یەکیەتی جیهانی زانایانی موسوڵمان داوای لە کۆماری عەڕەبی میسر، حکوومەت و نەتەوە کرد کە بەخێرایی بۆ وەستانی وەچەکوژی خەڵکی فەلەستین لە کەناری غەززە کارێک بکەن و ڕۆڵی مێژوویی و مرۆیی خۆیان لە گەیاندنی خواردن و دەرمان بۆ زیاتر لە دوو ملوێن مرۆڤێکی کە لەژێر گەمارۆی توندی ڕژێمی زایۆنی ماونەتەوە و بەهۆی برسێتی ڕووبەڕووی مردن بوونەتەوە، بگێڕن.
سەیرانێکی بنەماڵەیی ئەندامانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی شاری شنۆ بە بەشدارییەکی بەگوڕی ئەندامان و پێشەنگان لە سەیرانگای نالوس بەڕێوە چوو.
دووهەمین دانیشتنی ناوەندیی جێگریی ئافرەتانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگایی ئەو بەشە، شەوی یەکشەممە ۲۹ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ کاتژمێر ۲۱ بەشێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە چوو.
لەپێناو بەڕێوبردنی ئەرکە فەرمییەکانی لێژنەی چاوەدێری و هەڵسەنگاندنی کاروباری ناوەندیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، چەند دانیشتنێکی بەدوای یەکدا بە مەبەستی تاوتوێی کارکردی جێگرانی ناوەندیی بەڕێوە چوو.
مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەهۆی کۆچی دوایی «دکتۆر ئەمیر مستەفایی» لە ئەندامانی هەڵکەوتەی پارێزگای کرماشان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.
دووهەمین دانیشتنی مانگانەی لێژنەی چاوەدێری و هەڵسەنگاندنی ناوەندیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ بەرپرسانی لێژنەی چاوەدێری پارێزگاکان، شەوی چوارشەممەی ۲۵ی پووشپەڕی ۱۴۰۴، بەشێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە چوو.
دانیشتنی لێژنەی کارگێڕیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای سیستان و بەلووچێستان لەسەر تەوەری بەردەوامی چالاکییەکانی «بنکەی پشتیوانی»، ڕۆژی هەینی ۶ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ بە بەڕێوبەرایەتی بەڕێز غوڵامڕەزا ئیخوان، بەرپرسی پارێزگایی جەماعەت و بە بەشداری بەڕێز ئەمیری، ئەندامی شوڕای ناوەندیی لە ئیرانشار بەڕێوە چوو.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەرامبەر تاوانی ڕژێمی زایۆنی ئیسڕائیڵ بۆ تیرۆری زانایانی وڵات و کوشتنی شارۆمەندانی بێتاوان، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو تاوانە ئاشکرایە، جەختی لەسەر وڵامدانەوەی بەهێز لەلایەن ئێران لە چوارچێوەی یاسای نێونەتەوەییەوە کرد و وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی داخلەدڵان، خوازیاری وەخەبەرهاتنی ویژدانی گەلی موسوڵمان و پیاهاتنەوە بۆ دەقەکانی دادپەروەری و بەرپرسیارەتی بوو.
مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی قوربان، ئەو ڕۆژە گەورەی خویابوونی ئیخلاسی ئیبڕاهیمی و دەرفەتێک بۆ قوربانیکردنی دووبەرەکی و خۆویستی و لاوازی زانی. بەڕێزیان بە ئاماژە بە دەرد و ئازار و مەینەتی گەلی موسوڵمان، داوای گەڕانەوەی بەرەو یەکیەتی، بەندایەتی ڕاستەقینە و پشتیوانی لە ستەملێکراوان کرد.
بە بەشداری ئەمینداری گشتیی جەماعەت، دانیشتنی هاوبەشی جێگریی ئیداری دارایی ناوەندیی و پارێزگایی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ڕۆژی پێنجشەممە ۸ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ بەرێوە چوو.
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل