إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • سات به‌سات نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ كۆتا چركه‌كانی ساڵی 2020 و ماڵاوایی لێ ده‌كه‌ین... هێدی هێدی هه‌نگاو به‌ره‌و ساڵێكی تری ته‌مه‌ن و ژیانمان ده‌نێین و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین. پێشوازیكردن له‌هه‌ر شت و بۆنه‌یه‌ك، ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت، ناكرێت هه‌موو بۆنه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ین و وه‌ك یه‌ك به‌ڕێیان بكه‌ین و پێشوازیان لێ بكه‌ین، به‌ڵكوو پێویسته‌ سه‌ره‌تا هۆكاری دروستبوونی بۆنه‌كه‌ و كاره‌كته‌ره‌ ده‌ورگێڕه‌كانی بزانین و بناسین و وانه‌ و په‌ندیان لێ وه‌رگرین، بزانین ئه‌م بۆنه‌یه‌ بۆچی هاتۆته‌ ئاراوه‌؟ و بۆچی بۆته‌ ڕۆژێكی گه‌وره‌ له‌ مێژوودا یا هتد...؟؟ یا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ئاهه‌نگ و شادی بگێڕین به‌بێ گوێدانه‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی یا به‌ ماته‌م و پرسه‌... به‌ڕێی بكه‌ین.

    نووسه‌ر:
    هه‌ڵاڵه‌ محه‌ممه‌د ئه‌ڵماس
  • كۆچى پیرۆزى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى له‌شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز بۆ شارى مه‌دینه‌ى منه‌ووه‌ره‌ بووه‌ هۆى گۆڕینى ڕه‌وڕه‌وه‌ى مێژووى مرۆڤایه‌تى، كه‌چه‌ندان وانه‌ و په‌ندى گه‌وره‌ و كاریگه‌رى تێدایه‌، به‌پێویستى ده‌زانم ئاماژه‌ به‌هه‌ندێك له‌و وانه‌فێركاریانه‌ بكه‌م كه‌ هیجره‌ت فێرمان ده‌كا.

    كۆچى ئازیز فێرى كردین، كه‌ ته‌وه‌كکول به‌خوداى گه‌وره‌ نه‌فى به‌كارهێنانى هۆكاره‌كان ناكا، به‌ڵكوو سه‌ره‌تاى هه‌نگاو ته‌وه‌كکول ئه‌وه‌یه‌ هۆكاره‌كان بگریته‌ به‌ر، ئه‌وه‌ش دیاره‌ كه‌ پێشه‌وامان دروودى خواى له‌سه‌ر بێ به‌ شه‌و له‌ماڵ ده‌رچوو و ٣ ڕۆژ له‌ ئه‌شكه‌وتى سه‌ور خۆیان حه‌شاردا.

    نووسه‌ر:
    هه‌ڵاڵه‌ محه‌ممه‌د ئه‌ڵماس
  • له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) مژده‌ده‌رى ڕۆژێكى ڕووناك‌ و نووراوى بوو بۆ سه‌ر زه‌وى، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م پیاوه‌ مه‌زن‌ و ڕه‌وشتبه‌رز و ئه‌مینه‌ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ڕاسپێردرا كه‌ پێغه‌مبه‌رى ئاخر زه‌مانه‌، مرۆڤه‌كان ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ به‌رگى ئارامى‌ و یه‌كسانى‌ و ئازادییان پۆشى... له‌م نێوه‌نده‌شدا ژنان ماف‌ و ئازادییان هه‌روه‌ك پیاوان پێبه‌خشراوه‌ له‌ دوو جار که كۆیله‌ بوون، ڕزگاریان بوو.

    ژن، له‌ سه‌رجه‌م قۆناغ‌ و ساته‌كاندا پشتیوان‌ ‌و خزمه‌تگوزارى ئایین‌ و پێغه‌مبه‌رى خوا بوو(د.خ)، هیچ هه‌نگاوێكى پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه‌ ژن وه‌ك (هاوسه‌ر، كچ، پوور، خزم، ژنانى موسڵمان...) هاوڕێى نه‌بووبن.

    نووسه‌ر:
    هه‌ڵاڵه‌ محه‌ممه‌د ئه‌ڵماس
  • ڕۆڵی ئافره‌ت له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی‌ و له‌دوای شۆڕشی پیشه‌سازی وه‌ک ڕۆڵی ژن نییه‌ له‌ ڕابردوودا، که‌ ته‌نها ئافره‌ت له‌ناو ماڵی خۆیدا سه‌رقاڵی کارکردن بوو، به‌ڵکوو ئه‌مڕۆ ئافره‌تان بوونه‌ته‌ به‌شێکی گه‌وره‌ له‌دروستکردنی شارستانییه‌ت و په‌ره‌دان ‌و گه‌شه‌پێدان به‌لایه‌نی ئابووری ‌و ڕێگه‌ خۆشکردن بۆ خوێندنی ئافره‌ت و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ئه‌کادیمی نایاب ‌و پله‌ بڵیندی، وای کردووه‌ که ‌ده‌ستی کاری ئافره‌ت له‌زۆربه‌ی شوێن و جێگه‌کاندا دیار بێت، هه‌روه‌ها دروستکردنی چه‌ندین کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنان که‌ به‌ هه‌زاران فه‌رمانبه‌ر دامه‌زران، له‌و نێوه‌نده‌شدا ژنان بوونه‌ به‌شێکی گه‌وره‌ و کاریگه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌ و کۆمپانیاکان، ژنان بوونه‌ خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌کی ئابووری و که‌رتی پیشه‌سازی و پێشکه‌وتن ‌و په‌ره‌پێدانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م کارکردنه‌ی ئافره‌ت هه‌ندێ‌ گرفتی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا.

    نووسه‌ر:
    هه‌ڵاڵه‌ محه‌ممه‌د ئه‌ڵماس