به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب، مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی دعوه‌ت و ئیسلاح به ده‌ركردنی په‌یامێك، ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانی «عوسمان عه‌بباسی» به‌رپرسی پێشووی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی دعوه‌ت و ئیسلاح ده‌ربڕی.
له په‌یامی ئه‌مینداری گشتیدا هاتووه: «ئه‌و په‌ڕی سپاس و پێزانینمان هه‌یه بۆ خزمه‌ته كاریگه‌ره‌كانی به‌ڕێزتان له‌و ماوه‌یه‌ی كه ئه‌ركداری به‌رپرسیاره‌تی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت بوون. تێكۆشان و دڵسۆزی و چالاكی ئێوه وه‌ك نموونه ده‌مێنێته‌وه و هیوادارم هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێزتان بۆ دونیا و دواڕۆژ به‌رهه‌مدار و سپاسلێكراو بن. به‌هۆی هیممه‌تی به‌رز، ئیڕاده‌ی پته‌و و ڕوحیه‌ی نهرمونیانتان، هیوادارم له بواره‌كانی تاكه‌كه‌سی، خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام بدره‌وشێنه‌وه و ڕۆژبه‌ڕۆژ سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ست بێنن.»
جێی ئاماژه‌یه كه دوای ده‌ركردنی فه‌رمانێك له‌لایه‌ن ئه‌مینداری گشتیی، «دكتۆر موحه‌ممه‌د جه‌هانگیری ئه‌سڵ» وه‌ك به‌رپرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح دیاری كرا.
بۆچوونه‌کان