دانیشتنی مه‌جازی ئه‌ندامانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی شه‌وی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠ به‌ڕێوه چوو.
دكتۆر عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌و دانیشتنه‌دا به جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كیه‌تی، یه‌كسانی، هاوسه‌نگی و هاوكاری، ئاماژه‌ی به فه‌رمانی خوا له‌سه‌ر یه‌كیه‌تی مرۆیی كرد و ڕایگه‌یاند كه پێویسته ئه‌و برایه‌تییه له گۆڕه‌پانی ژیاندا به هاوكاری و هاوسه‌نگی خۆی بنوێنیت.
ئه‌مینداری گشتیی له به‌شێك له وته‌كانیدا به ئاماژه به‌وه‌یكه خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ته‌واوی مرۆڤه‌كان به داڕشته‌ی كۆ و یه‌كسان بانگ ده‌كا، وتی كه قوڕئان دوای سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی به‌دیهاتنی مرۆڤ ئاماژه به بابه‌تی هۆز و نه‌ته‌وه‌كان ده‌كا تاكوو مرۆڤه‌كان هانده‌ری پێویستیان بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كتر و كه‌ڵكوه‌رگرتن له تواناییه‌كانی یه‌كتریان هه‌بێ. كه‌واته به‌و پێناسه‌یه ئه‌رك و ئامانجی هۆز و گه‌له‌كان؛ هاوكاری، ڕێككه‌وتن، برایه‌تی و به‌هره‌مه‌ندی له تواناییه‌كانی یه‌كتره، چونكه هیچ مرۆڤێك ته‌واو و بێكهموكاست به‌دی نه‌هاتووه و كۆمه‌ڵگاش پێویستی به بوونی مرۆڤ و تواناییه‌كانی ئه‌و بۆ پێكهاتنی كۆمه‌ڵگایه‌كی شیاو هه‌یه و ئه‌وه‌ش پێوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه‌یه.
ئه‌و ئاماچه‌ی به هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی مرۆڤ له ئاست كۆمه‌ڵگایه‌كی كه ماڵی ئه‌وه، كرد و ئه‌و بابه‌ته‌ی بیر خسته‌وه كه مرۆڤ پێویسته هاوچه‌شنی خۆی بناسێت تاكوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش پێك بێت و یا ئه‌وه‌یكه به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه و سته‌مێك ده‌كرێ تاكوو به‌س به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌ده‌ست بێنیت.
ئه‌و بابه‌ته به‌پێچه‌وانه‌ی شان و شكۆی مرۆڤه، پێچه‌وانه‌ی برایه‌تی و یه‌كسانی و یه‌كیه‌تییه، چونكه قوڕئان ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند ناكا و جه‌خت له‌سه‌ر هاوسه‌نگی و هاوكاری و جیایی ده‌كات.
مامۆستا پیرانی له‌و دانیشتنه سه‌باره‌ت به فراژووی ئه‌خلاقی مرۆیی وتی: «ئاكاری مرۆیی ته‌واو نابێ مه‌گه‌ر له جه‌رگه‌ی به‌شداری له‌نێو كۆمه‌ڵگا و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هاوكات له‌گه‌ڵ دۆستایه‌تی و له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری و سه‌ربه‌ستی و هاوكاری نه‌بێ.»
دكتۆر پیرانی له به‌شی دووهه‌می وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به ئامرازی ژیریی میدیا و ته‌كنه‌لۆژیای ڕۆژ و به‌كارهێنانیان بۆ پێوه‌ندیی باشتر كرد. ئه‌و میدیای وه‌ك هێزێكی له‌سه‌رووی هێزه‌كانی ئابووری و ڕژێمی زانی كه له كولتوورسازی، فێركاری، گه‌شه‌ی شارۆمه‌ندان و... كارایی زۆری هه‌یه. ئه‌و هه‌وره‌ها وتی: میدیا زۆرێك له پێداویستییه‌كانی مرۆڤ به‌خێرایی دابین ده‌كا، ڕووداوه‌كان ده‌گێڕیته‌وه و كاتی تاوتوێی ڕووداوه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاوه‌ز و هه‌سته‌كان داده‌نێت. كه‌واته وه‌ك جه‌ماعه‌تێك پێویسته ئه‌وپه‌ڕی كه‌ڵك له به‌ستێنی مه‌جازی و میدیا وه‌رگرین و به‌هاكان بڵاو بكه‌ینه‌وه و په‌ره به مه‌عنه‌وییه‌ت بده‌ین و ژیانی واتادار وه‌سف بكه‌ین. كاری بیری، كولتووری و مه‌عنه‌وی زۆرتر پێویستی به میدیا هه‌یه و هه‌روه‌ها بوونی كه‌سانێكی لێهاتوو و پسپۆڕ له‌و بواره زۆر پیوسته.
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح جه‌ختی له‌سه‌ر بوونی كه‌سانێكی لێهاتوو و كارامه و ئه‌مانه‌تدار و ڕاستگوو كرد بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ڕاستی و له به‌رپرسان و كارناسانی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی كرد كه وێڕای به‌رزكردنه‌وه‌ی توانایی و لێهاتوویی خۆیان له پێوه‌ندییه گشتییه‌كان و میدیا، زانستی میدیایی فێری ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت بكه‌ن و كه‌سانێكی كه له‌و بواره‌وه نیگه‌رانن، ڕوون بكه‌نه‌وه.
مامۆستا پیرانی له به‌شی كۆتایی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی به گۆڕانكاریی خێرای وه‌ك مێتاوۆرس كرد كه خه‌ریكه ڕوو ده‌دا.
له‌و دانیشتنه مه‌جازییه‌دا عوسمان عه‌بباسی به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت، وتارێكی سه‌باره‌ت به ڕێكاره‌كانی جه‌ماعه‌ت و هه‌روه‌ها ڕه‌چاوكردنی بنه‌ماكانی جه‌ماعه‌ت له بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانی ئاراسته‌ی به‌شداربووان كرد.
ئه‌و ڕوون‌بوون و له‌به‌رده‌ستدابوونی جه‌ماعه‌ت، گشتخوازی، ناوهندڕهتێنی و هاوسه‌نگی و هه‌وكاری وه‌ك سه‌ره‌كیترین ڕێكاره‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی هه‌ژمار كرد.
ئه‌و له به‌شی كۆتایی وته‌كانیدا وتی كه وێڕای پێویست به خێرایی له هه‌ڵوێست و بڕیاردان، جه‌ماعه‌ت پابه‌ندی چوار بنه‌مای وردبینی، ئهخلاقخوازی، به‌رپرسیاره‌تی و داهاتوونواڕییه و هیچ هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و بنه‌مایانه جێبه‌جێ ناكات.
جێی ئاماژه‌یه كه له كۆتایی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه مه‌جازییه، پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی له‌سه‌رتری جه‌ماعه‌ت له‌ڕووی چۆنیه‌تی و چه‌ندییه‌تی كاركردی دووساڵه‌یان ناساندران و ڕێز له هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانیان گیرا.
بۆچوونه‌کان