مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له دانیشتنێکی مه‌جازی شوڕای ناوه‌ندی ڕێکخراوه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران‌دا، گرینگی ئه‌خلاقی «حیکمه‌ت»ی تاوتوێ کرد.
شڕۆڤه‌ی وته‌کانی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت له دانیشتنی مه‌جازی شوڕای ناوه‌ندیدا به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرحمن الرحیم الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن والاه. رَبَّنا آتِنا مِنْ لَدُنْک رَحْمَةً وَ هَيِّئْ لَنا مِنْ أَمْرِنا رَشَداً
سپاسی خوای گه‌وره ده‌که‌م که یارمه‌تی دام به بۆنه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه مه‌جازییه، جارێکی تر ڕوخساری نوورانی و گه‌شاوه‌ی ئێوه زیاره‌ت بکه‌م و گوێم له ده‌نگی پڕ سۆزتان ببێ. داوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌و کۆڕه پیرۆزه ده‌که‌م. بۆ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که تووشی ڤایڕۆسی کۆڕۆنا بوون، داوای شیفای به‌په‌له و بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی که له‌و ماوه‌یه‌دا ماڵاواییان له ژیان کرد، داوای لێخۆشبوو‌ن و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره ده‌که‌م. به‌تایبه‌ت یادی هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵکدۆست و په‌یمانده‌ر، مامۆستا محه‌ممه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ریان به‌رز ده‌نرخێنین که ماڵاوایی ئه‌و، بوو به هۆی تاسه‌باری ته‌واوی خه‌ڵکی ئێران.
له‌سه‌ر ئیزنتان که‌مێک سه‌باره‌ت به حیکمه‌ت قسه ده‌که‌م. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «يُؤْتِي الْحِکمَةَ مَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُؤْتَ الْحِکمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرًا کثِيرًا.» «حیکمه‌ت» پێوه‌ندییه‌کی پته‌وی له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤه‌کان هه‌یه. ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر که‌سێک به‌ستراوه به ئاستی به‌هره‌مه‌ندبوونی ئه‌و له حیکمه‌ت و پابه‌ندی به پێداویستییه‌کانی. به‌هره‌مه‌ندبوون له‌و نیعمه‌ته تایبه‌ته‌ی خوای گه‌وره بۆ که‌سانێک که له ئاستێکی به‌رزتردا هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ده‌که‌ن و خوازیاری ئه‌وه‌ن که ڕۆڵێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بگێڕن، گرینگی زۆرتری هه‌یه.
زانای گه‌وره «راغب اصفهانى»، واتای وشه‌یی حیکمه‌ت به‌م شێوه لێک داوه‌ته‌وه: «اصابة الحق بالعلم والعقل» گه‌یشتن به حه‌ق به‌یارمه‌تی زانست و ئاوه‌ز. سه‌باره‌ت به واتای زاراوه‌ییش زۆر شت وتراوه. هێندێک حیکمه‌ت به «الإصابة في القول والفعل» به واتای وتار و کرداری دروست ده‌زانن. هه‌روه‌ها حیکمه‌تیان به پێناسه یا دۆخێک ناساندووه که بناغه‌ی ناساندنی بابه‌تی دروست و نادروست و پێوه‌ری جیاوازی نێوان خێر و شه‌ڕه. هه‌روه‌ها وتوویانه: «الحکمة إتقان الفعل و القول و البحث عن الحق وأفضل الطرق لتدبیر الأمور و إتمامها». حیکمه‌ت وتار و کرداری هه‌ڵسه‌نگێنراو و گه‌ڕان به‌دوای حه‌ق و باشترین شێواز بۆ ته‌گبیری کاره‌کانه. حیکمه‌ت گه‌وره‌ییه‌که که ڕازێنه‌ری قسه و کرداره و په‌سه‌ندیان ده‌کا و مرۆڤ و کرده‌وه‌کانی ده‌نرخێنێت.
وشه‌ی حیکمه‌ت و وه‌رگیراوه‌کانی له قوڕئانی پیرۆز و له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا زۆر هاتووه. «يُؤْتِي الْحِکمَةَ مَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُؤْتَ الْحِکمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرًا کثِيرًا (به‌قه‌ڕه/٢٦٩). ذلِک مِمَّا أَوْحى إِلَيْک رَبُّک مِنَ الْحِکمَةِ ...»(ئه‌سڕا/٣٩). وشه‌ی حه‌کیم وه‌ک نێوێک له نێوه‌کانی خوای گه‌وره به شێوازی جۆراوجۆری: عزیزٌ حکیم، علیمٌ حکیم، واسعاً حکیماً و ... له قوڕئان‌دا ئاماژه‌ی پێ کراوه. هه‌روه‌ها وه‌ک پێناسه‌ی قوڕئان و ئایه‌ته ڕوونکه‌ره‌وه‌کانی هاتووه: آیات الکتاب الحکیم، ی‌س والقرآن الحکیم.
له هێندێک جێگادا «حیکمه‌ت» وه‌کوو ناوه‌ڕۆکی په‌یامی پێغه‌مبه‌ران هه‌ژمار ده‌کرێ: «وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُکمْ مِنْ کتَابٍ وَحِکمَةٍ ثُمَّ جَاءَکمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَکمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنْصُرُنَّهُ...» که هه‌ڵبه‌ت له ئێستادا هێندێک له ڕاوێژکاران وه‌ک زانسته نهێنییه‌کانی شه‌ریعه‌ت لێکیان داوه‌ته‌وه و یا له هێندێک ئایه‌تدا هاتووه که خوای گه‌وره منه‌تی له‌سه‌ر گه‌لی موسوڵمان کردووه که پێغه‌مبه‌رێکی بۆ ناردوون تاکوو: «يَتلو عَلَيهِم آياتِهِ وَيُزَکيهِم وَيُعَلِّمُهُمُ الکتابَ وَالحِکمَةَ».
له عه‌بدوڵڵای کوڕی عه‌بباس خوا لێی ڕازی بێ ده‌گێڕنه‌وه که: «ضمَنی النبی الی صدره وقال اللهم علمه الحکمة» پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له باوه‌شی گرتم و (دوعای کرد و) فه‌رمووی: خوایه فێری حیکمه‌تی بکه. که‌واته حیکمه‌تیش ده‌توانێ به‌شێکی خوایی بێ. به‌م چه‌شنه‌ی که له نامه‌ی عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب بۆ ئه‌بوو مووسا ئه‌شعه‌ریدا خوا لێیان ڕازی بێ هاتووه: «إن الحکمة لیست من کبر السن ولکنه عطاء الله یعطیه من یشا‌ء» حیکمه‌ت به زۆری ته‌مه‌ن نییه، به‌ڵکوو نیعمه‌تێکه که خوای گه‌وره به‌هه‌ر که‌سێ که بیهه‌وێ پێی ده‌به‌خشێ و هه‌روه‌ها ده‌کرێ به‌ده‌ست بێت: «وَيُعَلِّمُهُمُ الکتابَ وَالحِکمَةَ». واته فێری حیکمه‌ت ببی و به‌ده‌ستی بێنی. وتوویانه ده‌توانی به به‌ده‌ستهێنانی ئامزاری حیکمه‌ت و وازهێنان له به‌ربه‌سته‌کانی، به‌ده‌ستی بێنی، بۆ نموونه:
١ـ به‌هره‌مه‌ندبوون له قوتابخانه‌ی ژیان و په‌ند و ئه‌زموونه‌کانی.
٢ـ هاونشینی له‌گه‌ڵ چاکه‌کاران و به‌ده‌ستهێنانی هێندێک له خه‌رمانی زانست و ئه‌زموون و حیکمه‌ته‌کانیان.
٣- فێربوونی زانستی ئایینی، پاراستنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاری به‌دیهێنه‌ر، هه‌نگاونانه‌وه له‌سه‌ر ڕێبازی به‌ندایه‌تی به‌شێوازێکی شاره‌زایانه و ڕاستگۆیانه، ئه‌نجامدانی عیبادهت به شێوازێکی دروست و خۆپاراستن له گوناح و تاوان.
٤ـ خۆپاراستن له به‌خیلی، ئیره‌یی و خۆبه‌زلزانی.
٥- خۆڕاهێنان له‌سه‌ر بێده‌نگی و زۆرتر و باشتر گوێگرتن.
بۆ حیکمه‌ت ئاماژه به سێ بنه‌مای سه‌ره‌کی کراوه:
یه‌که‌م: زانست به پێچه‌وانه‌ی نه‌فامیی که بریتییه له تێگه‌یشتن له واتای ڕاسته‌قینه‌ی ھه‌موو شتێ.
ئه‌وه‌ی تر: پشوودرێژی پێچه‌وانه‌ی پهلهپڕووزهییه و بریتییه له پاراستنی نه‌فس و خۆڕاگری و دانبه‌خۆداگرتن هاوکات له‌گه‌ڵ به‌هێزبوون.
سێهه‌م: ئارامی، پێچه‌وانه‌ی بێ ئۆقره‌یی، شه‌ڕ و دڵڕه‌قییه و بریتییه له ئارامی، هێمنی، هزر و میانهڕهويی.
هه‌روه‌کوو وتراوه حیکمه‌ت هه‌رچه‌ند بۆ هه‌موو که‌س گرینگی هه‌یه، بێگومان بۆ بانگخوازان و چالاکوانانی بواری کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و ڕامیاری و هه‌روه‌ها بۆ به‌ڕێوبه‌ران و به‌رپرسان گرینگی چه‌ند قاتی هه‌یه. هه‌ر مرۆڤێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دروستی ژیان و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵه‌کانی، پێویستی به فێربوون و به‌ده‌ستهێنانی حیکمه‌ت هه‌یه. کارگێڕان به‌هه‌ر ڕاده‌یه‌ک که به‌رپرسیاره‌تی زۆرتریان هه‌بێ، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی باشتری کاره‌کانی، پێویستی به ڕێژه‌یێکی زۆرتریان له زانست و زانیاری، لێزانی، بيرفراوانی و خۆڕاگری هه‌یه. به‌تایبه‌ت له ئاست بڕیاری دژوار و ڕووداوی ناخۆشدا، پێوانه‌ی نێوان تێگه‌یشتنی قوڵ، ناسینی ورد، لێزانی، ڕاستبینی، گشتبینی، داهاتووبینی پێویست‌تر و هه‌ڵبه‌ت دژوارتریش ده‌بێ. خوای گه‌وره حیکمه‌ت و زانست ببه‌خشێ به هه‌موومان.
والسلام عليكم و رحمة الله و بركاته
بۆچوونه‌کان