباده‌ت و به‌ندایه‌تی و به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌م و بۆ ئازیزانێك كه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان گه‌ڕاونه‌وه، داوای ڕه‌حمه‌ت و لێبووردن و فیرده‌وسی به‌رین و بۆ كه‌سانێك كه نه‌خۆشن، داوای شیفای ته‌واو و به‌په‌له ده‌كه‌م و به‌هۆی ئه‌وه‌یكه له كاتی سه‌ركه‌وتن و خۆشی و یا موسیبه‌ت و گرفتاریدا له لاتان نه‌بووم، داوای لێبووردن ده‌كه‌م. هیوادارم ڕۆژگارتان لێوان‌لێو له ته‌ندروستی و سه‌ركه‌وتن و مه‌عنه‌وییه‌ت و هیوا و خۆشی بێ و خوای گه‌وره به ڕه‌حم و به‌زه‌یی خوی گه‌لی ئێران و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی تر له شه‌ڕی په‌تای كۆڕۆنا و ئۆمیكڕۆن و موسیبه‌ته سرووشتییه‌كانی تر و هه‌روه‌ها له ته‌نگانه‌ی بژێو و گرفتارییه‌كانی ژیان ده‌رباز بكات و ما ذلك علی الله بعزیز.
خوشكان و برایان بڕوادار و دڵسۆز و به‌ڕێزم
هه‌روه‌ك كه ئاگادارن ئیسلام به‌رزترین بنه‌بانێكه كه خوای گه‌وره بۆ به‌رزبوونه‌وه و فره‌چه‌شنیی مرۆیی و هه‌نگاونانه‌وه له‌سه‌ر هێڵی چه‌مك و واتا بێ‌وێنه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، وه‌ك سیسته‌مێكی كامڵ و جیهانی و هه‌رمان دایڕێژبێت و بانگه‌شه‌ی بۆ بكات.
سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی قوڕئانی پیرۆز، ئه‌میری بڕواداران عه‌لی كوڕی ئه‌بووتالیب ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێ ده‌فه‌رموێت: قوڕئانی پیرۆز به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ر و به‌رگێره‌وه، بێده‌نگ و وێژه‌ری خوا له‌سه‌ر مرۆڤه. خوای گه‌وره په‌یمانی گوێڕایه‌ڵی له قوڕئانی پیرۆزی له به‌نده‌كانی وه‌رگرتووه و ئه‌وانی له گرێوی فه‌رمانه‌كانی قوڕئان داناوه. خوای گه‌وره له‌ڕێی قوڕئانی پیرۆزه‌وه نووری خۆی كردۆته ڕووناكیبه‌خشی ژیانی به‌نده‌كانی و به‌و هۆیه ئایین و دینه‌كه‌ی به كه‌ماڵ گه‌یاندووه.
«وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآنُ لِأُنْذِرَكُمْ بِهِ وَمَنْ بَلَغَ» (ئه‌نعام:١٩)
«يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِمَّا كُنْتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ قَدْ جَاءَكُمْ مِنَ اللَّهِ نُورٌ وَكِتَابٌ مُبِينٌ * يَهْدِي بِهِ اللَّهُ مَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلَامِ وَيُخْرِجُهُمْ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ» (مائیده:١٥-١٦)
كاتێك كه خوای گه‌وره، به‌دیهێنه‌ر و خاوه‌نی كه‌ون ویستی تاكوو مرۆڤ هاواهه‌نگ له‌گه‌ڵ سرشتی مرۆیی بێ، ئیسلامی وه‌ك ئایینێكی شیاو بۆ ته‌واوی كات و شوێن و دۆخه‌كان بڕیار دا و به كۆتایی هاتنی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، ئایینێكی هه‌رمان و جیهانی نارد و ڕایگه‌یاند و به‌هۆی گرینگی و هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه، خۆی پاراستن و ئاگاداری له بنه‌ماكانی ئه‌و ئایینه، واته قوڕئانی پیرۆزی له‌ئه‌ستۆی گرت و جه‌ختی كرد: «إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ» (حیجر:٩)
خوای گه‌وره هه‌روه‌ها هێندێ ڕاستیی بنه‌ڕه‌تی و شاراوه‌ی به‌شێوازێكی پاراو و ئاشكرا به‌تایبه‌ت له‌هه‌مبه‌ر ئه‌سڵی به‌دیهاتن، سه‌ره‌تا و به‌دیهێنه‌ری كه‌ون، قۆناغه‌كان و ئاكامه‌كه‌ی، مرۆڤ و ڕۆڵ و به‌رپرسیاره‌تی و سه‌ره‌نجامی ئه‌و و ڕاستیی ژیان و سرشت و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و خستۆته ڕوو، تاكوو مرۆڤ به ڕێنوێنی خوای گه‌وره، له كتێبی «قوڕئانی پیرۆز» و شوناسایی و دۆزینه‌وه‌ی یاسا و سوننه‌ته‌كانی خوایی زاڵ به‌سه‌ر كه‌وندا له كتێبی دیداریی «كه‌ون» ئه‌ركی ئاوه‌دانیی به باشترین شێوه جێبه‌جێ بكات. ئه‌و ئه‌ركه سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆی ده‌گرێت:
ا) به‌ندایه‌تی سه‌ربه‌ستانه و وشیارانه و دڵپاكانه‌ی په‌روه‌ردگار
ب) ئاوه‌دانی زه‌وی
پ) دادپه‌روه‌ری و به‌رابه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ره‌كانی دادگه‌ری
به‌ڵام شیكارییه‌ك سه‌باره‌ت به قوڕئانی نووسراوه و قوڕئانی له‌به‌رچاو:
١) قوڕئانی خوێندنه‌وه و یا نووسراوه، تایبه‌ت به بواری فه‌رمانه. ئامۆزه و زانیاری و ڕوونكردنه‌وه و فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌كانی قوڕئانی پیرۆز، بنه‌ما و هێڵی جوڵه و كار و چالاكی بڕواداره له هه‌ر كات و شوێنێك: «إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا» (ئیسڕا:٩)
قوڕئان سه‌رچاوه‌ی بڕوا، نیزامی به‌هاكان، فه‌زیله‌ته ئه‌خلاقییه‌كان، مێژووی گشت كه‌ون و ژیانی نه‌ته‌وه‌كانی پێشوویه. ئه‌و كتێبه له بواره‌كانی جۆراوجۆری وه‌ك ئه‌ده‌بی، شێوه‌ی ده‌ربڕین، زانستی و ڕێساكانه‌وه موعجیزه‌یه و له هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا تایبه‌ت به سه‌رده‌مێك نییه و بۆ ته‌واوی سه‌رده‌م و نه‌ته‌وه‌كانه و ئایه‌ته‌كانی جیا له‌بواری بڕوا، بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت، به‌ها و فه‌زیله‌ته ئه‌خلاقی و ئه‌حكامییه‌كان، یه‌كجاره‌كی نییه، به‌ڵكوو گومانییه و ئیجتیهاد و هه‌ڵگۆستن له گۆڕانكارییه‌كانی كه به‌سه‌ر ژیانی مرۆیی و كۆمه‌ڵگاوه دێ، وه‌رده‌گرێ.
كه‌واته ئه‌ركی ئاوه‌ز و عه‌قڵی مرۆڤه كه له‌هه‌ر دۆخ و سه‌رده‌مێكا به‌پێی پێویستییه‌كانی سه‌رده‌م و به‌مه‌به‌ستی به‌دیهاتنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و ئامانجه‌كانی شه‌رع، بۆ تێگه‌یشتن له ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز و ڕێنوێنی خوایی له ڕووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی نوێ، پێداگرانه و پسپۆڕانه هه‌وڵ بدات، تاكوو جیهانیی و هه‌رمانیبوونی قوڕئانی پیرۆز زیاتر و زیاتر بدره‌وشێته‌وه.
٢) قوڕئانی به‌رچاو، یا هه‌مان جیهانی كه‌ونه كه ئایه‌ته‌كانی وڵاتان و خه‌ڵكان له‌خۆی ده‌گرێ. پێویسته تێڕامانێكی ورد و كارناسانه و پسپۆڕانه بۆ ئه‌و كه‌ونه بكرێ. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّىيَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَی كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ» (فوسسیله‌ت:٥٣)
«ئێمه له ئایینده‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆكانی بوونه‌وه‌ردا و له خودی خۆشیاندا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چاك بۆیان ڕوون بێت كه ئه‌و زاته حه‌ق و ڕاست و ڕه‌وایه، ئایا شایه‌تی په‌روه‌ردگارت به‌س نییه كه بێگومان ئاگا و زانایه به هه‌موو شتێك؟!»
ئاشكرایه ڕاستییه‌كانی نێو قوڕئانی به‌رچاو كه ڕێكوپێكی و یاسای تایبه‌تی هه‌یه، ناوه‌ڕۆكی په‌نگراوی زۆر به‌رزی هه‌یه كه شیاوی ئه‌وه‌یه زانایان و پسپۆڕان، ئه‌وان له بازنه‌ی پانگراوی بۆ بازنه‌ی كرده‌یی بگوازنه‌وه. له‌و بواره‌وه پێویسته دان به‌وه دانێین كه ئێمه‌ی موسوڵمان خاوه‌نی ته‌واوی ڕاستییه‌كانی دۆزراوه له كتێبی به‌رچاودا نین؛ هه‌رچه‌ند گه‌وره‌كانی ئێمه له ڕابردوودا له‌و بواره‌وه ده‌سكه‌وتی زۆر به‌نرخیان به‌ده‌ست هێناوه؛ به‌ڵام ئێستاكه كه‌سانی تر به هه‌وڵ و تێكۆشانی زانستیی و تێڕامان و تێفكرین له كه‌ون و دۆزینه‌وه‌ی یاساكانی زاڵ به‌سه‌ر كه‌وندا، زۆربه‌ی ئه‌و ڕاستیانه به‌ده‌ست دێنن و دۆزه‌ری زۆرێك له‌و ڕاستییه نوێیانه له كه‌ون و ژیانن.
ئاشكرایه بۆ تێگه‌یشتن له ڕاستییه‌كانی شاراوه له كه‌وندا، قوڕئانێكی تر دانابه‌زێت؛ به‌ڵكوو له‌ژێر تیشكی ئایه‌ته‌كانی ئه‌و قوڕئانه و به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاری و لێهاتوویی پێویست، ده‌توانین به‌و ڕاستیانه بگه‌ین.
له‌و بواره‌وه گه‌لی موسوڵمان پێویستی به شۆڕشێكی زانستی و ته‌كنه‌لۆژیاییه كه ئاوه‌ز و سه‌روه‌ت و هێمنایه‌تی به‌هه‌ند وه‌رگرێت. تاكوو به ڕۆڵگیرییه‌كی شیاو له پیشه‌كانی ژیان و ژیانه‌وه و ئاوه‌دانی و دامه‌زراندنی ئیمان و زانست و ته‌كنه‌لۆژیا، خۆی به وڵات پێشكه‌وتووه‌كان بگێنیته‌وه. «وَفِي ذَلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ» (موته‌ففین:٢٦)
جێی سه‌رنجه له‌و سه‌رده‌مه‌دا توانایی و زانیارییه‌كانی ڕابردوو، ناتوانن ڕێنوێن و به‌ڕێوبه‌ری داهاتوو بن؛ چونكه دۆخه‌كه زۆر جیاوازه و هه‌ر كات و سه‌رده‌مێك پێویستی، ئامانج، گرفت و كێشه‌وبه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. به‌تایبه‌ت له دۆخێك‌دا كه گۆڕانكارییه‌كان زۆر به‌خێرایی و به‌رده‌وام ڕوو بده‌ن كه به‌راوردی ڕابردوو له‌گه‌ڵ داهاتوو تووشی گرفت بكات.
ته‌نانه‌ت نوێخوازی كه هێمای چالاكی و تێگه‌یشتنی سه‌رده‌می ئێستا و گرینگی‌دان به پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكه، ناتوانێ بۆ كاتێكی زۆر كارامه‌یی خۆی بپارێزیت و كارساز و گرێكه‌ره‌وه بێت؛ به‌ڵكوو هه‌ر سه‌رده‌مێك پێویستی به نوێخوازییه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ دۆخ و پێداویستییه‌كانی نوێی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌یه. هه‌ر بۆیه زانایانی لێهاتوو و دڵسۆزی ئایین و گه‌ل پێشتر فه‌رموویانه:
«أن الفتوى تتغير بحسب الازمنة والأمكنة والأحوال والنيات والعوائد»
هه‌رچه‌ند سروش نه‌گۆڕه، به‌ڵام شێوازی ده‌قاوده‌ق‌كردن و ڕێنوێنی ئه‌و، پێوه‌ندی به گۆڕانكاری به‌ستێنه‌كان و دۆخه‌كه هه‌یه.
له‌و بواره‌وه ئه‌ركی گرینگ و جه‌وهه‌ری لایه‌ن و بزووتنه‌وه‌كانی ئیسلامی ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ك تێگه‌یشتنێكی دروستی‌یان له گۆڕانكارییه‌كان و پێداویستییه‌كان هه‌بێ و له لایه‌كی تر بۆ تێگه‌یشتنی دروست له ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت، هاواهه‌نگ له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی به‌نده‌كان هه‌وڵ بده‌ن.
له جیهانی ئێستادا كه گۆڕانكارییه‌كان زۆر به‌خێرایی و به‌رده‌وام ڕوو ده‌ده‌ن، نابێ قسه له ڕابردوو و داهاتوو زۆر به درێژه بكێشریت، تاكوو له‌كاتی خۆیدا هیممه‌ت و ئیڕاده‌ی وشیارانه به شێوازێكی ئامانجدارانه بۆ چونه ناو داهاتوو ڕه‌وانه بكه‌ین.
پێویسته گومان و بۆچوونه ناڕاسته‌كان له‌سه‌ر پردی نێوان ڕابردوو و داهاتوو وه‌سڕین، تاكوو به‌ستێنی چوونه ناو داهاتوو ته‌یار بێ و داڕشتنی ڕێكار و پیلانی ڕێنما و به‌ره‌وپێشبردن و ڕه‌واندنه‌وه‌ی كه‌موكوڕی و بێ‌سه‌روبه‌رییه‌كانی ڕێگا دابین بكرێ.
به‌داخه‌وه ئێستاكه نه‌ته‌وه‌كانی موسوڵمان زۆرتر تووشی گرفتی جۆراوجۆر له بواری فكری، بیر و ڕایی، كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، فێركاری، ئاوه‌دانی، پیشه‌یی، ته‌كنه‌لۆژیا و میدیایی بوون كه تاوتوێی وردی بواره‌كان و پێشنیاری چاره‌سه‌ریی كاریگه‌ر، ته‌نیا له‌ده‌ست پسپۆڕانی دڵسۆز دێت؛ له‌و دۆخه‌دا لایه‌نه ئیسلامییه‌كان پێویسته بزانن كه ئه‌ركێكی قوڕسیان له‌سه‌ر شانه؛ چونكه ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی ئه‌وان پێوه‌ندییه‌كی نزیكی به پێداویستی و گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه.
جێی خۆیه‌تی ڕۆڵه‌ی سه‌رده‌می خۆمان بین و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ پێویستیی و چاوه‌ڕوانییه‌كانی هاووڵاتیان و شارۆمه‌ندان، هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی بكه‌ین و دڵسۆزانه هه‌نگاو هه‌ڵێنینه‌وه تاكوو به یارمه‌تی یه‌ك و به تێگه‌یشتن له ڕاستی و پێداویستییه‌كان، له دابینكردنی داهاتوویه‌كی شیاو بۆ خۆمان و نه‌سڵی داهاتوو به‌شدار بین.
بۆچوونه‌کان