دکتۆر عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەم دواییەی حیزبی داد و گەشە( AKP) پەیامێکی پێروزبایی ئاراستەی ڕێبەڕان و ئەندامانی ئەم حیزبە کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بهڕێز جهنابی ڕهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆككۆماری هێژای توركیا و بەرێز جەنابی بێن عەلی یەڵدرێم ئەمینداری گشتی حیزبی داد و گەشە؛
السلام علیکم و رحمة الله
سەرکەوتنی بەرنامەکان و پاڵێوڕاوانی حیزبەکەتان لە هەر دوو هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری و پاڕڵمان، لە سێزدەهەمین ئەزموونی لەپەستا، نیشانەی متمانەی زۆرینەی گەلانی تورکیە به دانوستان و کاردانەوەی حیزبەکەتان، شیاوی پیرۆزبایی کردن لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی ئاکپارتی و سەرجەم خەڵکی تورکیایە.
ئاواتەخوازین بۆ رێزلێنان لەو متمانە نەتەوەییە کە سەرمایە و دەستکەوتێکی گرانبەهایە و بۆ سەقامگیرکردن و بەهێزکردنی دەستکەوتەکە، ئەو هەنگاوە پێویستانە بندرێ کە بە شوێنیدا بەستنێک بۆ زیندووکردنەوەی ئاشتی و تەبایی نەتەوەیی فەراهەم دێت و پرسی کورد بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر دەکرێ و داهاتوویەکی شیاوتر بۆ هەموو گەلانی ناوچە بە دیاری دێنێ، هیوادارین لەم پێناوەدا زیاتر لە ڕابردوو سەرکەوتوو بن.
والسلام علیکم و رحمةالله
عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
ئەندامی ڕێکخراوی یەکێتیی زانایانی جیهانی ئیسلام
بۆچوونهکان