ده‌قی په‌یامی ئه‌مینداری گشتی به‌م چه‌شنه‌یه‌:

بسم الله الرّحمن الرّحیم

«قُلۡ بِفَضۡلِ ٱللَّهِ وَبِرَحۡمَتِهِۦ فَبِذَ ٰ⁠لِكَ فَلۡیَفۡرَحُوا۟ هُوَ خَیۡرࣱ مِّمَّا یَجۡمَعُونَ» (يُونُسَ:٥٨)

ڕه‌مه‌زانی ئه‌وساڵیش به‌هۆی خێرایی و نابه‌رده‌وامی كات، ده‌رفه‌ت و به‌ستێنه‌ ده‌گمه‌نه‌كانی تێپه‌ڕین و وه‌رزی ڕۆژوو و ته‌ڕاویح به‌سه‌رچوو؛ هه‌رچه‌ند له‌ڕووی له‌سه‌رتربوونی ئه‌ركی ئیمانیی مرۆڤ و پێویستیی زۆری ئه‌و به‌ ده‌ربازبوون له‌ فێڵ و ته‌ڵه‌كانی شه‌یتان و كه‌ڵكه‌ڵه‌كانی نه‌فس، دابڕان له‌ مانگی دابه‌زینی قوڕئان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی سفره‌ی مه‌عنه‌ویی ڕه‌مه‌زان، له‌ڕاستیدا جۆرێك بێ‌به‌شبوونه و شایانی داخ و په‌ژاره‌یه‌، به‌ڵام یه‌ك مانگ به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ گه‌شت و سه‌یران له‌نێو باغی به‌هه‌شتی ڕه‌مه‌زان و چنینی به‌رهه‌مه‌ مه‌عنه‌وییه‌كانی له‌لایه‌ك و هاتنی جێژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان كه ئاویته‌ی شادومانی موسوڵمانانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌ لایه‌كی‌تر، شیاوی ڕێزنان و شادومانی و هیوادارییه‌.

له‌ قوڵایی دڵه‌وه‌ به‌بۆنه‌ی هاتنی ئه‌و جێژنه‌ گه‌وره‌یه‌، پیرۆزبایی له‌ ته‌واوی موسوڵمانان، گه‌لی به‌ڕێزی ئێران و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی دعوه‌ت و ئیسلاح ده‌كه‌م، له‌باره‌گای په‌روه‌رێنه‌ری كاربه‌ده‌ستی دڵۆڤان داوا ده‌كه‌م كه وێڕای وه‌رگرتنی تاعات و عیبادات و خزمه‌ته‌كانمان، چاوی لوتف و ده‌ستی ڕێنوێنی و پشتیوانیمان له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گرێت و یارمه‌تیمان بدات به‌ به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ توێشووه‌كانی ڕه‌مه‌زانی و لوتفه‌كانی خوایی، تێكۆشه‌رانه‌ و به‌رپرسانه‌ هه‌وڵ بۆ پڕۆسه‌ی دیندارانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ڕێبازه‌كانی په‌رستشی به‌دیهێنه‌ر، خزمه‌ت به‌ به‌دیهێنراوه‌كان، پاككردنه‌وه‌ی نه‌فس و ئاوه‌دانی زه‌وی بده‌ین و هیوادارانه‌ و دڵگرمانه به‌ به‌ره‌كه‌تی هه‌نگاونان، به‌رنامه‌ڕێژی، هه‌وڵ و یارمه‌تیدانی یه‌كتر به‌ مه‌به‌ستی ئاسانكاری و به‌هێزكردنی پێكهاته‌كانی پشتیوانیی ئازادی، دادپه‌روه‌ری، ئاسایش و هێمنایه‌تی به‌پێی تواناییمان، به‌رده‌وام بین، به‌و هیوایه‌ی كه شیاوی ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ و ئاسووده‌ بین له‌ وڵاتێكی پێشكه‌وتوو و ئاوه‌دان.

و ما ذلک علی الله بعزیز

عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی

ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح

١ی گوڵانی ١٤٠٢