مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٠ له گرووپی تێلێگرامی "همگرایی"دا سه‌باره‌ت به «به‌رپرسیاره‌تی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی ئیسلام» قسه‌ی كرد.
شرۆڤه‌ی وته‌كانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت به‌م چه‌شنه‌یه:
الحمدالله والصلاه والسلام علی رسول الله وعلی آله واصحابه و من والاه.
ربنا آتنا من لدنک رحمة وهیء لنا من امرنا رشداً
السلام علیکم ورحمه الله وبرکاته:
وێڕای سڵاو و ڕێز له باره‌گای خوای به‌دیهێنه‌ر داوای به‌رده‌وامی ئاسووده‌یی و سڵامه‌تی و سه‌ركه‌وتن له په‌رستش و به‌ندایه‌تی بۆ ئێوه‌ی هێژا و بنه‌ماڵه‌كانی ڕێزدار و هه‌موو بڕوادارن ده‌كه‌م. خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم و سپاسی خوا ده‌كه‌م كه یاوه‌رم بوو بۆ چند ساتێكی هه‌رچه‌ند له دووره‌وه له كۆڕی ئێوه‌ی بڕوادار و له گرووپی "همگرایی"دا له‌گه‌ڵتان بم.
هیوادارم كه ئه‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وانه هاوتا له‌گه‌ڵ فریشته‌كان و دابه‌زینی نوور و ڕه‌حمه‌تی خوایی بن.
وته‌وكانم پێشه‌كییه‌ك و سێ ته‌وه‌ر له‌خۆی ده‌گرێت.
سه‌ره‌تا پێشه‌كی:
زانایان و بیرمه‌ندان ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی ئایینی ڕاسته‌قینه له شیكاری و ڕاڤه‌ی هه‌بوون و هه‌ستیدا ده‌زانن كه چ چاره‌نووس و ئاكامێكی ده‌بێ و ڕۆڵ و ئه‌ركی مرۆڤ له‌و كه‌ونه‌دا چییه و چ چاره‌نووسێكی چاوه‌ڕێ ده‌كا.
دیاره ئایینی پیرۆزی ئیسلام وه‌ك كۆتا ئایین و ئایینێكی جیهانی و هه‌تاهه‌تایی كه خۆی گه‌وایه له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و ئایینه‌كانی تری خوایی، ئه‌ركه‌كانی خۆی به باشترین شێوه به‌جێ گه‌یاندووه و سه‌باره‌ت به كه‌ون و جۆری پێكهاتنی و سه‌ره‌تا و ده‌سپێكردنی و قۆناغه‌كانی پێكهاتنی، یاسا و سوننه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر كه‌وندا و ئاكامه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕوون و دیار شی كردۆته‌وه، به‌تایبه‌ت قوڕئانی پێرۆز به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون باسی له پێگه، ڕۆڵ و به‌رپرسیاره‌تی مرۆڤ له‌و كه‌ونه‌دا وه‌ك به‌رزترینی به‌دیهێنراوه‌كان و جێگری خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی، سروشتی ژیانی ئه‌و ماڵه و دابه‌زینی كاتیی و نابه‌رده‌وام و ئاكامه‌كه‌ی و مردن و زیندووبوونه‌وه‌ی كردووه، به شێوازیك كه ده‌كرێ بڵێین گه‌وره‌ترین و گرینگ‌ترین بواری په‌رجۆی قوڕئانی پیرۆز ئاشكراكردنی جیهانبینییه‌كی خوایی، گشتگیر، ڕاستبینانه و ته‌وحیدی و ناساندنی ئه‌و ڕاستییانه به مرۆڤه كه ئامانج و واتا به ژیانی ده‌به‌خشێت.
له‌و بواره‌وه جێی ئاماژه‌یه كه په‌رجۆی پێغه‌مبه‌رانی تر(سه‌لامی خوایان لێ بێ) كار و دیارده‌كانی جیا له په‌یامه‌كه‌یان، كاتی بووه. مه‌گه‌ر په‌رجۆ و په‌یامی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) كه قوڕئانی پیرۆزه و په‌یام و كتێب و موعجیزه‌یه‌كی تاك و هه‌رمانه.
قوڕئان كتێبێكه هم په‌یامی پێغه‌مبه‌ره(د.خ) و هه‌م په‌رجۆی ئه‌وه. په‌رجۆبوونی قوڕئانیش چه‌ندین بواری جیاواز له‌خۆی ده‌گرێت:
بواری زانستی:
زانستێك كه ئاماژه‌ی به هێندێ له ڕاستیی زانستیی و نهێنییه‌كانی كردووه.
بواری وشه‌یی و ده‌ربڕین:
له بواری وشه‌یی و ده‌ربڕیندا ڕه‌وانبێژی و زمان‌پاراوی و ته‌كووزی و یه‌كپارچه‌یی گشتیی، ڕوون و ڕه‌وان بوونی، نه شێعره و نه هۆنراوه.
بواری شه‌ریعه‌ت و یاسادانان:
له بواری یاسا و ڕێسادانان كه سه‌ره‌تا ئه‌ركێكی بانتر له توانایی مرۆڤی دانه‌ناوه و دوایی بانتر له هۆز و گه‌ل و سه‌رده‌می تایبه‌ت یاسای دانه‌ناوه. هه‌روه‌ها دادپه‌روه‌ری و دادوه‌ری كردۆته پێوه‌ری حوكمه‌كانی خۆی كه هه‌رمان و به‌رده‌وام بێ.
له‌بواری سوننه‌ت و یاساكانی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر جیهانی هه‌ستیدا:
له بواری یاسا و سوننه‌ته‌كانی خوایی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر جیهانی هه‌ستی و ژیانی مرۆڤدا كه تێگه‌شتن لێیان ڕێنیشانده‌ر و ڕێنوێنییه:
هێندێ له‌و یاسا و سوننه‌تانه‌ی خواییش بریتین له:
یاسای به‌رگری: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌سنوورده‌رچوان بۆ دواوه. قوڕئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێ: «وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَفَسَدَتِ الْأَرْضُ» (به‌قه‌ڕه:٢٥١)
یاسای له‌ناوبردنی سته‌مكاران: «وَتِلْک الْأَیامُ نُدَاوِلُهَا بَینَ النَّاسِ» (ئالی عیمڕان:١٤٠) «هَلْ یُهْلَکُ إِلاَّ الْقَوْمُ الظَّالِمُونَ» (ئه‌نعام:۴۷)
یاسای به‌ده‌ل وه‌رگرتنه‌وه و جێگركردن: «وَإِنْ تَتَوَلَّوْا یسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَیرَکمْ ثُمَّ لَا یکونُوا أَمْثَالَکمْ» (موحه‌ممه‌د:۳۸) «تَبَارَک الَّذِی نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَی عَبْدِهِ لِیکونَ لِلْعَالَمِینَ نَذِیرًا» (فوڕقان:١)
له‌و ڕووه‌وه زانایانی سه‌رده‌م ده‌ڵێن كه گه‌لی موسوڵمان دوو جۆرن:
١- گه‌لی بانگه‌واز: ته‌واوی مرۆڤه‌كان له هه‌ر كات و شوێنێكا تا ڕۆژی دوایی به‌رده‌نگی ئه‌و قوڕئانه‌ن.
٢- گه‌لی وڵامده‌ر: كه‌سانێك كه ئایینی ئیسلامیان قه‌بووڵ كردووه یا قه‌بووڵی ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌و پێشه‌كییه، باس له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی مرۆڤ ده‌كه‌م:
به‌پێی وته‌ی زانایان و بیرمه‌ندان بۆ نموونه وێژه‌ر، زانا و هۆزانی ئێرانیی سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی مانگی، ڕاغێب ئیسفه‌هانی خاوه‌ن "مفردات قرآن " ده‌ڵێ: «ئه‌ركی سه‌ره‌كی و بنه‌مایی مرۆڤ له‌و دونیایه له‌سه‌ر سێ بنه‌مای به‌ندایه‌تی خوا و ئاوه‌دانی حه‌رز و وه‌ڕێخستنی دادپه‌روه‌ری و دادگه‌ری بنیات نه‌راوه».
بنه‌مای یه‌كه‌م، به‌ندایه‌تی خوا:
قوڕئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێ: «وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ» (زاریات:۵۵) «وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ» (ئیسڕا:23)
په‌رستش واتای كرداری بڕوا و ئیمان و باوه‌ڕ و گوێڕایه‌ڵییه هاوكات له‌گه‌ڵ سۆز و ڕه‌زامه‌ندی ده‌روونیی كه پێویستی به زانیاری و متمانه هه‌یه. په‌رستشی وشیارانه و دڵسۆزانه‌ی په‌روه‌رێنه‌ری كه‌ون نیشانه‌ی ناسینی دروستی ڕاستی و هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوێستی ژیرانه و زانایانه له‌گه‌ڵ خوای به‌دیهێنه‌ر و پابه‌ندی به به‌ڵێن و په‌یمانی هه‌میشه‌یی و هاواهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌دیهێنراوه‌كانی تره كه ده‌فه‌رموێ:
«وان من شی‌ء الا یسبح بحمده یعنی عبادة کونیة وعبادة شرعیة».
ته‌واوی بوونه‌وه‌ران له‌و بواره‌وه كه به شێوازێكی سرووشتی گوێڕایه‌ڵی فه‌رمان و یاسای په‌روه‌ردگارن و له‌سه‌ر ڕێبازی جێبه‌جێكردنی فه‌لسه‌فه‌ی خۆیان هه‌نگاو ده‌نێنه‌وه، له‌ڕاستیدا به‌ندایه‌تی خوا ده‌كه‌ن. به‌ندایه‌تی خوا به‌رزترین پله و پێگه‌یێكه كه مرۆڤ ده‌توانێ به ویست و هه‌ڵبژاردنی خۆی پێی بگات. په‌رستش ئه‌ركێكی سه‌ردانه‌واندن نییه، به‌ڵكوو جه‌وهه‌رێكی له‌به‌ردڵان و خۆشه‌ویسته كه له ڕێڕه‌وی پڕۆسه‌ی مه‌عنه‌وی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕوحی پێویسته یارمه‌تی لێ وه‌رگرین تاكوو به‌ندی خۆپه‌رستی و نافه‌رمانی له پێ بپسێنین و ئاكامی مه‌ترسیداری تاوان و نافه‌رمانی، سته‌م و گوناح ئاشكرا بێ و جوانی و گه‌وره‌یی و بانتری پارێزكاری و خێرخوازی و خزمه‌ت به مرۆڤ به‌سه‌ر گه‌نده‌ڵكاری و نافه‌رمانیدا ڕوون بێته‌وه.
په‌رستش ئامرازی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕوحی و مه‌عنه‌وی و توێشووی به‌رده‌وامی و خۆڕاگری له ئاست سه‌ختییه‌كانه.
قورئانی پیرۆز له زمانی جنۆكانه‌وه ده‌فه‌رموێ: «فَمَنْ يُؤْمِنْ بِرَبِّهِ فَلَا يَخَافُ بَخْسًا وَلَا رَهَقًا» (جن:١٣) كه‌مایه‌سییه‌ك له پاداش و یا سته‌مێك له زۆری گوناح و تاوان. دیاره ئه‌وه‌یكه وه‌ڵامی فه‌رمانی خوا بده‌یه‌وه و له‌سه‌ری خۆڕاگر بی، ئاكامه‌كه‌ی ئاسووده‌یی و هێمنی و خه‌ڵاته‌كه‌ی یارمه‌تی و سه‌ركه‌وتن و ئاشتی له‌گه‌ڵ خوا و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا و گه‌یشتن به ژیانێكی هاوسه‌نگ و واتاداره كه ده‌فه‌رموێ:
«وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ» (عه‌نکه‌بووت:٩٨)
«وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ» (موحه‌ممه‌د:۱۷)
له‌كۆتایی بنه‌مای یه‌كه‌مدا ئاماژه به دوو خاڵ پێویسته:
١- كرده‌وه‌ی چاكه و هه‌وڵ و تێكۆشان یه‌كێك له واتا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی قوڕئانی پیرۆز بۆ خۆی ته‌رخان ده‌كا و دوو مه‌رجی هه‌یه، به‌س بۆ خوا بێ و له چوارچێوه‌ی شه‌رعدا بێ. چونكه كرده‌وه‌ی چاكه مه‌رجێكی ئه‌ساسی له مه‌رجه‌كانی ئیمانه و سزا و پاداشیش پێوه‌ندی به كرده‌وه و هه‌نگاوه‌كانه‌وه هه‌یه. وه‌ك ئه‌وه‌یكه میزان و پێوه‌ری جیاوازیی پله و پێگه‌ی بڕواداران لای په‌روه‌ردگاریان به‌هۆی كرده‌وه و په‌رستشه‌كانیان دیاری ده‌كرێ.
«إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقاكُمْ» و یان: «وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا» (نیسا‌ء:١٢٢)
٢- له‌ڕاستیدا ئایه‌تی «وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا» و نموونه‌كانی تری ئه‌و ئاماژه به چه‌شنه‌كانی تێكۆشان و په‌رستشه‌كان ده‌كا؛ چونكه زانایان فه‌رموویانه هه‌ر كرده‌وه و هه‌نگاو و خزمه‌تێكی تاكی یا كۆمه‌ڵایه‌تی و یا كولتووری، مه‌ده‌نی، ئابووری له چوارچێوه‌ی یاساكانی ئاییندا كه خێر و قازانجێكی هه‌بێ و پێداویستییه‌ك دابین بكات و یارمه‌تی بدا بواری ماددی و مه‌عنه‌وی تاك و بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگا به‌رز بێته‌وه، په‌رستش هه‌ژمار ده‌كرێ.
كه‌واته ده‌كرێ بڵێین په‌رستش نێوێكی كۆگره بۆ هه‌ر قسه و كرده‌وه و كردارێكی كه په‌روه‌ردگار قه‌بووڵی بكات.
بنه‌مای دووهه‌م، ئاوه‌دانی زه‌وی:
خوای گه‌وره كه‌ونی به‌دی هێنا و مه‌رجه‌كانی ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه‌ی تێدا ته‌یار كرد و مرۆڤی كرده جێگری خۆی تاكوو هه‌م به‌ندایه‌تی خوا بكات و هه‌م گرینگی به ئاوه‌دانی زه‌وی بدات: «هُوَ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا» چونكه ئاوه‌دانی زه‌وی و چاكسازی تێیدا له گرینگترینی ئامانجه‌كانه كه خوای گه‌وره مرۆڤی به‌خاتری ئه‌وه به‌دی هێناوه.
ئاوه‌دانی واته ناسینی لێهاتووییه‌كان، توانایی و سامان و سه‌رچاوه‌كانی ناخی زه‌وی و دۆزینه‌وه ڕێگاكان و به‌ستێنه‌كانی ده‌رهاوردن و كارپێكردنیان و گرینگی‌دان به پێویستییه‌كانی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ وه‌ك: كشتوكاڵ، پیشه، بازرگانی و ته‌كنه‌لۆژیا و هه‌روه‌ها ڕاهێنان، په‌روه‌رده و فێركردن و پاككردنه‌وه‌ی نه‌فسی مرۆڤ له ئامرازه‌كانی ئاوه‌دانییه.
جێی خۆیه‌تی ئاوه‌دانی زه‌وی و ژینگه و ڕۆڵی ئه‌رێنی و چێكه‌رانه له‌ودا به ته‌واوی چه‌شن و شێوه‌كانی له ژماره‌كانی به‌ندایه‌تی خوا هه‌ژمار بكرێ و له بازنه‌ی ئیمان و كرده‌وه‌ی چاكه‌دا تۆمار بكرێ.
مرۆڤ كه شانازی ئه‌وه‌ی پێ دراوه كه نوێنه‌ری په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر زه‌وی بێ بۆ به‌جێگه‌یادنی ئه‌و ئه‌ركه لای خوای گه‌وره ڕێزی لێ نراوه و سه‌مبوله‌كانی بریتین له:
یه‌ك: هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وه‌ك جێگری خوا له‌سه‌ر زه‌وی و سپاردنی ئه‌رك و ئه‌مانه‌تی ئاوه‌دانی به‌و. «وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ» (به‌قه‌ڕه:٣٠)
دوو: به‌دیهێنانی ئه‌و له جوانترین و باشترین شێوه‌دا و دانپێدانان به بواره‌كانی جۆراوجۆری جه‌سته‌یی، ڕوحی، هزری، فكری، ئه‌خلاقی و هه‌ستی ده‌روونی ئه‌و. قوڕئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت: «لقد خلقنا الانسان فی احسن تقویم» «ان السمع والبصر والفواد کل اولئک کان مسؤولا»
سێ: جیهانی كه‌ونی له‌ژێر باری ئه‌ودا هاویشتووه: «وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ» (جاسییه:١٣)
چوار: بۆ ڕێنمایی و ڕێنیشانده‌ری ئه‌و پێغه‌مبه‌ران و كتێبی بۆ ڕه‌وانه كردووه.
پێنج: هێزی فێربوونی زانست و زانیاری و ناسینی كه‌ون و یاساكانی زاڵ به‌سه‌ر كه‌ونی پێ به‌خشیوه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێ كراوه ئاوه‌دانییه‌ك كه مه‌به‌ستی ئیسلامه بریتییه له: پاككردنه‌وه‌ی نه‌فس، بڵاوكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌خلاقی باش، به‌هێزكردنی ڕوحی حورمه‌ت و كه‌ڕامه‌ت و له‌خۆبوورده‌یی، په‌ره‌دان به به‌ها به‌رزه‌كانی ئه‌خلاقی، یه‌كتر قه‌بووڵكردن و به‌ڕه‌وا زانین و ڕێزگرتن له فره‌چه‌شنی كۆمه‌ڵگا و مافی شارۆمه‌ندی و گه‌یشتن به لێزانی و لێهاتوویی پێویست بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی ئاوه‌دانی له ڕیز و ته‌رازی شیاوی ئه‌ودا.
سرووشتییه هه‌ر گه‌ل و هۆزێك بیهه‌وێ كلیلی گه‌شه و به‌رزبوونه‌وه‌ی بێته ده‌ستی، به مه‌رجی شیاوبوون و هه‌وڵ و تێكۆشان و ڕه‌چاوگرتنی ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی پێویستی پێوه‌ندیدار به كات و شوێن و به‌هره‌مه‌ندبوونی دروست له ته‌كنه‌لۆژیا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ.
«السعادة قرارٌ والنجاح قرار والفشل قرار» (به‌خته‌وه‌ری و خۆشبه‌ختی، سه‌ركه‌وتن، شكست و نامرادی، پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ جۆری ویست و هه‌وڵی مرۆڤ هه‌یه).
قوڕئانی پیرۆز له وتووێژ له‌گه‌ڵ فریشته‌كان سه‌باره‌ت به جێگری مرۆڤ له زمان ئه‌وانه‌وه ئاماژه به دوو هۆی مه‌ترسیداری خوێنڕشتن و گه‌نده‌ڵی و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر گیان و ماڵ و ئازادی مرۆڤه‌كان ده‌كا كه پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی جێگری و ئاوه‌دانی زه‌وییه: «أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ» (به‌قه‌ڕه:30) چونكه بنه‌ما و بناغه‌ی جێگری و ئاوه‌دانی زه‌وی بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی خاوێن و شیاو له دونیا و دواڕۆژه.
له كۆتایی بنه‌مای دووهه‌مدا وا ده‌رده‌كه‌وێ كه دانپێدانه‌دان و بێ‌ڕێزی به فره‌چه‌شنی و جیاوازییه‌كانی نێو دونیای ئیسلام و ده‌سه‌ڵاتی به‌ره‌نجامگیری به‌رچاوته‌نگانه، ده‌مارگیری و نه‌رمه‌بڕ و یه‌كترقه‌بووڵنه‌كردن و له په‌راوێزهاویشتنی زۆرێك له تواناییه‌كان، له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتوویی ئێمه‌ی موسوڵمانه.
بنه‌مای سێهه‌م، به‌جێهێنانی دادپه‌روه‌ری:
له‌سه‌ره‌تادا دادپه‌روه‌ری به واتای لایه‌نی نێوه‌نجی نێوان خه‌ڵكییه، له ڕووی زاراوه‌ییش واتا؛ دانانی هه‌رشتێك له شوێنی خۆی و دانی مافی هه‌ر مافدارێك؛ دادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر به سته‌مه. دادپه‌روه‌ری له پێناسه‌كانی خوای گه‌وره‌یه و له چه‌مكه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و به‌ها به‌رزه‌كان له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌خلاق، سیاسه‌ت و مافه هه‌ژمار ده‌كرێ و له كۆنترینی چه‌مكه‌كانه كه له سه‌ره‌تای مێژوو و ژیاری مرۆییه‌وه سه‌ره‌نجی دراوه‌تێ. دادپه‌روه‌ری مناڵی كۆمه‌ڵگا، یاسا و كولتووری ده‌سه‌ڵاته و پێوه‌رێكه بۆ ئازادی، به‌رامبه‌ری و مافی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه‌كان. هه‌روه‌ك كه پێوه‌ر و پێوانه‌ی خوا له دونیا و دواڕۆژه.
خوای گه‌وره له سووڕه‌تی حه‌دید سه‌باره‌ت به گرینگی دادپه‌روه‌ری و دادگه‌ری ده‌فه‌رموێ: «لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ» (حه‌دید:٢٥) وه‌ك ئه‌وه‌ی ناردنی پێغه‌مبه‌ران، دابه‌زاندنی كتێب و پێوه‌ر و ڕێساكان هه‌موویان ئامانجێكیان هه‌یه، ئه‌ویش به‌جێگه‌یاندنی دادگه‌ری و دادپه‌روه‌رییه.
به‌پێی ئه‌و ئایه‌ته له ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تییه گرینگ و جه‌وهه‌رییه‌كانی ئایینه‌كانی خوایی، جێبه‌جێكردنی دادگه‌ری و دادپه‌روه‌ری له‌نێو كۆمه‌ڵگاكانی مرۆیی بووه، به‌تایبه‌ت ئایینی پیرۆزی ئیسلام كه ئایینێكی جیهانی و هه‌رمانه و جه‌خت ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له چه‌مك و به‌هاكانی وه‌ك: سه‌ربه‌ستی، هێمنایه‌تی، گه‌شه و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رابه‌ری و دادپه‌روه‌ری.
له ئایه‌تی «لقد ارسلنا رسلنا» ئه‌وه به‌دی ده‌كرێ كه یه‌كه‌م هۆی پێشكه‌وتن و گه‌شه و یا له به‌رامبه‌ردا هۆی دواكه‌وتنی هه‌ژاری و قه‌یرانیی نه‌ته‌وه و حكوومه‌ته‌كان بۆ جۆری بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ شارۆمه‌ندان ده‌گه‌ڕێته‌وه؛ له ئاكامدا بیری به‌رزی سیاسیی دادپه‌روه‌رانه و كرداری سیاسه‌ته‌كانی حه‌كیمانه و ڕێزگرتن له فره‌چه‌شنی كۆمه‌ڵگا و ڕه‌چاوگرتنی به‌رابه‌ری له دابه‌شكردنی ده‌رفه‌ت و ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی پێویست ده‌بێته هۆی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن و گه‌شه و ئاشتی و هاوڕێیه‌تی و به‌پێچه‌وانه‌وه زاڵبوونی بیر و سیاسه‌تی به‌رچاوته‌نگانه و ده‌مارگرژانه و هه‌ڵاوردنانه، ده‌بێته هۆی هه‌ژاری، دواكه‌وتووی و ژێرده‌سته‌یی و ناڕه‌زایه‌تی و تا كاتێك كه له‌ئاكامی نادادپه‌روه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای شارۆمه‌ندانی بێبه‌ش و قوربانیی هه‌ڵاواردن، به‌هۆی ئاماده‌بوونی چالاكانه له بواره‌كانی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری و ڕامیاری به‌دوور بن، به‌رده‌وام دۆخی ناله‌باریان بۆ به‌رهه‌م دێته‌وه، بۆیه پێویسته به‌ره‌به‌ره بۆ لابردنی به‌ربه‌ست و دابینكردنی به‌ستێنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، دادوه‌ری و ئیداری هه‌نگاوی جددی هه‌ڵێننه‌وه.
خوای گه‌وره دادپه‌روه‌ری ڕوون كردۆته‌وه و شه‌رعی كردۆته پێوه‌ری ئه‌و دادپه‌روه‌رییه و فه‌رمانی به بڕواداران كردووه كه دادپه‌روه‌ری وه‌دی بێنن: «إِذَا حَكَمْتُمْ بَيْنَ النَّاسِ أَنْ تَحْكُمُوا بِالْعَدْلِ» (نیسا‌ء:٥٨) جێی خۆیه‌تی كاتی قسه‌كردن و یا داوه‌ریكردن سه‌باره‌ت به كه‌سانی دی، میزان و ته‌رازووی دادپه‌روه‌ری له‌به‌رچاوی خۆمان دانێین.
كه فه‌رمووی: «وَإِذَا قُلْتُمْ فَاعْدِلُوا» (ئه‌نعام:١٥٣) هه‌ركات قسه‌تان كرد، دادپه‌روه‌رانه قسه بكه‌ن كه دادپه‌روه‌ری له به‌ها به‌رزه‌كانی خوایی و مرۆییه و نیشانه‌ی گوێڕایه‌ڵی و جوڵانه‌وه له‌سه‌ر خولگه‌ی به‌ندایه‌تی و ڕه‌چاوگرتنی سنووره‌كانی خوایه.
به‌و هیوایه كه ئێوه‌ی به‌ڕێز له به‌جێگه‌یاندنی به‌ندایه‌تی و ئه‌ركی ئاوه‌دانی سه‌ركه‌وتوو بن و له ژماره‌ی به‌جێگه‌یاندنی دادپه‌روه‌ری بن.
سه‌ربه‌رز و سه‌رفراز بن
والسلام علیکم و رحمة الله و برکاته
بۆچوونه‌کان