كۆمه‌ڵێك له مناڵان و مێرمناڵانی سنه وێڕای دایك و باوك و هاوته‌مه‌نانی خۆیان نه‌مام به‌ده‌ست به‌ره‌و ئاویه‌ر چوون تاكوو ئاویه‌ر سه‌رسه‌وز بكه‌ن.
كۆڕێك له‌ژێر ناوی «كاروان قرانی ندای رحمت» شه‌وی چوارشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠١، دوای نوێژی خه‌وتنان له مزگه‌وتی جامیعی شێخ موحه‌ممه‌د قوره‌یشی شاری ههشجین سه‌ر به پارێزگای ئه‌رده‌بیل به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی شار و قوڕئانخوێنی هه‌ڵكه‌وته‌ی وڵات به‌ڕێوه چوو.
عوسمان موحهممهدپهرهست، مامۆستای مۆسیقا و ژه‌نیاری به‌ناوبانگی دووتار ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی (٢٩ی بانه‌مه‌ڕی ١٤٠١) له ته‌مه‌نی ٩٤ ساڵیدا له خهواف، له شاره‌كانی سه‌ر به پارێزگای خوڕاسانی ڕه‌زه‌وی كۆچی دوایی كرد.
«ڕه‌ئووف ئازه‌ری» له سه‌رده‌شت به پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی له به‌شی گه‌نجان «مه‌حفووز ئه‌دوایی» له هه‌ورامان به پڕۆژه‌ی چاڵه‌به‌فر له به‌شی ئاودا پله‌ی یه‌كه‌می خه‌ڵاتی خۆڕاگریی گلووبی ئێران – ئۆسكاری خۆڕاگر- یان به‌ده‌ست هێنا.
سی و سێهه‌مین پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی كتێبی تاران به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا دوو ساڵ داخراو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ٢١ی گوڵانی ١٤٠١ ده‌ست به‌كار بۆوه.
وبیناری «سه‌وادی میدیایی، پشتێنی ئه‌منی چالاكوانانی كۆمه‌ڵایه‌تی له دونیای مێتاوڕس» به به‌شداری ڕه‌ئووف ئازه‌ری مامۆستا و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌وادی میدیایی ئێران، شه‌وی دووشه‌ممه ٢١ خاكه‌لێوه له گرووپی یارانی ئیسلاحی تاران به‌ڕێوه چوو.
به‌شی زانایانی و قوتابیانی شوڕای ڕۆژاوای جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ڕێژه‌ی زه‌كاتی فیتر و ڕاده‌ی فیدییه‌ی ڕۆژوو و ڕاده‌ی زه‌كاتیان به تاوتوێی ته‌واو و تێروته‌سه‌لی ڕاوبۆچوونی زانایانی ئیسلامی و به‌تایبه‌ت ئیمام شافعی و زانایانی بواری فیقهی شافعییه، دیاری كرد و ڕایانگه‌یاند.
دووهه‌مین به‌رهه‌می قوڕئانیی «ترنم نور» كه بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی قوڕئانی پیرۆز، ٣٠ جوزو و ١١٤ سووڕه‌تی پیرۆز به‌شێوه جیاجیا، به ده‌نگی دكتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌دی هاشمی، ئاماده و بڵاو كرایه‌وه.
له ڕێوڕه‌سمێكدا به به‌شداریی هۆزانڤانان، شاعیران، خه‌ڵك و به‌رپرسان له مزگه‌وتی جامیعه‌ی قهڕووچای دێهگوڵان، په‌رده له‌سه‌ر دیوانی شێعری «عارف حوسه‌ینپه‌ناهی» شاعیر، وێژه‌ر و عارفی نوێدێر به «هیوا» لادرا.
حاجی مامۆستا «موحه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌مینیان» نێودێر به «ئه‌مین» شاعیر و نووسه‌ری كورد و له لایه‌نگران و هه‌ڤاڵانی جه‌ماعه‌ت له ته‌مه‌نی ٧١ ساڵیدا، شه‌وی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠ له سه‌رده‌شت كۆچی دوایی كرد.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل