دكتۆر عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو ساحێب نه‌قشبه‌ندی دایكی به‌ڕێزی كتۆر مه‌حموود وه‌یسی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م چه‌شنه‌ی خواره‌وه‌یه:
إنّا لله وإنّا إلیه را‌جعون
هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو ساحێب نه‌قشبه‌ندی، دایكی به‌ڕێزی مامۆستا مه‌حموود وه‌یسیمان پێ گه‌یشت و بوو به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌مان. ئه‌و دایكه گیانفیدا و دڵسۆزه، به توێشوویه‌ك له پارێزكاری و داوێنپاكی، ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی بۆ په‌روه‌رده‌ی ڕۆڵه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) دا و به پێشكه‌شكردنی ڕۆ ڵه‌ی شیاو و لێهاتوو، وه‌ك دكتۆر مه‌حموود و مه‌سعوود، ئه‌ندازیار مسته‌فا و محه‌ممه‌د وه‌یسی و خوشكه فرشته، فه‌ریده، دكتۆر فه‌ریبا و سوڕڕه‌یا وه‌یسی كه به‌ڕاستی له‌ڕێبازی ئیسلام و خزمه‌ت به بیر و كۆمه‌ڵگای ئیسلامی له‌هیچ تێكۆشانێك خۆیان نه‌بواردووه، قه‌رزی خۆی به ئیسلام داوه‌ته‌وه.
من به ئیمان و ڕازیبوون به قه‌ده‌ر و ویستی خوا، له لایه‌ن خۆم و به نوێنه‌ری له خوشكان و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به‌بۆنه‌ی نه‌مانی ئه‌و خاتوونه لێهاتوویه، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی وه‌یسی، به‌تایبه‌ت به‌ڕێز دكتۆر مه‌حموود وه‌یسی و خوشكه فه‌ریده وه‌یسی ده‌كه‌م، له خوای گه‌وره و میهره‌بان داوای ڕه‌حمه‌ت و لێخۆشبوونی ئیلاهی بۆ كۆچكردوو و سه‌بر و پاداش بۆ كه‌سوكاری ده‌كه‌م.
أعظم الله أجركُم و أحْسَنَ عزائَكُم و غفر لنا و لميتكم... آمين
عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
٢١ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٩
بۆچوونه‌کان