مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامۆستا موحه‌ممه‌دئه‌مین ئه‌مینیان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ڕاگه‌یاند.
ده‌قی په‌یامی ئه‌منیداری گشتیی جماعه‌ت به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ (آل‌عمران: ١٨٥)
هه‌واڵی كۆچی دوایی شاعیر و نووسه‌ری به‌ناوبانگی كورد، به‌ڕێز حاجی مامۆستا موحه‌ممه‌دئه‌مین ئه‌مینیان، لایه‌نگر و پشتیوانی دڵسۆزی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح خه‌م و په‌ژاره‌ی خسته دڵه‌كانمان.
ئه‌و شاعیر و نووسه‌ره دڵسۆزه‌ی دین و هۆگری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی كوردی به هه‌وڵ و تێكۆشانی بێ‌وێنه‌ی خۆی، به‌رهه‌می زۆر به‌نرخ و به‌هاداری پێشكه‌شی ئه‌ده‌بیاتی كوردی و كۆمه‌ڵگای ئیسلامی كردووه.
من له لایه‌ن خۆم و به نوێنه‌ری له لایه‌ن خوشكان و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به بۆنه‌ی نه‌مانی ئه‌و نووسه‌ره لێهاتوو و به‌ڕێزه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی، هاوڕێیان و خزم و كه‌سوكاری ده‌كه‌م و بۆ خوالێخۆشبوو داوای لێبووردن و ڕه‌زامه‌ندی خوا و بۆ هاوڕێیان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی داوای پاداشی زۆر و سه‌بر و خۆڕاگری له باره‌گای خوای گه‌وره ده‌كه‌م.
إنا لله و إنا الیه را‌جعون
عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
١٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠
بۆچوونه‌کان