مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌ید مه‌حموود دوعایی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم
هه‌واڵی كۆچی دوایی به‌نده‌یه‌كی عه‌زیزی خوا و ڕۆژنامه‌وانی زانا و خاكه‌ڕا، سه‌ید مه‌حموود دوعایی بوو به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌مان. ئه‌و له ته‌مه‌نی پیشه‌یی خۆیدا به‌رده‌وام هێمای خاكه‌ڕایی، ڕه‌وشتبه‌رزی و ئه‌ده‌ب بووه و له گژهباكانی ڕامیاری و ڕێكخراوه‌یی، پشوودرێژی و له‌سه‌ره‌خۆیی تریبۆنی خۆی به‌جوانی پاراستووه.
من له لایه‌ن خۆم و به‌نوێنه‌ری له خوشكان و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، سه‌ره‌خۆشی خۆم به‌بۆنه‌ی ئه‌و ڕووداوه خه‌مینه ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی دوعایی و میدیاكارانی به‌ڕێزی وه‌ڵات ئاراسته ده‌كه‌م و له خوای گه‌وره و به‌ده‌سه‌ڵات بۆ خوالێخۆشبوو داوای لێبووردن و ڕه‌حمه‌ت و بۆ بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و خۆشه‌ویستانی داوای سه‌بر و خۆڕاگری ده‌كه‌م.
إنّا لله وإنّا إلیه را‌جعون
عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
بۆچوونه‌کان