به‌ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتی، یه‌كه‌م دانیشتنی شوڕای ڕاوێژكاریی ناوچه‌كانی جه‌ماعه‌ت شه‌وی ٢٩ی به‌فرانباری ١٤٠٠ به‌شێوه‌ی مه‌جازی به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب به به‌شداریی مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، دانیشتنی شوڕای ڕاوێژكاریی ناوچه‌كانی جه‌ماعه‌ت شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانباری ١٤٠٠ به‌شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه چوو.
له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌مینداری گشتی وێڕای ئاواتی سه‌ركه‌وتن بۆ شوڕای ڕاوێژكاریی ناوچه‌كان وتی: «ئێستا ئێمه جێگر و میراتگری میراتێكین كه نێوان خاوه‌نان و نه‌ته‌وه‌كانی پێشوو ده‌ست به ده‌ست كراوه تاكوو به‌ئێمه گه‌یشتووه.» ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: سه‌باره‌ت به كاری به‌كۆمه‌ڵ و یا هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه به‌دوور له نیگا و ڕوانینی خه‌ڵك بێ، تا كاتێك كه مه‌به‌ستی خزمه‌ت و یا كارێكی خێر بێ، وێنه‌یه‌ك له وێنه‌كانی خێر هه‌ژمار ده‌كرێ.
ئه‌مینداری گشتی له به‌شێك له وته‌كانیدا وێڕای بیرهێنانه‌وه‌ی گرینگیی شوڕای ڕاوێژكاریی ناوچه‌كان وتی: زهرهرناسی دۆخی جه‌ماعه‌ت، تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كانی كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و ڕامیاری ناوچه، به‌رنامه‌ڕێژی و ته‌كووزی نێوان به‌شه‌كان له بابه‌ته هاوبه‌شه‌كانی ناوچه‌دا و چاوه‌دێری و تێبینی ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كانی گشتیی و تایبه‌تی ناوچه له گرینگ‌ترین ئامانجه‌كانی شوڕای ڕاوێژاركاریی ناوچه‌كانی جه‌ماعه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێ.
له‌و دانیشتنه‌دا موحه‌ممه‌دعه‌لی ئارانژاد به‌رپرسی لێژنه‌ی چاوه‌دێری، جه‌ماڵ ئیسماعیلی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت، ڕوئووف ئیسلاحجوو به‌رپرسی شوڕای ڕاوێژكاریی ناوچه‌ی ڕوژاوا، موحه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌رپرسی شوڕای ڕاوێژكاریی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، موحه‌ممه‌د نه‌ورۆزی به‌رپرسی شوڕای ڕاوێژكاریی ناوچه‌ی باكوور و یه‌عقووب خۆرسه‌ند به‌رپرسی شوڕای ڕاوێژكاریی ناوچه‌ی باشوور و چه‌ند كه‌سی تر له به‌رپرسانی جه‌ماعه‌ت و ئه‌ندامانی تری شوڕای ڕاوێژكاریی ناوچه‌كانی جه‌ماعه‌ت به‌شدار بوون و هه‌ركامیان ئاماژه‌یان به داڵغه‌كانی خۆیان كرد. پاشان ئه‌مینداری گشتی و به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت وێڕای ڕه‌واندنه‌وه‌ی لێڵییه‌كان، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاراسته‌كراویان دایه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه كه شڕۆڤه‌ی وته‌كانی مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌دواییدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
بۆچوونه‌کان