بەڕێز مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی مه‌وله‌وی نه‌زه‌ر موحەممەد دیدگاه په‌یامی سەرخۆشی بڵاو کرده‌وه.
مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی زانای هه‌ڵکه‌وته‌ی ناوچه‌ی سیستان و به‌لووچێستان و که‌سایه‌تی به‌هێزی ئه‌هلی سوننه‌ت، مه‌ولانا نه‌زه‌ر موحەممەد دیدگاه په‌یامێکی سەره‌خۆشی بڵاو کرده‌وه.
ده‌قی په‌یامی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌و شێوه‌یه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا تَتَنَزَّلُ عَلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةُ أَلَّا تَخَافُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَبْشِرُوا بِالْجَنَّةِ الَّتِي كُنتُمْ تُوعَدُونَ ﴿فوسسیله‌ت/٣٠﴾
کۆچی دوایی زانای گه‌وره، بیرمه‌ندی ماندوونه‌ناس و تێکۆشه‌ری سیاسه‌تڤان، به‌ڕێز مه‌ولانا نه‌زه‌ر موحەممەد دیدگاه، له زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت و نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئیرانشار له یه‌که‌مین خولی دانیشتنی شوڕای ئیسلامی، بوو به‌هۆی دڵته‌نگی و خه‌م و په‌ژاره‌مان. ئه‌و زانا پایه‌به‌رزه، ته‌مه‌نی پڕبه‌ره‌که‌تی له‌ڕێی خزمه‌ت به بڵاوکردنەوەی شه‌ریعه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌ها به‌رزه‌کانی و هه‌وڵ بۆ یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتوویی نێوان بڕواداران تێپه‌ڕ کرد و سەرچاوەیه‌کی خزمه‌تگوزاری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به‌نرخ بوو که به‌یارمه‌تی خوای گەورە ئاسه‌واره‌که‌ی هه‌رمان و به‌رهه‌مه‌کانی ببێته توێشووی دواڕۆژی.
بێگومان ئیمان به ویست و ئیڕاده و یاسای خوای گەورە «كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ» و به ڕهزامهندانهوه ته‌سلیمبوون هه‌مبه‌ر تاقیکردنه‌وه‌کانی په‌روه‌ردگار، ده‌بێته ئارامی دڵ و ئاسوودەیی ناخی دۆستان و خۆشه‌ویستان و که‌سوکاری.
من له لایه‌ن خۆم و به‌نوێنه‌ری له لایه‌ن خوشکان و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌بۆنه‌ی کۆچی ئه‌و زانا پایه‌به‌رزه و هه‌ڵکه‌وته سه‌ره‌خۆشی له برای خۆشه‌ویستیان به‌ڕێز مه‌وله‌وی زه‌فه‌ر ئه‌حمه‌د دیدگاه، زانایان و قوتابیانی ئایینی و به‌تایبه‌ت به‌ڕێز مه‌ولانا عه‌بدولحه‌مید، خه‌ڵکی دینداری سیستان و به‌لووچێستان و به‌تایبه‌ت دانیشتوانی دلێری ئیرانشار، بنەماڵە و مناڵانی به‌ڕێزی و خزم و که‌سوکاری ده‌که‌م. بۆ خوالێخۆشبوو داوای لێبوورده‌یی و ڕه‌زامه‌ندی خوای گەورە و بۆ خۆشه‌ویستان و بنەماڵەی به‌ڕێزیان، له‌شساغی و ئاسووده‌یی به‌رده‌وام، سه‌بر و خۆڕاگری و پاداشی زۆر له باره‌گای میری مه‌زن داواکارم.
عەبدوڕڕەحمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
١٥ی جۆزەردان ١٤٠٠
بۆچوونه‌کان