دەقی پەیامی سەرەخۆشی ئەمینداری گشتیی جەماعەت بەم چەشنەیە:
بسم الله الرّحمن الرّحیم  «وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ. الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ» (بەقەڕە، ئایاتی ۱۵۵–۱۵۶)
بەوپەڕی خەوم پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی لەناکاوی خوالێخۆشبوو مەولەوی عەلی تاهیرپوور، لە ئەندامانی تێکۆشەر و خزمەتکاری جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لەگەڵ دوو دانە لە مناڵە چاوگەشەکانی گەیشت. ئەو خەسارەتە تاقەتپرووکێنەرە، دڵی زۆرانی خەمبار کرد و بیرخەرەوەی نەمانی سەرمایە مرۆییە بەنرخەکانی کۆمەڵگامانە.
بێگومان، خوالێخۆشبوو لە گەنجانی سەربەست و بڕواداری ئەو نیشتمانە بوو کە تەمەنی خۆی لە ڕێی فێرکردنی قوڕئانی پیرۆز، پەرەدان بە چەمکەکانی ئایینی و گرینگیدان بە پەروەردەی چینی گەنج و وەرزش بەسەر برد و لەنێو خەڵکی بەشەڕەفی ناوچەی ساڵحاوای خوراسانی ڕەزەوی، بە کەسێکی ڕەوشتبەرز و خزمەتگوزار ناسرابوو.
ئیمان بە ویستی زانایی پەروەرێنەری بەسۆز و بەزەیی بە دادی گشتگیری مردن، کە ئاکامی مسۆگەری هەر مرۆڤێکە، دەتوانێ سوکنابەخشی دڵە خەمبارەکان و هۆی ئۆقرەگرتن لە هەمبەر وەها ڕووداوێکی دڵتەزێن بێ.
من بە نوێنەری لە خوشکان و برایانم لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، وێڕای دەربڕینی هاودەردی و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ڕێزداری کۆچکردووان و خزمان و هاوڕێیانی و بەتایبەت خەڵکی بەشەڕەف و دینداری ناوچەی خوڕاسان، لە بارەگای میری مەزن بۆ خوالێخۆشبوو، لێبوردن و ڕەحمەتی واڵا و فیردەوسی بەرز و بەرین و بۆ جێماوانی بەڕێزی، سەبر و خۆڕاگری و پاداشی زەوەند داوا دەکەم.
انا للە و انا الیە راجعون 
عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ۳۱ی گەلاوێژی ۱۴۰۴