دانیشتنی ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی جۆزهردانی١٤٠١ به‌شێوه‌ی ئانلاین به‌ڕێوه چوو.
ده‌قی وته‌كانی ئه‌مینداری گشتی به‌و شێوه بوو:
یه‌كه‌م ڕاستییه‌كی كه كاتی دابه‌زینی ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز و دابه‌زینی جوبڕه‌ئیلی ئه‌مین بۆسه‌ر زه‌وی ده‌ركه‌وت؛ ئه‌و ڕاستییه زێڕینه بوو كه پایه‌كانی ئایینی نوێی خوا (ئیسلام) له‌سه‌ر زانست، ئاگاداری و وشیاری دامه‌زرا.
به واتایه‌كی تر ئایینی ئیسلام دژی نه‌زانی و گومان و كۆنه‌په‌رستی و سه‌رلێشێواوییه. بۆیه زانست و زانیاری بنه‌مای سه‌ره‌كی پێنج ئایه‌تی سه‌ره‌تای سووڕه‌تی «إقرأ»ی به‌خۆی ته‌رخان كردووه.
«إقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ﴿١﴾خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ ﴿٢﴾ اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ ﴿٣﴾ الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ ﴿٤﴾ عَلَّمَ الْإِنْسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ﴿٥﴾»
گرینگی‌دان به‌و باسه له سه‌ره‌تای ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز له چه‌ند ڕوویه‌وه جێی سه‌رنجه:
یه‌كه‌م: له‌سه‌رتردانانی زانست و زانیاری، له‌نێو بابه‌ته جۆراوجۆره‌كانی جێ سه‌رنجی قوڕئانی پیرۆز، پێگه و ڕۆڵی سه‌ره‌كی زانست، له گه‌شه و پێشكه‌وتنی مرۆڤه‌كان و كۆمه‌ڵگا نیشان ده‌دات.
دووهه‌م: سه‌باره‌ت به شتێك قسه ده‌كا كه عه‌ڕه‌به‌كانی به‌رده‌نگی قوڕئان گرینگ‌یان پێ نه‌ده‌دا، به‌ڵام خوای گه‌وره وه‌ك گرینگ‌ترین هۆكاری پێشكه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری، له سه‌ره‌تای ئه‌و ئایینه جیهانی و هه‌رمانه‌ی داده‌نێ تاكوو شوێنكه‌وتووانی بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنوێنی بكات.
سێهه‌م: په‌روه‌ردگاری زانا و ئاگا (خوێندن و خوێندنه‌وه)ی وه‌ك گرینگ‌ترین كه‌ره‌سه‌ی فێربوون هه‌ڵبژارد؛ چونكه خوێندنه‌وه باشترین ئامرازی پته‌وكردنی ڕوانگه و په‌ره‌سه‌ندنی بیر و باوه‌ڕ و جێگیركردنیهتی.
له‌ڕاستیدا په‌روه‌ردگاری جیهانیان ڕایگه‌یاند: هه‌ركه‌س بیهه‌وێ ئه‌و ئایینه جیهانی و هه‌رمانه هه‌ڵبژێریت و پێوه‌ندییه‌كی ڕاست و كاریگه‌ری له‌گه‌ڵ هه‌بێ، پێویسته ڕێگا و ڕێبازی به‌ده‌ست هێنانی زانست و زانیاری هه‌ڵبژێریت.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام هیچ بایه‌خێك بۆ نه‌زانی و گومان و دردۆنگی دانانێت.
ئیسلام بناغه‌ی كاروباره‌كانی ته‌نیا له‌سه‌ر پێوه‌ری زانست و متمانه و شاره‌زایی داده‌نێت.
جێی ئاماژه‌یه وشه‌ی زانست و وه‌رگیراوه‌كانی ٧٧٩ جار له قوڕئانی پیرۆزدا هاتووه؛ جیا له‌وه وشه‌گه‌لی هاوسه‌نگی عیلم وه‌ك: متمانه، ڕوانگه، فیقهـ، بیر، پڕنۆ، به‌ڵگه، ڕێنوێنی، ئاوه‌ز و ئایه‌ت له قوڕئانی پیرۆزدا زۆر ئاماژه‌ی پێ كراوه.
به‌پێی ئه‌و شێوازه‌ی قوڕئانی پیرۆز؛ زانستی وه‌ك یه‌كێك له خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێغه‌مبه‌ران و نێردراوانی خوا(سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێ) ئاماژه پێ كردووه. بۆ نموونه سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تی ئاده‌م(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رموێت:
«وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا» (به‌قه‌ڕه:۳۱)
«وَلُوطًا آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا» (ئه‌نبیا:۷۴)
و يا سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تی مووسا(سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رموێت:
«وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَىٰ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْیًا» (قه‌سه‌س:١٤)
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تی عیسا ده‌فه‌رموێت:
«وَإِذْ عَلَّمْتُكَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَالتَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ» (مائیده:۱۱۰)
و سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(دروودی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رموێت:
«وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُنْ تَعْلَمُ» (نیسا:۱۱۳)
بۆیه ئیسلام شوێنكه‌وتووانی به‌رده‌وام هان ده‌دا بۆ به‌ده‌سه‌تهێنانی زانست و زانیاری، به‌ئاگاهاتنه‌وه و ئاگاداری، وشیاری و هه‌روه‌ها به‌رزكردنی ئاستی تێگه‌یشتن و زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕامیاری و ئابووری.
خوای گه‌وره مه‌رجی به‌دیهاتنی ڕێنوێنی و یارمه‌تی خوایی له گرۆی هه‌وڵ و تێكۆشان و نۆژه‌نكردنه‌وه و گه‌شه‌ی تێگه‌یشتن و ئاگاداریی داناوه و ده‌فه‌رموێت: «وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا» (عه‌نکه‌بووت:۶۹)
پێویسته ئاماژه بكه‌ین كه به‌رزبوونه‌وه بۆ پێگه‌ی «خیر امت» كه له جیاوازییه‌كانی گه‌لی كۆتا پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و شانازییهكانیهتی؛ به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌ركێكی قورس و گرینگی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژیان، ته‌واوی به‌دیهێنراوه‌كانی خوا له كه‌ون، ئاوه‌دانی زه‌وی و به‌جێهێنانی دادگه‌ری و دادپه‌روه‌ری له‌ژێر تیشكی ژیربێژی و پێوه‌ری خێرخوازی بانتر له ڕه‌نگ، ڕه‌گه‌ز، ڕه‌چه‌ڵه‌ك، زمان و ئایین خستۆته سه‌ر شانی بڕواداران.
به‌جێگه‌یاندنی باشتر و جوانتری ئه‌رك و بهرپرسیارهتییهكان به‌رده‌وام پێویستی به هه‌وڵ و تێكۆشانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیاری و وشیاریی پێویست و نوێ و هه‌موو چه‌شنه‌كانی.
ئاسه‌واره نه‌خوازراو و زیاندهرهكانی كه‌مته‌رخه‌می و قوسووری له بواری به‌ده‌ستهێنانی خاڵه گرینگه ئاماژه‌پێكراوه‌كان، ڕێژه‌ی كاریگه‌ریی له دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا له ژیان و پێشكه‌وتن و هه‌روه‌ها كه‌وتنه ته‌نگانه‌ی شارۆمه‌ندان به‌جوانی ڕوون و ئاشكرایه.
بۆچوونه‌کان