ئه‌منیداری گشتی جەماعەتی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، مامۆستا عبدالرحمن پیرانی به بۆنه کۆچی زانای پایه‌به‌رز، مامۆستا محه‌مه‌د ڕه‌ئوف جوودی تالش، بروسکه‌ی سه‌ره‌خۆشی بڵاو کرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م جۆره‌یه:
بسم الله الرحمن الرحيم
ھه‌واڵی کۆچی زانای خواناس، وتارخوێن و پێشنوێژری مزگه‌وتی «محمدیه» و به‌رپرسی پێشووی قوتابخانه‌ی ئایینی شاری تالش، مامۆستا محه‌ممه‌د ڕه‌ئوف جوودی، ھۆی خه‌م و په‌ژاره‌ی پێک ھێنا. ئه‌م زانا تێکۆشه‌ره، له مێژه که له جل و به‌رگی زانایێکی ئایینی، خه‌ریکی ڕێنوێنی و بانگه‌واز به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگار و په‌روه‌رده‌کردنی ئایینی له ناوچه‌ی تالش بوو. پاش 76 ساڵ ته‌مه‌نی نوورین، سه‌رله ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه 4ی سه‌رماوه‌ز به‌ره‌و لای خوای په‌روه‌ردگار گه‌ڕاوه.
له لایه‌ن خۆمه‌وه و به نوێنه‌رایه‌تی له خوشکان و برایانم له جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، به بۆنه‌ی ئه‌م موسیبه‌ته گه‌وره پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئه‌ھلی سوننه‌تی ناوچه‌ی تالش، زانایانی ئایینی، بنه‌ماڵه و خزم و که‌سی ده‌که‌م و له خوای گه‌وره، لێخۆشبوو‌ن و به‌ھه‌شته‌که‌ی و بۆ خۆشه‌ویستان و قوتابیه‌کان و بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌بر و خۆڕاگری و پاداشی گه‌وره داواکارم.
إنّا لله وإنّا إلیه را‌جعون
عبدالرّحمن پیرانی
ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
7ی سه‌رماوه‌زی 1395ی ھه‌تاوی
بۆچوونه‌کان