سێهه‌مین به‌رهه‌می قوڕئانیی «ترنم نور»، كه خوێندنه‌وه‌ی گشت قوڕئانی پیرۆز به ده‌نگی دڵڕفێنی «قوڕئانخوێن سه‌ید عه‌بباس حوسه‌ینی» كه سووڕهتهكان و جووزوهكان به‌شێوه جیاجیا تۆمار كراون و داڕێژراون، بڵاو بۆوه.
چواره‌مین به‌رهه‌می قوڕئانیی «ترنم نور(٤)»، كه خوێندنه‌وه‌ی گشت قوڕئانی پیرۆز به ده‌نگی دڵڕفێنی «قوڕئانخوێن موحه‌ممه‌دئه‌مین ئه‌سه‌دی» كه سووڕهتهكان و جووزوهكان به‌شێوه جیاجیا تۆمار كراون و داڕێژراون، بڵاو بۆوه.
ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له كۆتا دانیشتنی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت كه له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له تاران به‌ڕێوه چوو، وتی: «هیوادارم به‌رپرسان و كارگێڕانی وڵات، به قه‌بووڵكردنی ئه‌و ڕاستییه كه ئێستاكه گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆته ویست و داوای گشت خه‌ڵكی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌نگاوی شیاو و گونجاوی هاوڕێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و داوا ڕه‌واكانی شارۆمه‌ندان هه‌ڵێننه‌وه و به‌ستێنی تێپه‌ڕاندنی گه‌ل و نیشتمان له‌و قۆناغه هه‌ستیار و چاره‌نوسسازه به كه‌مترین ههزینهوه دابین بكه‌ن.»
به ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، دانیشتنێكی یه‌ك ڕۆژه‌ی به‌رپرسان و چالاكوانانی خوێندكارانی زانكۆی وڵات ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی له تاران به‌ڕێوه چوو.
كۆنگره‌ی په‌روه‌رده‌یی، كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له ڕۆژانی ٢٧-٢٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ له ئیرانشار به‌ڕێوه چوو.
كارگه‌ی فێركاریی «به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی له ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان» ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ له نووسینگه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی شاری ئوزی سه‌ر به پارێزگای فارس به‌ڕێوه چوو.
شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠١ دانیشتنی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كرماشان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی لقی كرماشان و به ئاماده‌بوونی دوو كه‌س له ئه‌ندامانی شوڕای ناوه‌ندی به‌ڕێوه چوو.
بسم الله الرحمن الرحیم زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له وه‌فاتی بهبێتاوانی و غه‌ریبانه‌ی خاتوو مه‌هسا ئه‌مینی و به‌دوای ئه‌ودا به‌ندكردنی سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌لایه‌ن گه‌شتی ئیڕشادی پۆلیسی تاران و ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاو و سه‌رتاسه‌ری له هه‌موو قوژبنه‌كانی وڵات تێده‌په‌ڕیت. به‌پێی ئه‌وه‌ی كه جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له بنه‌ڕه‌تدا ڕێكخراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه و به‌تایبه‌ت له كۆنگره‌ی پێنجه‌می خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨دا زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر شێوازی فه‌رهه‌نگی-كولتووری كردووه و به‌پێی شوناسی خۆی به‌پێویستی نه‌زانیوه و نازانێ كه خۆی له هه‌موو ڕووداوه ڕامیارییه‌كان وه‌ردات، به‌ڵام به‌هۆی گرینگی و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و بابه‌ته به پێویستی ده‌زانێ كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه بكات.
لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كرماشان و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی چاوه‌دێری ئه‌و لقه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی به‌فرانباری ١٤٠١، به به‌شداریی ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی شاری ڕیجاب دیدار و وت‌ووێژیان كرد.
پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی لقی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ماموستا ئیبڕاهیم پارسا په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه، ده‌قی په‌یامه‌كه به‌م چه‌شنه‌یه:
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل