له‌و چاوپێكه‌وتنه كه له ناوه‌ندی یه‌كیه‌تی به‌ڕێوه چوو، هه‌ر دوو لایه‌ن ئاماژه‌یان به بابه‌تی جۆراوجۆر و بۆ نموونه چالاكی و كاره‌كانی جه‌ماعه‌ت له ئاستی وڵات‌دا كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرینگیی ئه‌و بۆ پته‌وبوونی برایه‌تی ئیسلامی كرد.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا هه‌روه‌ها باس له بابه‌تگه‌لی نێونه‌ته‌وه‌یی و بۆ نموونه پشتیوانیكردن له خه‌ساره‌ت پێگه‌یشتووانی بوومه‌له‌رزه‌ی دوایی له توركیا كرد كه جه‌ماعه‌ت ڕۆڵی تێدا هه‌بووه و هه‌روه‌ها بنكه خێرخوازییه‌كانی كه بۆ یاره‌مه‌تی هه‌نگاویان ناوه‌ته‌وه.
گرینگ‌ترین هه‌واڵه‌كانی یه‌كیه‌تی و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه و بۆنموونه نزیكبوونه‌وه له كاتی پێكهێنانی كۆڕبه‌ندی گشتی له بابه‌ته‌كانی به‌رباسی تری دوو لایه‌ن بوو.
دكتۆر پیرانی به ڕێزگرتن له ڕۆڵی یه‌كیه‌تی له پشتیوانی له زانایان، ناوه‌نده زانستی و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا، جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگیی هاوكاری و هاواهه‌نگی ئه‌نجومه‌نه‌كان و ناوه‌نده ئیسلامییه‌كان له ڕاستای به‌ده‌ستهێنانی خێر و چاكه و پێشكه‌وتن كرد.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: دانیشتنه‌كانی سازێنه‌ری نێوان یهكیهتییهكان و گه‌لانی ئیسلامی، هه‌نگاوێكی گرینگه بۆ پته‌وكردنی هاوكاری و هاواهه‌نگی نێوان ناوه‌نده‌كانی ئیسلامی به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به گه‌شه‌ی به‌رده‌وام و خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگاكانی ئیسلامی.
بۆچوونه‌کان