أعُوذُ بِاللِّه مِنَ الشَّیطانِ الرَّجِیمِ
«كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ * وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ»
صدق اللّه العظیم
به‌رێزان و خۆشه‌ویستان، بنه‌ماڵه و لایه‌نگرانی خوالێخۆشبوو جه‌نابی مامۆستا کاکه شێخ فاروقی
له‌و کاته‌وه‌ی که کاروانی نوور، له شاری مه‌دینه بۆ ڕوونکردنه‌وه و لابردنی تاریکیی، وه‌ڕێ که‌وت و تیشکی خۆری ئایینی پیرۆزی ئیسلام، ڕووی له کوردستانی ئێمه کرد، خه‌ڵکی کوردستان به پیری مه‌شخه‌ڵی ھیدایه‌ته‌وه چوون و به درێژایی مێژوو، ھه‌موو کات، چاکترین و باشترین ڕۆڵه‌کانی خۆیان ناردووه‌ته حوجره و فێرگه‌ی ئایینی بۆ فێربوونی زانستی شه‌رعی و پاشان خزمه‌ت به ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
یه‌کێ له‌و گه‌وره‌پیاوانه‌ی که ھۆی شانازیی ئایین و گه‌له‌مانه، زانای پایه‌به‌رز و پارێزگار، خوالێخۆشبوو مامۆستا کاکه شێخ فاروقی بوو. ئه‌م زاته به‌ڕێزه، ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆی له ڕێگای خزمه‌ت به ئایین و زانسته شه‌رعییه‌کان به‌خت کرد و زیاتر له نیو سه‌ده، وه‌ک ئیمام و پێشنوێژی مزگه‌وت و مودەڕیس و وانه‌بێژی زانستی شه‌رعی، له مزگه‌وت و حوجره‌کانی ناوچه خزمه‌تی به ئایین و نیشتمان کرد. به لوتفی خوای گه‌وره، جێی ده‌ستی مامۆستا دیاره و ده‌یان زانا و مامۆستا و قوتابی بۆ کاروانی بانگه‌واز و ده‌عوه‌ی ئیسلامی پێگه‌یاند.
به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌م زانا که‌م وێنه‌وه، به‌ناوی خۆم و ھه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی «دعوت و اصلاح» پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و خزم و که‌سی مامۆستا به تایبه‌ت «مامۆستا زانا فارۆقی»، «مامۆستا ڕه‌ئوف ئیسلاح جو»، «مامۆستا محه‌مه‌د ئیزه‌دی»، «کاک جه‌میل فارۆقی» و ھه‌موو لایه‌نگران و قوتابیانی ئه‌و خوالێخۆشبووه ده‌که‌م،
له خوای مێھره‌بان، بۆ مامۆستای کۆچکردوو، لێخۆشبوو‌ن و به‌ھه‌شتی ھه‌رمان داواکارم. بۆ سه‌رجه‌م که‌س و کاریشی، سه‌بر و ئۆقره و خۆڕاگری ئه‌م دونیا و پاداشتی بێبڕانه‌وه‌ی دواڕۆژ ده‌خوازم.
الله يرحمه و يحسن إليه و يسكنه فسيح جنّاته مع النبيين والصديقين والشهداء والصالحين و حسن أولئك رفيقا و يلهم أهله الصبر والسلوان إنا لله وإنا إليه را‌جعون
عبدالرحمن پیرانی
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی دعوت و اصلاح
6ی خاکه‌لێوه‌ی 1402ی ھه‌تاوی
بۆچوونه‌کان