ده‌قی په‌یامی مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی «ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح» به‌م چه‌شنه‌یه:
بسم الله الرّحمن الرّحیم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلی آله واصحابه ومن والاه.
رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا.
الحَمدُ لِلَّهِ الَّذي هَدانا لِهذا وَما كُنّا لِنَهتَدِيَ لَولا أَن هَدانَا اللَّهُ؛ و ما توفیقی ولا اعتصامی ولا توکلی الا علی الله أشْهَدُ أنْ لا إلهَ إلَا اللّهُ وَحْدَهُ لا شَريكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولَهُ اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ وَبَارِكْ عَلَى سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ على آله وصحبه أجمعين.
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و به‌هاری قوڕئان و هه‌روه‌ها ده‌سپێكی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، خاكه‌ڕایانه له باره‌گای ئافرێنه‌ری شه‌و و ڕۆژ و ئاڵوهگهڕیی بارودۆخه‌كان داوا ده‌كه‌م، هاتنی هاوكاتی به‌هاری سروشت له‌گه‌ڵ به‌هاری قوڕئان بكاته هۆی دابه‌زینی ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت و فه‌رحانی و بیكاته ساڵێكی لێوان‌لێو له سه‌ركه‌وتن، هیوا و ئاسووده‌یی بۆ گه‌لی ڕێزداری ئێران و به‌هۆی به‌ره‌كه‌تی مانگی دابه‌زینی قوڕئان و شه‌وانی قه‌در و ئاماده‌بوونی فریشته‌كان و دابه‌زینی نوور و ڕه‌حمه‌ت، ده‌رگاكانی ڕه‌حمه‌ت و ئاسووده‌یی و هێمنایه‌تی به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه به‌شه‌ڕه‌ف و هێژایه‌دا بكاته‌وه و ئێمه له ڕه‌نج و ئازار و ته‌نگانه و دڵه‌ڕاوكێ و گیر و گرفته‌كان ده‌رباز بكات و شایه‌تی ساڵێكی جیاواز و بارودۆخێكی باشتر و شیاوی گه‌لی موسوڵمان و هه‌ڵكه‌وته‌ی ئێران بین.
ئاشكرایه كه به‌پێی یاسا و سوننه‌ته‌كانی خوای خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر جیهانی هه‌ستیدا، گۆڕانكاری و گه‌شانه‌وه و نوێبوونه‌وه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سروشت و ژیانه. كۆمه‌ڵگای مرۆیی ئه‌و گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان و نوێبوونه‌وه‌یه زیاتر له بوونه‌وه‌ره‌كانی تر هه‌ست پێ ده‌كا. له‌و بواره‌وه قوڕئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت: «يَسْأَلُهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِي شَأْنٍ» (ڕه‌حمان:٢٩) هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی دایه، بۆ به‌دیهاتن و مانه‌وه‌یان پێویستییان به یارمه‌تی خوایه و داواكانیان له‌و ده‌كه‌ن و خوای زانا و كارزان به‌رده‌وام خه‌ریكی به‌دیهێنانی نوێ و تازه و داڕشتنی نوێیه.
چونكه هه‌رچی له حه‌رز و ئاسمانه‌كان دایه به زمان و ئاخاوتنیان پێداویستییه‌كانیان له خوای به‌دیهێنه‌ری هه‌ستی داوا ده‌كه‌ن و شان و شكۆی هه‌رشتێكی كه له جیهان دایه، له چووك و گه‌وره، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، سته‌مكار و دادپه‌روه‌ر، سواڵكه‌ر و فه‌رمانڕه‌وا، جینن و ئینس و فریشته، گیانله‌به‌ران و دار و بێگیانه‌كان، هه‌موویان بۆ مانه‌وه و درێژه‌دان به ژیان و گه‌یشتن به ئامانج و ئه‌ركی خۆیان پێویستییان به پشتیوانی و چاوه‌دێری و یارمه‌تی خوای په‌روه‌ردگاره كه «فَسُبْحَانَ الَّذِي بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّشَيْءٍ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ» (یاسین:٥٤) «فه‌رمانڕه‌وایی هه‌موو شتێك له ده‌ستی ئه‌و دایه و ته‌نیا به‌ره‌و ئه‌و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.» بۆیه به دڵنیایی و متمانه‌وه به‌وه ده‌گه‌ین كه هیچ بوونه‌وه‌رێك له جیهانی هه‌ستیدا بێ‌ئامانج ڕه‌ها نه‌كراوه؛ به‌ڵكوو بێگومان بۆ ئامانج و ئه‌ركێكی تایبه‌ت و دیاریكراو خولقێندراوه و له‌ژێر تیشكی یاسا و سوننه‌ته‌كانی زاڵ به‌سه‌ر جیهانی هه‌ستیدا، به شێوه‌یه‌كی پێكهاته‌یی و یا له ڕێگای شه‌رعییه‌وه گوێڕایه‌ڵیی په‌روه‌ردگاری ده‌كا و له‌ژێر چاوه‌دێری و پشتیوانیی به‌رده‌وامی ئه‌و قه‌رار ده‌گرێت. هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «تُسَبِّحُ لَهُ السَّمَاوَاتُ السَّبْعُ وَالْأَرْضُ وَمَنْ فِيهِنَّ وَإِنْ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِ وَلَكِنْ لَا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا» (ئیسڕا:٤٤) واته: هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه تیایاندا هه‌ن، ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و زاته ده‌كه‌ن، هیچ شتێك نییه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا كه ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی ئه‌و زاته نه‌كات، به‌ڵام ئێوه له ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و شتانه تێناگه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام خۆگر و بهحهوسهلهیه (له به‌رامبه‌ر لادانی خه‌ڵكییه‌وه) لێخۆشبووه و چاوپۆشی ده‌كا (ئه‌گه‌ر ڕووی تێبكه‌ن و باوه‌ڕی پێ بهێنن).
من وێڕای پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و ده‌سپێكی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح و ته‌واوی هاووڵاتیان، به پێویستیی ده‌زانم چه‌ند بابه‌تێك بخه‌مه ڕوو:
١- جێی خۆیه‌تی به به‌رزنرخاندنی دۆخی مه‌عنه‌ویی ئه‌و مانگه ئاسمانییه كه شه‌یتانه‌كانی تێدا به‌ستراونه‌ته‌وه و ده‌رگاكانی ڕه‌حمه‌تی خوا و به‌هه‌شته‌كه‌ی تێدا ده‌كرێته‌وه، بانتر له نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه، به ته‌واوی ئه‌ندامان و بنچینه‌كانی له‌شمان، وشیارانه و ڕاستگۆیانه گوێڕایه‌ڵی له فه‌رمانه‌كانی خوا بكه‌ین و به ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ به‌دیهێنه‌ری كه‌ون و دڵۆڤانی و خێرخوازی و خزمه‌ت به به‌دیهێنراوه‌كانی، دۆخێكی مهعنهویتر به ژیانمان ببه‌خشین و له‌پاڵ په‌رستشی خوا و ستایشی په‌روه‌ردگار، به دڵنه‌وایی هاوچه‌شنان و به‌دیهێنراوان، پارێزكاری له‌گه‌ڵ چاكه‌كاری و گوێڕایه‌ڵی له‌گه‌ڵ دڵسۆزی و خه‌مخۆری و خزمه‌ت به خه‌ڵك تێكه‌ڵ كه‌ین.
بێگومان لابردنی ڕه‌نج و ئازاره‌كان، شادیهێنه‌ری و هیوابه‌خشی، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانێك كه قوڕبانیی هه‌ژاری، نه‌داری و دژواریی دابینكردنی بژێوی ژیانن، عیباده‌تێكی گه‌وره و كارێكی به‌نرخه. هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا هاتووه «خوای گه‌وره كۆمه‌ڵه به‌نده‌یه‌كی هه‌یه كه پێناسه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وان دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكه. ئه‌وان كه‌سانێكن كه كاری چاكه‌یان خۆش ده‌وێ و ئه‌وانه له ڕۆژی دوایی له سزای خوا له ئه‌مان دان.»
٢- ئه‌زموون و زانستی بیرمه‌ندان، پسپۆڕان، ده‌روونناسان و زانایانی ئه‌خلاق و په‌روه‌رده نیشان ده‌دا كه بڕوابه‌خۆنه‌بوون بو نه‌بوونی متمانه‌به‌خۆیی و لاوازیی ئیڕاده، سه‌ره‌كیترین هۆكاری لادانی ئه‌خلاقی و له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته گرانبایهكان له بواره‌كانی ژیانی تاكه‌كه‌سی، خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تییه، ته‌نانه‌ت هێندێك كه‌س بڕوایان وایه كه خراوترین جۆری «تروریسم» بڕوابه‌خۆنه‌بوون و متمانهبهخۆنهبوونه.
له‌و بواره‌وه ڕه‌مه‌زان ده‌رفه‌تێكی بێوێنه‌یه كه به به‌هره‌مه‌ندی له كاته ده‌گمه‌ن و پیرۆزه‌كانی ئیڕاده‌مان -ئه‌و ئه‌مانه‌ته خواییه- كه بنه‌مای هه‌ر كارێكی چاك و به‌نرخه پته‌و بكه‌ین و له‌و قوناغه تایبه‌ته، كه شایه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی بێهیوایی و بڕوابه‌خۆنه‌بوون و ناڕه‌زایه‌تی هه‌مبه‌ر بارودۆخی ئێستاكه و شایه‌تی لاوازیی پابه‌ندیی به جێبه‌جێكردنی فه‌ڕزه‌كانی ئایینی و فه‌رمانه‌كانی خواین، ئه‌رك و كاری خێرخوازان و دڵسۆزان و چاكسازانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وه‌یه كه بۆ به‌هێزكردنی هیوا و ڕوحیه‌ی به‌رگه‌گرتن و ئه‌رێنی بیركردنه‌وه هه‌وڵ بده‌ن.
جێی ئاماژیه كه سه‌ره‌تا ئامانجی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، پاككردنه‌وه‌ی نه‌فس، ئاسانكاریی ژیان و ڕازاندنه‌وه‌ی ژیان به جوانییه‌كانی ئه‌خلاقی، مه‌عنه‌وی، له‌خۆبوورده‌یی، دادپه‌روه‌ری، چاكه، یه‌كدڵی و یه‌كیه‌تییه. دواییش ئه‌وڕۆ كه‌سایه‌تییه‌كان، لایه‌ن و ڕێكخراوه چالاكه‌كان له گۆڕه‌پانی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، گه‌یشتوونه قۆناغێكی نوێ له چالاكی و ئه‌ركه‌كانیان كه جیا له ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانیان، پێویسته بۆ دروستكردن و پته‌وكردنی پێوه‌ندی كاریگه‌ر و چێكه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و گرینگیدانی جددی هه‌مبه‌ر گه‌شه و واڵای زیاتری فكری، كولتووری و گه‌یشتن به هاودڵی و یه‌كیه‌تی و ئاسووده‌یی هه‌مبه‌ر ته‌واوی هاوڵاتیان و هاوچه‌شنان، وه‌ك فه‌ڕزێكی كیفایی هه‌وڵ بده‌ن.
٣- تێپه‌ڕاندنی بیرمه‌ندانه له بیرته‌سكی و بیروشكی و ده‌مارگیریی نه‌ته‌وه‌یی، ئایینزایی، ئایینی و ڕێزگرتن له ماف و ئازادییه‌كانی بنه‌ڕه‌تی كه‌سانی تر كه نیشانه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێزگرتنی مرۆڤه، ئه‌ركێكی مرۆیی و به‌رپرسیاره‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه. بۆیه جێی خۆیه‌تی به كه‌ڵكوه‌رگرتن له دۆخی مه‌عنه‌وی و پیرۆزی مانگی دابه‌زینی قوڕئان و دۆخی تایبه‌تی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا كه ده‌بێته هۆی پته‌وبوونی پایه‌كانی یه‌كیه‌تی و یه‌كگرتوویی نێو شارۆمه‌ندان، له ڕاستای سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی برایه‌تی و هاودڵی و هاوڕێیه‌تی نێوان گشت هاوڵاتیان و به‌تایبه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كان و لایه‌نه‌كان، گرووپ و حیزبه‌كان، هه‌وڵی جددی بدرێ تاكوو واتا و به‌هاكانی وه‌ك سه‌ربه‌ستی، دادپه‌روه‌ری، یه‌كسانی، ڕێزگرتن له مافی شارۆمه‌ندی و قه‌بووڵكردنی فره‌چه‌شنی و فره‌ییخوازی ببێته ڕه‌نگ و ئاكاری شارۆمه‌ندان.
عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢
بۆچوونه‌کان