عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران ئێوارەی پێنج شەممە له‌گه‌ڵ حوجه‌تولئیسلام یونسی؛ جێگری تایبه‌تی سه‌رۆك كۆمار له بواری هۆز و كه‌مینه‌كانی ئایینی و ئایینزایی چاوپێكه‌وتن و وت‌ووێژی كرد.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا دكتۆر عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی؛ ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی له‌و چاوپێكه‌وتنه، جه‌ختی له‌سه‌ر شوناسی ئێرانی وه‌ك بازنه‌ی پێوه‌ندی نێوان ته‌واوی نه‌ته‌وه و ئایینزاكانی وڵات كرد و گوتی: گرینگی‌دان به مافی شارۆمه‌ندان و پاراستنی كه‌ڕامه‌تی ئه‌وان و ڕه‌چاوكردنی یه‌كسانی له به‌هره‌مه‌ندبوون له ده‌رفه‌ته‌كان، جیا له هۆزی، ئایینزایی و ئایینی ده‌توانێت بنه‌ماكانی یه‌كگری و هاوڕێیی و برایه‌تی له وڵات‌دا به‌هێزتر له ڕابردوو بكات و هیوای خواست كه ئه‌و بابه‌ته گرینگه به هه‌وڵ و تێكۆشانی گشتی خه‌ڵك و به‌رپرسان به‌دی بێت.
دكتۆر عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی؛ ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی یه‌كیه‌تی جیهانی زانایانی موسوڵمان گۆڕانكاری فكری له بێداری ئیسلامی، وه‌ك ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ چاكسازی له هێندێك ڕوانگه و ڕێبازه‌كاندا زانی و جه‌ختی كرد كه پێویسته ته‌یاره‌كانی ئیسلامی له قۆناغی یه‌كه‌مدا گرینگی به خزمه‌ت به خه‌ڵك و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی خه‌ڵكی بده‌ن و ئه‌ندام‌بوونی حیزب و لایه‌نێك، هه‌رچه‌ند له نیشانده‌ره‌كانی گه‌شه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵام نابێ ببێته هۆی سه‌روه‌ری و دابڕان له كۆمه‌ڵگا و خۆ له‌سه‌رتر زانین، به‌ڵكو پێویسته وه‌ك ئامرازێك بۆ خزمه‌تگوزاری ڕاسته‌قینه و لێهاتووانه به خه‌ڵك هه‌ژمار بكرێت، تاكو له ژێر تیشكی ئه‌ودا، وێڕای پته‌وكردنی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هۆگری زۆرتر له كۆمه‌ڵگادا، به‌ستێن و دێرایشی پێشوازی و ڕووكردنی خه‌ڵك له ئایین و پابه‌ندبوونیان به چه‌مكه ئه‌خلاقییه‌كان په‌ره بستێنیت.
حوجه‌تولئیسلام یونسی؛ جێگری تایبه‌تی سه‌رۆك كۆمار له بواری كاری هۆز و كه‌مینه‌كانی ئایینی و ئایینزایی، ستایشی له جه‌خت‌كردنی جه‌ماعه‌ت له‌سه‌ر شوناشی ئێرانی كرد و گوتی ئێمه خاوه‌ن زانایانی هه‌ڵكه‌وته و ناودار بووین، بۆ نمونه ته‌واوی زانایانی شیعه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌كه ده‌زانن سه‌عدی سوننی بووه، به‌ڵام له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و له په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان لێی به‌هره‌مه‌ند بوون.
حوجه‌تولئیسلام یونسی جه‌ختی كرد كه ئه‌هلی سوننه‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری‌دا به‌شداری بكه‌ن و ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ ڕۆڵگێڕی زۆرتر هه‌ژمار كرد و هۆكاری كه‌مایه‌سییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێستای له ده‌ره‌نجامی هێندێك گوشاری و سنوورداربوون زانی و گوتی: بێ‌گومان ده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ر و هیوا (تدبیر و امید) له چوار ساڵی داهاتوودا ده‌توانێت له‌و بواره‌دا باشتر له ڕابردوو هه‌نگاو هه‌ڵێنیته‌وه.
بۆچوونه‌کان