مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له دانیشتنی دواجاری شوڕای ناوه‌ندی كه به شێوازی مه‌جازی به‌ڕێوه چوو، جه‌ختی كرده سه‌ر ناسین و ئاشكراكردنی سوننه‌ته‌كانی خوای گه‌وره.
شڕۆڤه‌ی وته‌كانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌و شێوه‌یه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم الحمد لله، والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وعلی اصحابه ومن والاه. رَبَّنا آتِنا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَ هَيِّئْ لَنا مِنْ أَمْرِنا رَشَداً، رَبَّنَا وَآتِنَا مَا وَعَدْتَنَا عَلَى رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ الْمِيعَادَ
سه‌ره‌تا بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی نه‌خۆشی كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه، داوای ڕه‌حمه‌ت و لێبووردن و فیرده‌وسی به‌رین و بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشن، داوای شیفای به‌په‌له و ته‌واو له باره‌گای خوای میری مه‌زن ده‌كه‌ین.
خوای گه‌وره، جیهانی هه‌ستی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك یاسا و سوننه‌ت به‌دی هێناوه و به‌رده‌وامیی ژیان و جووڵه‌ی جیهانی هه‌ستی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و یاسایانه ڕاوه‌ستاوه و له دۆخی هاوشێوه‌دا دووپات ده‌بێته‌وه، تاكوو هه‌رشتێك له‌سه‌ر ڕێبازی بدهیهاتنی ئامانج و مه‌به‌ستی خۆی ڕێنوێنی بكرێ و جیهانی هه‌ستی به‌گشتی هه‌م شاهید بێ له‌سه‌ر بوونی په‌روه‌رێنه‌ر و بهدهیهێنهری جیهانی هه‌ستی و هه‌م نیشانه‌ی ته‌كووزی و ئامانجداریی و هاوسانی بێ و هه‌م ده‌رخه‌ری دادپه‌روه‌ری په‌روه‌ردگار و یه‌كسانی نێوان به‌دیهێنراوه‌كان و مرۆڤه‌كان بێ له ده‌ره‌تانی گه‌یشتن به ئامانج و مه‌به‌ستی خۆی و دابینكردنی به‌ستێنی پێویست بۆ ئاوه‌دانی و به‌خته‌وه‌ری. له‌ڕاستیدا ئه‌و یاسا و سوننه‌تانه وێنه‌ی په‌یمان و به‌ڵێنی خوا له‌گه‌ڵ جیهانی هه‌ستی و ژیان و كۆمه‌ڵگا و مرۆڤه. هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: «...رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى»(تاها/٥٠) « أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ»(ئهعڕاف/٥٤) «الَّذِي أَحْسَنَ كُلَّ شَيْءٍ خَلَقَهُ» (سه‌جده/٣٢)
ئه‌و سوننه‌تانه خاوه‌ن هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی بنه‌ڕه‌تین وه‌ك:
١- به‌رده‌وامی و ڕاوه‌ستاوی و نهگۆڕیگ.
٢- شتگیری و یه‌كسانی له ئاست ته‌واوی به‌دیهێنراو و مرۆڤه‌كان بێ جیاوازی.
۳- ده‌ره‌تانی دووپاتبوونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی دوباره له كات و شوێن و دۆخی هاوشێوه‌دا.
ئاشکرایه به‌هۆی گرینگی و ڕۆڵی بێجێگرهوهی ئه‌و یاسا و سوننه‌تانه له پاساو و ده‌رخستنی جووڵه و فه‌لسه‌فه‌ی ژیان، قوڕئانی پیرۆز زۆر به به‌ربڵاوی باس له‌و بابه‌ته ده‌كا. چونكه ئه‌و یاسایانه، به‌ڵگه‌ی بنه‌ڕه‌تی شه‌رعیبوون و هاوڕێكی حوكمه‌كانی نوێ له‌سه‌ر ڕاستییه‌كانی هاوشێوه‌ی ژیان، كۆمه‌ڵگا و مرۆڤه‌كانن. بۆ نموونه، له‌ژێر تیشكی ئه‌و سوننه‌ت و یاسایانه‌دا، فێركاری و په‌روه‌رده گرێدراوه به سه‌قامگری گه‌شه‌ی به‌هاكانی ئیمانی، ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌وی له میحڕابی ئه‌ركی جێنشینی په‌روه‌ردگار و ئاوه‌دانی و جێگركردنی دادپه‌روه‌ری و دادگه‌ری. هه‌روه‌ك كه به‌ستێنێكی باش بۆ كولتووری گه‌شه و پێشكه‌وتنی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و ڕامیارییه.
له پێناسه‌ی ئه‌و یاسا و سوننه‌تانه‌دا ڕه‌شید ڕه‌زا ده‌ڵێ: «النظام الذی جری علیه امر الامم و ان ما یقع للناس فی کل زمان و مکان من الوجود فی شؤن اجتماعهم و حیاتهم مطابق لتک السنن التی لا تتحول و لا تتبدل»
مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم زه‌یدان ده‌ڵێ: «الطریقة المتبعة فی معاملة الله تعالی للبشر بنا‌ء علی سلوکهم واعمالهم وموقفهم من شرع الله وانبیائه وما يترتب علی ذالک من نتائج فی الدنیا والآخرة»
سه‌یید قوتب ده‌ڵێ: «النوامیس التی تحکم حیاة البشر وفق مشیئة الله الطلیقة»
به‌پێی گرینگی و ڕۆڵی سه‌ره‌كی سوننه‌ته‌كانی خوا، پێویسته موسوڵمان زۆرتر له جاران گرینگی به ناسین و ده‌رخستنی سوننه‌ت و یاساكانی خوای گه‌وره له‌سه‌ر ژیان، كۆمه‌ڵگا و مرۆڤ بدات و به وردی سه‌رنجی بداتێ. چونكه له لایه‌ك ناسینی ئه‌و یاسا و سوننه‌تانه فه‌ڕزێكی شه‌رعی و به‌شێك له ناسینی دین هه‌ژمار ده‌كرێ و له لایه‌كی تر هه‌رجۆره سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن و یا شكه‌ست و دواكه‌وتن به‌ستراوه‌ته‌وه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه و یا دژایه‌تی كردنیان. پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی و تاڕاده‌یك بێبه‌شی موسوڵمانان و به‌ڵكوو هێندێ جار دواكه‌وتنیش گرێ دراوه به خافڵبوون له به‌هره‌مه‌ندی له‌و یاسا و نیشانانه‌ی ڕێگاوه، خوای گه‌وره و به‌تواناش ده‌فه‌رموێ:
«كُلًّا نُمِدُّ هؤُلاءِ وَ هَؤُلاءِ مِنْ عَطاءِ رَبِّكَ وَ ما كانَ عَطاءُ رَبِّكَ مَحْظُوراً» (ئیسڕا/٢٦)
واته هه‌ردوو لایه‌نی بڕواداران و بێبڕوایان له به‌خشش و نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره به‌هره‌مه‌ندن و خوای گه‌وره هه‌موویان له‌سه‌ر سفره و خوانی خۆی داده‌نیشێنیت. چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌ره‌سه و هۆكارانه ڕه‌چاو بكرێن، به‌خشین و یاوه‌ریی خوای گه‌وره مسۆگه‌ره و گه‌یشتن به ئاكامی هه‌وڵ و تێكۆشانی ڕه‌وا، به‌هۆی بیر و باوه‌ڕه‌وه له كه‌س زه‌وت ناكرێ. چونكه له‌و جیهانه‌دا خولقاندنی ئاسه‌وار، داهێنان، نوێكاری، سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی ئاكامه‌كان ته‌نیا له‌گرێوی به‌كاربردنی دروستی ئامراز و كه‌ره‌سه و یاساكانی خوایی و به‌هره‌مه‌ندبوون له ڕوانگه و كاركردی دروست پێك دێ نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئێمان و دڵسۆزی. هه‌ربۆیه گوێڕایه‌ڵی له دونیادا هه‌میشه نیشانه‌ی خێر نییه، به‌ڵكوو باس له سه‌ركه‌وتن و جووڵان له‌سه‌ر ئه‌ساسی سوننه‌ته‌كانی خوایی ده‌كا. ئه‌و سوننه‌ت و یاسایانه، نیشانه‌كانی ڕێگا و ڕێباز هه‌ژمار ده‌كرێن: «یُریدُ اللّهُ لِیُبَیِّنَ لَکُمْ وَ یَهْدِیَکُمْ سُنَنَ الَّذینَ مِنْ قَبْلِکُمْ وَ یَتُوبَ عَلَیْکُمْ وَ اللّهُ عَلیمٌ حَکیمٌ» (نیسا/٢٦)
ڕه‌حمه‌ت و حیكمه‌تی په‌روه‌ردگاری جیهان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ڕێباز و سرووشتی ڕۆیشتن و یاساكانی خوایی و ده‌رخستنی ئاسه‌واری ئه‌رێنی و په‌سه‌ندی ئه‌وان له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی ڕابردوو بۆ به‌رده‌نگانی قوڕئانی پیرۆز باس بكا تاكوو بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنوێنیان بكات. بێگومان سه‌روه‌ریی ئه‌و یاسا و سوننه‌تانه له جیهانی هه‌ستیدا، ڕسكانێك له ئیڕاده و ویستی په‌روه‌ردگار و فه‌رمانێكی تاك و حیكمه‌تێكی خوایی و جێبهجێكراوی ئه‌و له جیهانی وڵاتان و خه‌ڵكان و به‌نده‌كان له ژیانی دونیا تا دواڕۆژه. ئایه‌تی: «أَلَا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ»ش ئاماژه به‌و بابه‌ته گرینگه ده‌كا و ئه‌وه‌ی كه له بازنه‌ی خیلقه‌تی خوا دایه، پێوه‌ندی به پێناسه‌ی «ربوبیت»ی په‌روه‌ردگاره‌وه هه‌یه و ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به بواری فه‌رمانه‌وه هه‌یه، باس له پێناسه‌ی «الوهیت»ی خوا ده‌كا و پڕشهنگێگ له «ربوبیت»ه و ئه‌و به‌شه له یاسا و سوننه‌ته‌كانی خوایی كه به‌سه‌ر مروڤ، بیر و بۆچوون، ڕه‌فتار، كردار و جۆری هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤێك: چ له پێگه‌ی تاكیدا و چ له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه حاكمه، یاسا و سوننه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگا سه‌باره‌ت به چاكسازییه و سه‌ركه‌وتن و ڕزگاری و فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌كردن و به‌ڵێنی خوایی له‌خۆی ده‌گرێ، له «نیشانه‌كانی سیره‌ت» هه‌ژمار ده‌كرێ و پێشانده‌ری «الوهیت»ی په‌روه‌ردگارن.
هێندێ له‌و سوننه‌تانه بریتین له:
١- یاسای به‌رگری: «وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَفَسَدَتِ الْأَرْضُ» (به‌قه‌ڕه/٢٥١)
۲- سوننه‌تی چاكسازی: «إن أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ» (هوود/٨) «وَ ما كانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرى بِظُلْمٍ وَ أَهْلُها مُصْلِحُونَ» (هوود/١١٧) ئاشكرایه كه به‌رفه‌رمانی و په‌یامی ته‌واوی پێغه‌مبه‌ران له چاكسازییه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
۳- سوننه‌تی گۆڕانكاری: «إِنَّ اللَّهَ لا يُغَيِّرُ ما بِقَومٍ حَتّى يُغَيِّروا ما بِأَنفُسِهِم»
٤- یاسای پێگه‌یشتن و سازگاری: جیهانی هه‌ستی له ڕواڵه‌تدا جۆراوجۆر و فره‌چه‌شنه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا یه‌كگرتوو و ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، چونكه ئامانج و مه‌به‌ستی كۆتایی هه‌مووان یه‌كه و ئه‌و جیاوازییه نیشانه‌ی فره‌چه‌شنییه، نه‌ك دژایه‌تی و ناكۆكی. جووڵه‌ی شه‌و و ڕۆژ، سووڕانی هه‌ساره‌كانی ئاسمانی و وه‌رزه‌كان و جیهانی هه‌ستی وه‌ك كتێبێكی له‌به‌رچاو و ڕوانینییه و قوڕئانی پیرۆزیش وه‌ك كتێبێك كه ده‌خوێندرێته‌وه كه له ڕواڵه‌تدا جیاوازن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ته‌واوكه‌ری یه‌كترین.
٥- سوننه‌تی ڕمێن: «و تِلکَ الاَیّامُ نُداوِلُها بَینَ النّاس» (ئالی عیمڕان/١٤٠)
ڕۆڵی سه‌ره‌كی تری ئه‌و یاسا و سوننه‌تانه له ژیانی ئاڵۆزی ئه‌وڕۆی مرۆڤدا ده‌ره‌تانی داهاتوونواڕی، له‌ژێر تیشكی ناسینی وردی ئه‌و سوننه‌ت و یاسایانه‌ی خوایی دان كه به‌سه‌ر جیهانی هه‌ستی و ژیانی مرۆڤدا باڵیان كێشاوه، هه‌ر وه‌ك په‌روه‌ردگاری جیهانیان ده‌فه‌رموێ: «وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ» قوڕئانی پیرۆز باس له هۆكار و ئامراز و هێمنایه‌تی و گوێڕایه‌ڵی و سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كان و هه‌ڵگرتنه‌وه و شكه‌ست و له‌ناوچوونی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كا تاكوو نه‌ته‌وه‌كانی دوایی وانه و په‌ند و ئامۆژگاریی لێ وه‌رگرن و جووڵه و ڕه‌فتاری خۆیان له‌سه‌ر پێوه‌ره‌كانی دادپه‌روه‌ری بنیات بنێن.
قوڕئانی پیرۆز ڕابردووی مرۆڤ به سه‌رده‌می ئێستا و ئێستاش به ڕابردوو و له به‌ینی ئه‌ویشدا به داهاتووی پێوه‌ندی ده‌داته‌وه كه نێوان ناسینی دروستی سوننه‌ته‌كانی خوایی و داهاتوونواڕی، پێوه‌ندییه‌كی پته‌و هه‌یه و له‌سه‌ر بڕواداران و به‌تایبه‌ت ڕاهێنراوان و زانایانی به‌توانا پێویسته به مه‌به‌ستی ناسینی دروستی سوننه‌ته‌كانی خوایی و یاساكانی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و مرۆڤ و له‌ده‌ستگرتنی ئه‌و یاسایانه بۆ گۆڕانكاری ئه‌رێنی له (ئه‌وه‌ی له سرشت دایه) و زاڵبوون به‌سه‌ر چارهنووسێكدا به هۆی چاره‌نووسێكی تری خوایییه‌وه هه‌وڵ بده‌ن.
له‌كۆتاییدا به‌پێی ئه‌وه‌یكه ئیسلام ئایینێكی جیهانی، به‌رده‌وامی، مرۆڤی و هه‌تاهه‌تاییه و ته‌واوی گه‌له‌كان، كولتوور و نه‌ته‌وه‌كان له‌خۆی ده‌گرێ، بۆیه ڕێزگرتن له كه‌رامه‌تی زاتی مرۆڤ و مافی سه‌ره‌كی ئه‌و، بانتر له ئایین، ئایینزا، زمان و نه‌ژاده و ڕۆیشتن له‌سه‌ر خولگه‌ی ته‌بایی و خێرخوازی و هه‌ڵسوكه‌وت و هاوكاری په‌سه‌ندكراو له‌گه‌ڵ ته‌واوی شارۆمه‌ندان، فه‌ڕزێكی شه‌رعی و پێویستییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه و نیشانه‌ی شارستانییه‌ته. هه‌ر وه‌ك خوای به‌دیهێنه‌ر له زمانی شوعه‌یب(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) فه‌رمانی داوه: «وَيَا قَوْمِ أَوْفُوا الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ» (هوود/٨٥)
پێغه‌مبه‌ران هاتوون تاكوو خه‌ڵك به ته‌واوی مافه‌كانیان بگه‌ن و یه‌كێك له په‌تاكانی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگا كه سته‌م له‌ئاستی خه‌ڵكه، به‌ری پێ بگرن و چاره‌سه‌ری بكه‌ن. سته‌م به‌واتای ڕاستی وشه‌یی، پێشێلكردن و له‌ناوبردنی هه‌ر ماف و یا هه‌ر هه‌نگاوێكی نادروست له‌خۆی ده‌گرێ كه بۆ تاك و كۆمه‌ڵگا ده‌بێته هۆی گیر و گرفت.
بۆچوونه‌کان