زۆر جار کە قەڵەم دەگرییە دەست بۆ ئەوەی بابەتێک بنووسی، وێدەچێ بیر لەم هێز و گوشار و ئازارە نەکرێتەوە کە دەخرێتە سەر بەژنی پێنووس؛ مەخابن! زۆر جار ئەم وشە و ڕستە و هەستەی ناو مێشکت لێت دەبن بە دوژمن و نەیار و نامۆ، ئەوانیش وەک: خۆخۆرە لێت دەڕوانن!
مامۆستا عەبدوڵڵاهـ عومەری یەکێک لە زانا بیرمەندەکانی کوردستان و گەورە پیاوێک کە لەناو دڵی کۆمەڵگەدا جێگەی ڕێز و حورمەت بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەباشی ژیا و بە دڵێکی گەشەوە کۆچی دوایی کرد.
لەڕاستیدا مرۆڤ وەک کانگای ئاڵتون و زێو وایە، کە تەنیا لەژێر سێبەری پەروەردەیەکی دروست دەتوانین ئەو سامان و کانگا بەنرخە کەشف بکەین، هەڵبەت ناتوانین حاشا لەوەبکەین کە: سوود و قازانج و بەرهەمی پەروەردەی بەهێز و تۆکمە لە ژێرخانی خێزان، داهاتەکەی بۆ هەمووان دەبێت. بە جۆرێک کە: ئەگەر لە ژێرخانی بنەماڵەدا، واتە دایک و باوک بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە پەروەردەکردنی مناڵەکەیان بە باشی بگێرن، هەر لە سەرەتای کۆرپەییەوە بە ڕەفتار و ڕەوشت و گوفتاری جوان و هەڵسووکەوتی گونجاو لە ژیانی مناڵەکەیان بسازێنن، ئەوکات نەوەیەکی ساڵح و چاکەکار و قودوە و شەخسیەتێکی لێهاتوو دەبێت بۆ کۆمەڵکەی داهاتوو.
ڕێوڕەسمی پۆشینی تاجی زێڕینی مێزەر و بەرگی مەلایەتیی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (۱۹)ی جۆزەردانی(۱٤۰۱)ی هەتاوی ڕێوڕەسمێکی خنجیلانە لە لایەن فێرگەی سەلاحەددینی ئەییووبی پیرانشار و بە بەشداری ئاپۆڕای خەڵکی دیندۆست و ئەمەکناس و نیشتیمانپەروەر لە مزگەوتی جامیعەی پیرانشار بە بۆنەی ئیجازەوەرگرتن و پۆشینی تاجی زێرینی مەلایەتی بۆ (۳۵) قوتابیی بەڕێوەچوو.
لە ڕاستێدا ئەمڕۆ مرۆڤایەتی لە سەردەمی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی و زانستی سەردەم و بەها ماددیی و ئارەزووەکان و لاواز بوونی بەها ڕوحی و ئیمانییەکاندا، ماندوویەتی لە هەموو کاتێک زیاتر دەروون و ویژدانی بەرەو داڕمان و لەناوچوون بردووە بەجۆرێک کە: مرۆڤایەتی لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە بێهودەیی و بێ بایەخی خۆیان دەکەن و لەناو جیهانێک و ژینگەیەکی خنکێنەر نووقمی بێ ئاگایی بووە؛ واتە مرۆڤ بۆتە ئامێرێک کە ئۆقرەی لێبڕاوە و بۆ وەدەستهێنانی ئارەزووی ژیانی دونیا هەموو بەها باڵاکانی پێشێڵ کردووە.
د. مهحموود وهیسی، مامۆستای زانكۆ له تاران:
مەعنەوییەت و ڕۆحانییەتی قوڕئان جۆرێک له هەناسەدانی مرۆڤە
(گفتوگۆیەکی فیکری و مەعنەوی لەگەڵ نووسەر و وەرگێڕ و مامۆستای زانكۆ، دکتۆر مەحموود وەیسی)
ئاماژە:
بنچینه و بناغەی زۆرێک له (دژە نۆرم) و داڕمان و ئاڵۆزی و بێ سەروبەرییەکان له گۆڕەپانی جۆراوجۆری ژیانماندا، پێوەندی به لاوازی و هەژاری لهلایەن ئاکار و بەها مەعنەوییەکانەوە هەیه، کە چارەسەرکردنی ئەم کۆسپ و گرفتەش تەنیا به گەڕانەوەیەکی پێداگرانە و جیددی بۆ ئەو سەرچاوە بایەخهێنەرەی کلتوورییەیه - کە گرنگترینیان قوڕئانی پیرۆزە - بە دەست دێت.
دوای دابڕان و مەودایەکی زۆر لەنێوان ئەرز و ئاسمان، چاڕەنووسی پەروەرێنی بێهاوتا لەسەر ئەوە بوو کە پێوەندییهکی ناوازە و دڵگیر و دڵڕفێن جێگیر کات، بە دەربڕینێکی تر ڕاسپاردە و نوێنەرێک و نێردراوێکی کاریزما بهێنێتە ئاراوە بۆ ئەوە کە: شرۆڤەی کۆمەڵێک وێنە و سیگناڵی مەعنەوەی و ڕوحی ئاسمانی بێت بۆ سەر زەوی. لەڕاستیدا لەو ساتە نوورین و مەعنەوییەدا پێغەمبەر ٍﷺ بە نوێنەرایەتی سەرجەم مرۆڤایەتی لەنێو ئەشکەوتی نووردا بوو بۆ ئەوەی کە: دوای دابڕانێکی زۆر یەکەم سیگناڵی ئاسمانی وەربگرێ.
پێشەکی
پێدەچێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هیچ بابەتێک هێندەی باسی فیقهی ئیسلامی جەدەل و کێشە و مشتومڕی لەسەر نەبێ، واتە هەموویان لەسەری دەدوێن و لە لایەکی تر هیچ کام لە زانایانی هاوچەرخ قسەیەکی جیددی و شێلگیرانەیان لەسەر ئەو پرسە نییە، دووربوونەوە و بێئاگاییەکی قووڵ و قورس باڵی خستۆتە سەر هەڵگرانی ڕۆشنبیران و زانایانی ئایینی.
لەڕاستیدا مرۆڤ وەک کانگای ئاڵتون و زێو وایە کە تەنیا لەژێر سێبەری پەروەردەیەکی دروست دەتوانین ئەو سامان و کانگا بەنرخە کەشف بکەین، هەڵبەت ناتوانین حاشا لەوە بکەین کە: سوود و قازانج و بەرهەمی پەروەردەی بەهێز و تۆکمە لە ژێرخانی خێزان، داهاتەکەی بۆ هەمووان دەبێت. بە جۆرێک کە: ئەگەر لە ژێرخانی بنەماڵەدا، واتە دایک و باوک بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە پەروەردەکردنی مناڵەکەیان بە باشی بگێڕن، هەر لە سەرەتای کۆرپەییەوە بە ڕەفتار و ڕەوشت و گوفتاری جوان و هەڵسووکەوتی گونجاو لە ژیانی مناڵەکەیان بسازێنن، ئەوکات نەوەیەکی ساڵح و چاکەکار و قودوە و شەخسیەتێکی لێهاتوو دەبێت بۆ کۆمەڵکەی داهاتوو.
ئـەوا لـە دوورەوە پـەیـا بـوو جـوانـێ
مـەڵـێ جـوان، بـڵـێ مـانـگـی تـابـانـێ
هەی جـوان، گش کـەسم بەڵاگەردانت
فیدای گەرد و تۆز سەر سەر و شانت
بــە قـوربــانـت بــم بــە هــاواڵــمـەوە
بـە بـاوك و دایـك، سـەر و مـاڵـمــەوە
"ئەحمەد موفتی زادە"
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل