دەقی وتەکانی ئەمینداری گشتیی لە شەشەمین کۆنگرەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
الحَمْدُ لِلّهِ الَّذِي خَلَقَ فَسَوَّى وَالَّذِي قَدَّرَ فَهَدَى وَالَّذِي جَعَلَ جَزاءَ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّاتُ الْفِرْدَوْسِ نُزُلًا 
وَصَلّى اللّهُ وَسَلَّمَ وَبَارَکَ عَلَى سَیّدِنَا وَحَبیبِنَا وَقُرّةِ أعْیُنِنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى الآلِ وَالصَّحابَةِ وَالتَّابِعِینَ وَمَنْ تَبِعَ هُداهُمْ إلى یَوْمِ الدِّینِ
رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا
رَبَّنَا وَآتِنَا مَا وَعَدْتَنَا عَلَى رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ الْمِيعَادَ
رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنْزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ
رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا
اللّهُمَّ انْصُرِ الإسْلامَ وَالْمُسْلِمِینَ وَأعِزَّ الإسْلامَ وَالْمُسْلِمینَ؛ اللّهُمَّ انْصُرْهُمْ فِي کُلِ مَکانٍ فَوْقَ کُلِّ أرْضٍ وَتَحْتَ کُلِّ سَمآءٍ
اللّهُمَّ انْصُرِ إخْوانَنَا وَأخَواتِنَا فِي فِلَسْطینَ وَغَزَّةَ الْعِزَّةَ وَلُبْنانَ الْجَرِیحَةَ
اللّهُمَّ ارْحَمْ شُهداءهُمْ وَاشْفِ مَرْضاهُمْ؛ اللّهُمَّ افْتَحْ عَلَیْهِمْ 
أبْوابَ رَحْمَتِکَ حَیْثُ الأبْوابَ مُغَلَّقَةٌ عَلَیْهِمْ.

سپاسی خوای بەدیهێنەر دەکەین و سەری کڕنۆش لە بارەگای مەزنیدا دادەنوێنین و سەلام و سەڵاوەت دەنێرین بۆسەر پێغەمبەرانی خوا، بەتایبەت کۆتا پێغەمبەر، حەزرەتی موحەممەد(د.خ) و هاوەڵانی ئەمەگناسی و خزمەتکارانی دین و مرۆڤایەتی.
بەرز دەنرخێنین یادی هاوەڵان و هاوڕێیانێک کە لە پێکهێنان، دامەزراندن و بەردەوام ئامادەبوونی شیاوی جەماعەت لە بواری کولتووری و کۆمەڵایەتی وڵاتەکەمان ڕۆڵیان گێڕاوە، بەتایبەت مامۆستای هەڵکەوتەمان کاک ناسر سوبحانی(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) و هەروەها تەواوی ئەو کەسانەی کە ئێستا ژیانێکی پڕ لە دەرد و ئازار و نەخۆشی بەڕێوە دەبەن، بەتایبەت بۆ بەڕێز مامۆستا ئیبڕاهیم مەردۆخی داوای شیفای بەڕەحمەت و بۆ ئەو خۆشەویستانەی کە بەرەو پەروەردگاریان گەڕاونەتەوە، داوای ڕەحمەت و لێبوردن و فیردەوسی بەرین دەکەین. 
سپاسی خوای گەورە دەکەین کە یارمەتی داین دوای دواکەوتنێکی درێژخایەن، شەشەمین کۆنگرەی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە نووسینگەی ناوەندیی جەماعەت بەڕێوە ببەین. بەخێرھاتنی ئێوە ئەندامانی بەڕێزی کۆنگرە دەکەم و داوا لە بارەگای «مَنْ بِيَدِهِ مَلَكُوتُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ» دەکەم کە میهری خوایی خۆی لە بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی ئەو کۆمەڵە پیرۆزە نسیبمان بکات.
وتەکانم بە ئیلهام لە ئایەتەکانی کۆتایی سووڕەتی حەج، ئایاتی ۷۷ و ۷۸ دەست پێ دەکەم، خوای گەورە دەفەرموێت: «يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْکعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَبَّکمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّکمْ تُفْلِحُونَ (77) وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ هُوَ اجْتَبَاکمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْکمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ مِلَّةَ أَبِيکمْ إِبْرَاهِيمَ هُوَ سَمَّاکمُ الْمُسْلِمِينَ مِنْ قَبْلُ وَفِي هَذَا لِيَکونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْکمْ وَتَکونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّکاةَ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّهِ هُوَ مَوْلَاکمْ فَنِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ» (78)
قوڕئانی پیرۆز لەو دوو ئایەتەدا به جوانترین شێوە پەیام، ئەرک، پێگە و شکۆی بڕواداران وێنا دەکات و موژدەی دەسکەوتی بەنرخ و ڕزگاری و گەیشتن بە بڕوا و باوەڕی بێ‌وێنە و خۆش‌خولقبوون بە بەها بەرزەکانی ئەخلاقی و جیاوازیی لە ویستی خێرخوازی و پێشەنگ و نموونەیی دەدات.
سەرەتا بە کڕنۆش و سوژدە، وەک بەرچاوترین شێوەی خاکەڕاییی ئیلهامگرتوو لە تێگەیشتنێکی دروست و ئیمانێکی پۆڵایین و ڕێکخستنی ژیان لەسەر ڕێگای ڕاست فەرمان دەدات «ارْکعُوا وَاسْجُدُوا»؛ بۆچی جەخت لەسەر نوێژ؟ چونکە نوێژ کۆڵەکە و بنەمای دینە. نوێژ هەڵکشان و بەرزبوونەوەی بڕوادار و پێوەر و ڕادەی بەندایەتیی ڕاستگۆیانە و وشیارانەی پەروەرێنەرە؛ هەروەک لە زمانی گەورەمان حەزرەتی عیسا(سەلامی خوای لەسەر بێ) لەنێو بێشکەدا فەرمووی: «وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّکاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا» (مەریەم/٣١) پاشان فەرمووی: «وَاعْبُدُوا رَبَّکمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّکمْ تُفْلِحُونَ» نوێژ پەرستشێکی تایبەتە؛ بەڵام واتای «وَافْعَلُوا الْخَيْرَ» گشتییە و تەواوی نوێژ، ڕۆژوو، حەج، بەخشین، بەدەستهێنانی زانست و زانیاری و پسپۆڕی، بانگخوازیی بەرەو خوا، یارمەتی هەژاران و... کە لە بازنەی بەندایەتی و پەرستشدا جێ دەگرن، لەخۆ دەگرێت. «وَافْعَلُوا الْخَيْرَ»: چاکە و چاکەکاری، سنوورێکی نییە. پاشان دەفەرموێت: «وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ» فِي اللَّهِ: لِأجْلِ اللّهِ وَنُصْرَةِ دینِهِ وَعِبادِهِ؛ وشەی جیهاد: بریتییە لە جیهاد لەگەڵ نەفس، جیهاد لەگەڵ دوژمنی دەستدرێژکەر، جیهاد لەگەڵ خراپەکاری و گەندەڵی و کۆنەپەرستی و دواکەوتوویی، جیهاد بۆ پەرەدان بە بەهاکان و تەیارکردنی بەستێنی گەشە و پێشکەوتن و ئاسوودەیی و هێمنایەتی هاوچەشنان و هاوڵاتیان. بۆچی فەرمانی «وَجَاهِدُوا»؟ چونکە «هُوَ اجْتَبَاکمْ» ئێوە بۆ ئەو ئەرکە گەورە و شانازیبەخشە هەڵبژێردراون! وابیر مەکەنەوە فەرمانی «وَجَاهِدُوا» بانتر لە توانایی و هێزی ئێوەیە، چونکە بنەمای سەرەکی ئەوەیە کە: «وَمَا جَعَلَ عَلَيْکمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ. ئایینی پیرۆزی ئیسلام، لەلایەک لەگەڵ سروشت و جەوهەری مرۆڤ و ڕادەی بەرگەگرتن و خۆڕاگری سازگاری هەیە و لە لایەکی تر گونجاوە لەگەڵ ئەرک و پەرستشەکانی کە ئەرکی هەر مرۆڤێکە. دوایی بیرمان دەخاتەوە: «مِلَّةَ أَبِيکمْ إِبْرَاهِيمَ» ئەوە هەر ئەو دین و شەریعەتەیە کە ئیبڕاهیم و موحەممەد(سەلامی خوایان لەسەر بێت) هێناویانە؛ ئاشکرایە ئەو پێوەندییە، هێمای ڕێز و شیاوبوونە؛ لەوانەیە ئەو وێستگەیە وێنەی «وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ» هاوسەرانی پێغەمبەر(د.خ) بێت.
دەستەواژەی «هُوَ سَمَّاکمُ الْمُسْلِمِينَ» لە دوو ڕووەوە ڕاڤە کراوە. «هو» واتە «اللّهُ سَمَّاکمُ الْمُسْلِمِينَ» لە کتێبەکانی پێشوو و لە کتێبی دواییدا واتە قوڕئان یان «هو» واتە ئیبڕاهیم، هەروەک لە سووڕەتی بەقەڕەدا هاتووە کە دەفەرموێت: «رَبَّنَا وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَک وَمِنْ ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُسْلِمَةً لَکَ». بۆیە تەوفیقی هیدایەت و موسوڵمان بوون و گوێڕایەڵیکردنی پێ بەخشیون تاکوو پێغەمبەری ڕەحمەت، بە شایەتیدانی کرداریی خۆی لە دونیادا شایەتیدەرتان بێ و لە ڕۆژی دواییدا، ئاکار و کرداریی پێوەر و پێوانەی هەڵسەنگاندنی کردەوەی موسوڵمانان بێت و ئێوەش بە شایەتی کرداریی لە دونیا، وتە و کردار و ئاکارتان لە ڕۆژی دوایی، مەحەکی هەڵسەنگاندنی کرداری کەسانی تر و نموونەی ئەهلی ئیمانی سەردەمی خۆتانن، کەواتە: «فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّکاةَ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّهِ هُوَ مَوْلَاکمْ فَنِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ»
صَدَقَ اللّهُ الْعَظیمُ وبَلَّغَ رَسُولُهُ الأمینُ وَنَحْنُ عَلى ذالکَ مِنَ الشَّاهِدِینَ
شەشەمین کۆنگرەی جەماعەت لە دۆخێکدا بەڕێوە دەچێت کە لەلایەک ویستێکی بەڕواڵەت ئازادیخواز و لایەنگری مافی مرۆڤ، بەڵام لە کرداردا هەڵقوڵاو لە فەرهەنگ و دەسەڵاتدارەتی ڕۆژاوا و بە ڕوانگەیەکی جیهانی سازییەوە، سوار لەسەر باڵی زانست و تەکنەلۆژیای نوێ و هۆشی چێکراو، زۆرێک لە بوارەکانی کولتووری، کۆمەڵایەتی، ڕامیاری، ئابووری و تەنانەت مەعنەوی و ئاکاریی تووشی گۆڕانکاری و کێشەی گەورە کردۆتەوە و لەلایەکی تر، جیهانی ئیسلام بە گشتیی و بزووتنەوە و بزاف و لایەنەکانی ئیسلامی بە تایبەت، لە لاوازترین دۆخی خۆیدا بەسەر دەبات.
ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەو ڕۆژانە تووشی قەیرانی مەترسیدار بووە. ئیسڕائیل دوای ڕووداوی حەوتی ئۆکتۆبر، بە پاڵپشتی ڕۆژاوا و بێدەنگی سەرۆکانی عەڕەب، لە فەلەستین، غەززە، لوبنان دەستیان داوەتە وەچەکوژی؛ ئەو ڕژێمە ناڕەوایە، لەئێستادا هەوڵ دەدا کە ئێران لە دۆخێکدا بخاتە نێو شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە کە هاوڵاتیان بەهۆی هێندێ هۆکاری وەک ئاراستەی گشتیی نازانستییانە و نائاگاهانە و وەلانان و لەپەراوێزهاویشتنی زۆرێک لە کەسایەتی و کەسانی بەتوانا، دڵسۆز و کاریگەر لە لایەک و گوشاریی قەیرانە زاڵمانە و گشتگیرییەکان لەلایەک لەناوخۆ تووشی هێندێ کێشە و گرفت و قەیرانی ئابووری و بژێوی، گرانی کەلوپەلی ئەساسی، هەڵامسان و ناڕێکی وزە و... بۆتە هۆی ناڕەزایەتی.
لایەکی تری کۆمەڵگای ئێستای ئێران بەپێی هێندێ توێژینەوەی وەک ڕاپۆڕتێ توێژینەوەی هاوکارانی بەڕێز دکتۆر موستەفا موعین، چێربوونی خەسڵەتانێکی وەک ڕەشبینی، بێ‌متمانەیی، خۆویستی، بێ‌هیواییە. جیا لەوانە، درزی نێوان چینەکان، گۆڕانکاری کولتووری، ئاستێک لە بێ هەستیاری و نەبوونی هاندەر بەتایبەت لە گەنجاندا بوونی هەیە.
بەگشتی دەتوانین بڵێین وڵات و ناوچەکەمان لە دۆخێکی دژوار و ئاڵۆز دایە. بەردەوامی چالاکیی کاریگەر و هێمنی جەماعەت لە وەها دۆخێکی هەڵایساودا، پێویستی بە تاوتوێی جددی، قوڵ و کارناسانەی دۆخی کۆمەڵگا، پێکهاتەی دەسەڵات و پێوەندیی بۆنە و درزەکانی نێوانیاندا هەیە. نەخشاندنی داهاتووی جەماعەت و دیاریکردنی ڕۆڵێک کە دەتوانێ و پێویستە بیگێڕیت، تەنیا بە تێگەیشتنی وردی گۆڕانکارییەکانی خێرا، قوڵ و زۆر مەیسەر دەبێ کە پڕۆسەکانی دابینکەری ئەویش ڕووبەڕووی ئاڵۆزییەکی تایبەتن.
ئەگەر بێتوو گۆڕانکاریی ڕیشەیی ڕوو بدات، پاراستنی بنەما و یەکڕیزی و ڕۆڵگێڕیی جەماعەت لەوانەیە تووشی گرفت بێ. بۆیە لەو قۆناغەدا تێگەیشتنی دروستی یەکەمینەکانی جەماعەت، گرینگییەکی ژیانبەخشی هەیە. ڕەچاوکردنی ڕوانگەی بەڕۆژ، زانایانە و ڕاستیینانە، دەتوانێ ئەو دەرفەتە بۆ ئێمە بڕەخسێنیت کە تووشی چارەنووسی لایەنەکانی هاوبیرمان لە جیهاندا نەبین.
مامۆستا موحەممەد ئەحمەد ڕاشێد(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە تاوتوێی بەشێکی گرینگی کە بۆ بزافە ئیسلامییەکان هاتبۆپێش، بەڕوونی جەختی کرد کە «نَحْنُ أخْطَأنَا فِي اخْتیارِ الأوْلَویاتِ». شیاوی ئەو کۆمەڵە پیرۆزەیە کە لەو ناوەندە گرینگەی بڕیارداندا، ڕۆڵەی سەردەمی خۆمان بین و وەک باخەوانێکی دڵسۆز، باغی بەهرەداری جەماعەت بە جوانترین شێوە لە نەخۆشی و خەساری دیار و نادیار بەپێی توانامان بپارێزین.
لە کۆتاییدا دەمهەوێ بەتایبەتی جەخت بکەمە سەر ئەو خاڵانە:
۱ـ پاراستن، پتەوکردن و بەهێزکردنی هەستی برایەتی و پارێز لە ئاژاوە و ناکۆکی و هەوڵی زیاتر بۆ یەکڕیزی ناوخۆیی و یەکگریی ڕەوتی بەکۆمەڵ، یەکیەتی و هاوڕایی و هاودڵی و بازدان بەسەر بابەتە تەکەکەسییەکان.
۲ـ جێی خۆیەتی وێڕای پاراستنی بنچینەی بنەماکانی جەماعەت و بەرنامەکانی پەروەردەیی و فیکری، بازنەی پێوەندیی کولتووری، کۆمەڵایەتی بەتایبەت لە بواری زانایان، خوشکان، قوتابیانی زانکۆ و ڕێکخراوە جەماوەرییەکان پەرە پێ بدەین و لەگەڵ کەسایەتییەکان، ناوەند و گشت هاوڵاتیانێک کە بەستێنی هاریکاری و هاوکارییان تێدایە، زیاتر پێوەندی بگرین. ئەو بابەتە گرینگە لەلایەک جەماعەت لە دوورەپەرێزی و گۆشەگیری دەپارێزیت و لەلایەکی تر بەستێنی هاریکاری بەرامبەرانە و یاریدەریی تەیار دەکات. هیوام وایە بوونی جەماعەت و بەرنامەکانی، بۆ بەشێکی زۆر لە هاوڵاتیان، ڕێنما و ئیلهام‌بەخش بێت.
۳- دابینکردنی بەستێنی پێویست بۆ بەهرەبەرداری دروست و بەسوود لە دەلاقە و چارەسەری ڕێژەیی کولتووری، کۆمەڵایەتی و ڕامیاری بەتایبەت دوای هاتنە سەرکاری دەوڵەتی چواردەهەم؛ کاری چالاکوانێکی بەتوانا ئەوەیە کە لە ڕۆچنە، دەلاقە و دەرگا دروست بکات و بۆ پەرەدان و گشتاندنی هەوڵ بدات و بە وردی و دڵنیایی تەواو و خێرا هەنگاو هەڵێنیتەوە.
۴ـ سپاس بۆ خوا جەماعەت لە ئێستادا بەهۆی سەرمایەی بەنرخی مرۆیی و فکری، بۆتە دامەزراوەیەکی خاوەن شکۆی نەتەوەیی و جۆرێک قەبارە و متمانەی ناوچەیی و پێوەندیی بڕواپێکراوی نێونەتەوەیی؛ بۆیە جێی خۆیەتی کە قەدری بزانین و خۆمان بۆ ڕۆڵگێڕیی بانتر لە بازنەیەکی بچووک و سنوورداری ڕێکخراوەیی تەیار بکەین.
لەبیری نەکەین کە ئێران، هەمیشە پیاوانێکی گەورە و نێوی درەوشاوەی پێشکەشی ژیاری جیهانی کردووە و کاریگەریی هەرمانی ئەوان لە بوارەکانی جیاواز لە مێژووی دوور و نزیکدا بەرچاوە.
وَفَّقَنَا اللّهُ وَإیّاکُمْ لِخَیْرِ مَا یُحِبُّهُ وَیَرْضَاهُ.
وَالسَّلامُ عَلَیْکُمْ وَرَحْمَةُ اللّهِ وَبَرَکاتُهُ