تهران-پایگاه اطلاع‌رسانی اصلاح
انتشارات «مکتبة وهبة» قاهره کتاب «فقه جهاد» نوشته‌ی علامه دکتر یوسف قرضاوی را در 2جلد، 1440صفحه در قطع متوسط منتشر کرد.
نگارش و تألیف این کتاب شش سال از عمر دکتر قرضاوی را به خود اختصاص داده است. طولانیشدن زمان نگارش به علت اهمیت موضوع در زمان معاصر بوده و کتاب دربردارندهی اندیشهای ن‌و در زمینهی جهاد (قتال) است.
قرضاوی درباره‌ی ضرورت بازنگری در مسائل فقهی می‌گوید: «انسان آزاده کسی است که خود را از دام تعصب رهانده و اندیشههایش را همواره رو به سوی حقیقت ، از بسته شدن نگه می‌دارد. در این مسئله باید از امام شافعی که مذهباش را در در مسائل بسیاری تغییر در مصر تغییر داد، تأسی جست و نیز نامه‌ی عمر بن خطاب-رضی الله عنه- که در آن خطاب به ابوموسی اشعری-رضی الله عنه- آمده است: قضاوت روازنه تو را از مراجعه و بازنگری در رأیات باز ندارد چهبسا در اثر بازنگری به حق و رشد رهنمون شوی، چرا که حق قدیم است و هیچ چیزی آنرا باطل نمی‌کند و بازگشت به حق بهتر از ماندن و ادامه‌ی باطل است.»
قرضاوی درباره‌ی کتابش می‌گوید: «بعد از اینکه خداوند سینه‌ام را فراخی بخشید، بر خود واجب دانستم که در این باره کتابی بنویسم. از همان زمانی که کتاب «فقه زکات» را نوشتم چه بسا به ذهنم می‌رسید که کتاب مشابه آنرا در «فقه جهاد» بنویسم. از مدتها پیش، بسیاری از برادران بزرگوار از من می‌خواستند که در این باب کتابی بنویسم و من از آنان به خاطر کمهمتی در درون خود جهت انجام این مهم، پوزش می‌خواستم. با وجود اینکه از مدتها قبل، من نوشتههای پراکندهای در این باب داشتم و در انتظار زمان مناسبی بودم که آن دستنوشتهها را به صورت منظم، مرتب و هماهنگ نمایم. چرا که این موضوع یکی از موضوعات اساسی است که باید با سبکی روشمند و علمی بدان پرداخته شود. این موضوع یکی از مسائل مورد نیاز مسلمانان به طور خاص و جهان بهطور عام است که مردم باید شناختی حقیقی درباره‌ی آن، به دور از غلو و زیاده‌روی افراطیون و کوتاهی کوتاهیکنندگان به دست آورند.»
قرضاوی درباره‌ی اهمیت پژوهشاش تأکید می‌کند و می‌گوید: « ما در این بررسی میخواهیم فقهی ن‌و و اصیل که اصالتش را از کتاب خدا و از سنت صحیح پیامبر خدا و جدی بودن خود را از کنشگری با زمان معاصر و خوانش واقعیت زندگی امروز، واکنش‌ها و انحرافات وحشتناک و نیز فقه حقیقی و اجتهاد واقعی که همان سازوکار ارتباط نص شرعی و واقعی موجود با عقلانیت فقیه که متأثّر از زمان، مکان و زیستبومش است، گرفته است را به متشرعان و عالمان شرع تقدیم نماییم.»
چنین به نظر می‌رسد، مسئلهی جهاد یکی از مسائل فقهی در عصر جدید است که مورد بیمهری قرار گرفته است. شاید علت این بیتوجهی به سهلانگاری امت در ادای جهاد و کوشش در همهی زمینههای مرتبط بدان برگردد. این امر سبب ایجاد نوعی تشویش علمی و معرفتشناخی نزد علما و فقیهان را به فراهم آورده که مانع پژوهش در ریشه‌یابی، اصالتبخشی و اجتهاد در این زمینه شده است. چرا که فقیهان از بیم اینکه مبادا در ورطهی دلیلتراشی و توجیه وضعیت عقبماندهی کنونی با ارائهی نظریات انفعالی واکنشگونه در این زمینه -که با ویژگیهای شریعت حنیف اسلام که هر نوع خشونت، تندروی و خونریزی را رد می‌کند-در تضاد باشد، بیفتند، از انجام هر نوع تلاش علمی در این زمینه خودداری نمودهاند.
محورها و افکار طرح شده در کتاب
کتاب محورها و افکار اصلی چندی را که به شیوهای فقهی محکم که دربرگیرندهی اصالت و عصریبودن است، را در بر می‌گیرد. در ابتدای کتاب قرضاوی به بیان اهمیت و جایگاه جهاد، ضرورت انسانی و شرعی آن جهت حفظ کشورها پرداخته و می‌نویسد: «بدون جهاد کشورها مورد هجوم قرار گرفته و خون فرزندانشان ریخته خواهد شد و خاکشان به بهای اندک داده خواهد شد. و مقدسات مسلمانان از شنهای بادیه نیز بیارزشتر خواهد بود و امت اسلامی در نزد دشمنانش خوار و ذلیل خواهد شد. و بزدلان بر یورش بر آن گستاخ و جسور خواهند شد و افراد حقیر بر وی عزت خواهند یافت و امت در کنج خانه‌ی خویش خزیده و دشمنانش بر وی حاکم خواهند شد.«
قرضاوی در جلد نخست این کتاب به واکنش و موضعگیری مردم زمان حاضر در مورد جهاد پرداخته و آنان را به سه دسته تقسیم نموده است: گروههای متباین میان تندروها و غلوکنندگان و کوتاهیکنندگان و ردکنندگان آن و صاحبان روش و برنامه‌ی میانه و معتدل.
در باب تعریفات اولیه مفاهیمی همچون جهاد، قتال، حرب، عنف و ارهاب بازتعریف شدهاند.
یکی از مسائل اساسی و اندیشههای اصلی کتاب پاسخ‌گویی به سؤالاتی نظیر جهاد برای چه کسانی است؟ نقش زن در جهاد چیست؟ حکم جهاد چیست؟ آیا جهاد امری دلبخواهی و مستحب است یا فرضی عینی یا واجبی کفایی است؟ آیا با اجازه‌ی ولی است یا غیر آن؟ و ...
بنا به دیدگاه قرضاوی این کتاب، فقط به دانشجویان و طالبان علوم شرعی محدود نمی‌شود، بلکه خطاب به علمای شریعت، حقوقدانان، متخصصان حقوق بین‌الملل، جوانان بیداری اسلامی و گروههای افراطی خشونتطلب، تاریخ‌نگاران و سیرهنگاران، اندیشمندان، خاورشناسان، سیاست‌مداران، نظامیان غربی و همهی روشنفکران بهطور عام است.
قرضاوی می‌نویسد: «ما جهاد را در زیرمجموعهی معاملات در فقه لحاظ نمودهایم که از دین جداییناپذیر است. در اسلام دنیا با دین آمیخته است و دولت به دعوت دینی مربوط و معامله نیز با عبادت رابطه دارد. در اسلام بر خلاف نصرانیت میان دین و دنیا هیچ جدایی و فاصله‌ای وجود ندارد که حق شاه را به شاه و حق خدا را به خدا واگذارد. اسلام تقسیم زندگی در میان الله و شاه را نمی‌پذیرد؛ همان تجزیه‌ی انسان که در آیین نصرانیت به دو بخش تقسیم شده: روحش متوجه کلیسا و جسم و عقلش متوجه دولت. اسلام، این دوگانهانگاری را که با حقیقت زندگی و ماهیت انسان سازگار نیست، دانش مدرن نیز آنرا انکار کرده و واقعیت نیز آنر نمی‌پذیرد، ردّ می‌کند.»
گفتنی است این کتاب همکنون در دانشگاه الأزهر مصر تدریس می‌شود. به امید آنکه دستان پرتوان مترجمی فرهیخته، با خامهای روان، محققان و دینپژوهان فارسی‌زبان را از فهم میانهروانه و معرفت فقهی علامه‌ی زمان و فقیه عالیقدر اسلام جناب دکتر قرضاوی، بهره‌مند نمایند.
نظرات
هه‌ڵسه‌نگاندنێک بۆ ئه‌زمونى یه‌کگرتوو

چه‌ند پێشنیاز و سه‌رنجێک بۆ چاکسازى له‌ناو یه‌کگرتوودا
هادی علی

(لاخیر فیکم ان لم تقولوها،ولا خیر فینا ان لم نسمعها)
عومه‌رى کوڕى خه‌تاب
له‌سه‌رو به‌ندى ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌م له‌پۆستى به‌رپرسیارێتى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان و هۆکاره‌کانى و ئه‌و باس و بابه‌تانه‌ى له‌ماوه‌ى ڕابردودا له‌میدیاکانى هه‌رێم دا له‌وباره‌یه‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه به‌پێویستم زانى ڕاو سه‌رنج و بۆچوونى خۆم چه‌ند پێشنیارێک له‌باره‌ى پێویستى نوێبونه‌وه‌و چاکسازى له‌ناو یه‌کگرتوودا به‌شێوه‌یه‌کى ڕوونتر بخه‌مه‌ڕوو..
یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاى راگه‌یاندنیه‌وه توانى نمونه‌یه‌کى هاوچه‌رخ و سه‌رکه‌وتوو له کارى ئیسلامى به مه‌نهه‌جێکى ئیسلاحى میانڕه‌وانه‌و دوور له هه‌موو شێوازه‌کانى توندڕه‌وى و توندوتیژى له فیکر‌و موماره‌سه‌دا پێشکه‌ش به ساحه‌ى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ڕ‌ۆشنبیرى کوردستان بکات. یه‌کگرتوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ تێکڕاى ساحه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ڕۆشنبیریهکهى کوردستاندا بۆ خۆى ئه‌زموونێکى نوێى گۆڕانخواز و پێشکه‌وتوو بوو له بوارى کارى سیاسى و ڕێکخراوه‌ییدا.
سه‌رکه‌وتنى یه‌کگرتوو له‌وه‌دا بوو که دامه‌زرێنه‌ران و کادره پێشکهوتووکانى له ساڵانى پێش ڕاپه‌ڕیندا به فیکر‌و ڕۆشنبیریه‌کى میانڕه‌وو دوور له به‌کارهێنانى چه‌ک و توندوتیژى پهروهردهبوبوون. هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنى خۆیان له چوارچێوه‌ى حیزبێکى سیاسی‌دا، ساحه سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان پێویستى به نمونه‌یه‌کى مه‌ده‌نى و ئیسلاحى بوو. هه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ش بوو که یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستانى وه‌ک هێزێکى سیاسى مه‌ده‌نى و ئاشتیخواز به ساحه سیاسیه ئاڵۆزه‌که‌ى کوردستان ناساند و بووه مایه‌ى سه‌رسام بوون و سه‌رنج ڕاکێشانى جه‌ماوه‌ر و توانى له ماوه‌یه‌کى که‌مدا له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى کوردستاندا، هه‌ر له زاخۆ بگره تا که‌لار و کفرى پێگه‌ى ڕێکخستن و جه‌ماوه‌رى خۆى قایم بکات، به تایبه‌تى له ڕێگاى ده‌زگا خێرخوازیهکانیهوه وه‌ک رابیته‌ى ئیسلامى کوردى و ده‌زگاکانى تر‌ى ڕاگه‌یاندن و وه‌رزش و ڕ‌ۆشنبیرى و ڕێکخراوه‌کانى قوتابیان و خوشکان.ئه‌و حاڵه‌ته به‌رده‌وام بوو تا کۆتایى نه‌وه‌ده‌کان و گرێدانى کۆنگره‌ى سێیه‌مى حیزب، هێڵى به‌یانى یه‌کگرتوو له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو. له‌و به‌رواره به دواوه ئاستى به‌رزبوونه‌وه‌که‌ى که‌متربوویه‌وه تا نزیک له ڕاوه‌ستان. ئه‌مه‌ش به هۆى چه‌ندین شێوازى فشارى دارایى و ئیدارى که ڕووبه‌ڕووى حیزب و تێکڕاى ئه‌ندامانى بوویه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵاتداره‌وه له‌ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌ردوولادا.
له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستاندا که له به‌روارى 31/1/2005دا ئه‌نجامدرا. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا که هێشتا شه‌ڕى سارد له نێوان پارتى و یه‌کێتیدا به‌رده‌وام بوو، ڕێکه‌وتنى ستراتیژى نێوانیان هیچ قسه‌و باسێکى له‌باره‌وه نه‌کرابوو، هه‌ردوو لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌که ده‌ره‌نجامه‌کانى شه‌ڕى ناوخۆ‌و قه‌یرانى دارایى یه‌خه‌ى گرتبوون و ماندوو و شه‌که‌تى کردبوون. هه‌رچى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستانه وه‌ک هێزى سیاسى دووه‌م له‌هه‌ردوو ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌ژمار ده‌کراو چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ى لێده‌کرا که له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکدا جه‌ماوه‌رێکى زۆر به‌لاى خۆیدا ڕابکێشێت و ببێته هێزێکى سیاسى کاریگه‌ر له‌په‌رله‌مانى کوردستاندا و بتوانێت هاوسه‌نگى هێز له نێوان دوولایه‌نه سه‌ره‌کیه‌که‌دا تێکبدات له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و ساحه سیاسیه‌که‌ى کوردستان.
به‌ڵام سه‌رکردایه‌تى ئه‌و کاته‌ى یه‌کگرتوو سیاسه‌تى موراعاتکردنى هاوسه‌نگیه‌که و بهرهنگارنهبوونهوهى واقیعهکهى هه‌ڵبژارد. هه‌ر ئه‌وه‌ش زه‌مینه‌ى سازکرد بۆ ڕێکه‌وتنى ستراتیژى نێوان دوو حیزبه‌که که خودى یه‌کگرتوو باجى گه‌وره‌ى له‌سه‌ردا، تا ئه‌م ساته وهختهشى له‌گه‌ڵدابێت. دوابه‌دواى ئه‌وه یه‌کگرتوو به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانێتى کوردستانی‌دا له‌گه‌ڵ دوو حیزبه‌که و حیزبه‌کانى تردا به یه‌ک لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ى 31/1/2005 کرد که نۆ (9) کورسى بۆ ته‌رخان کرابوو.
دواى ته‌واوبوونى هه‌ڵبژاردنه‌کان ئینجا سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوو به هۆش هاته‌وه که ده‌رفه‌تى گه‌وره‌ى له‌ده‌ست خۆى داوه‌و خاڵى جیاکهرهوى بۆ خۆى نه‌هێشتۆته‌وه‌و له کاروان دواکه‌وتووه. بۆیه به ناچارى بڕیارى وه‌رگرت که له هه‌ڵبژاردنه‌کانى 15/12/2005 بۆ په‌رله‌مانى عێراق به لیستێکى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى بکات و له‌و پێناوه‌شدا قوربانى گه‌وره‌ى دا‌و کاره‌ساته‌که‌ى بادینانى لێکه‌وته‌وه. دیاره به‌هۆى ڕێکه‌وتنى ستراتیژى نێوان دوو حیزبه‌که‌شه‌وه ئه‌وه‌بوو یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان هه‌ڵوێستێکى جیاوازى لهپارتى پیشان نه‌دا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى تێڕامان بوو ئه‌وه‌بوو دواى ڕووداوه‌کانى بادینان، ئاماده‌یى ته‌واو له ناوخۆى ڕیزه‌کانى یه‌کگرتوودا دروست بووبوو، له‌سه‌ر ئاستى ساحه‌ى سیاسى کوردستان و عێراقیش چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌کرا که یه‌کگرتوو به‌شدارى حکومه‌تى هه‌رێم نه‌کات و ڕۆڵى ئۆپۆزسیۆن ببینێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێکى تر سیاسه‌تى موراعاتکردن و ئاماده‌نه‌بوون بۆ هه‌ڵگرتنى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتى ئۆپۆزسیۆن بوون یه‌کگرتووى گه‌ڕانده‌وه بۆ چوارگۆشه‌ى یه‌که‌م و به‌شدارى کابینه‌ى پێنجه‌مى کرد که به هاوبه‌شى دوو حیزبه سه‌ره‌کیه‌که پێکهێنراو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى له‌ده‌ست خۆیدا که ڕێبه‌رایه‌تى ئۆپۆزسیۆن بکات.
له ئاکامى ئه‌و ڕووداو‌و گۆڕانکارییه فراوان و هه‌مه‌لایه‌نه‌ى که له ساڵانى دواى ڕووخانى ڕژێم ڕوویان کردۆته عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گشت ڕوویه‌که‌وه به تایبه‌ت له ڕووى سیاسى و ڕ‌ۆشنبیرى و ئابوورییه‌وه، هه‌موو لایه‌ن و حیزبه سیاسیه‌کان له‌وانه‌ش یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان که‌وتنه ژێر کاریگه‌رى ده‌رهاویشته‌کانى ئه‌و قۆناغه نوێیه‌وه. هه‌ڵبژاردنه یه‌ک له دواى یه‌که‌کان که له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێم و پارێزگاکان ئه‌نجام ئه‌درێ، گشت ووزه‌و لێهاتن و تواناکانى حیزبى بۆ ته‌رخان ده‌کرێت له‌پێناو به‌شداربوون و به‌ده‌ستهێنانى سه‌رکه‌وتن له‌و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنانه‌دا. به‌و هۆیه‌وه بایه‌خدان به ناوخۆى حیزب به تایبه‌تى بوارى په‌روه‌رده و بانگه‌واز له ئاست پێویست و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى (تحدیات) و گۆڕانکاریهکاندانیه و وێڕاى قه‌یرانێکى دارایى که له‌م ساڵانه‌ى دواییدا به‌رده‌وام کاریگه‌رى سه‌لبى هه‌بووه له‌سه‌ر ڕاده‌ى گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشچوونى یه‌کگرتوو.
له لایه‌کى تره‌وه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان که له 25/7/2009 ئه‌نجامدرا و ئه‌و ده‌ره‌نجامه نه‌خوازراوه‌ى که ڕووبه‌ڕووى لیستى (خزمه‌تگوزارى و چاکسازى) چوارحیزبه‌که بوویه‌وه که یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان ڕێبه‌رایه‌تى ده‌کرد، دواى ده‌رکه‌وتنى لیستى گۆڕان و لێک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى لیستى چوارحزبهکه یه‌کگرتوو ته‌نها (6) کورسى له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێمدا بۆ مایه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ى تر پێگه‌ى سیاسى یه‌کگرتوو لاواز بوو چ بۆ به‌شداربوون له حکومه‌ت یان مانه‌وه وه‌ک ئۆپۆزسیۆن.
ئێمه کاتێک هه‌ندێک لاپه‌ڕه‌کانى ساڵانى ڕابردوو هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه‌و تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانى یه‌کگرتوو له وێستگه جیاجیاکاندا، مه‌به‌ستمان له‌وه نیه که ڕه‌خنه ئاراسته‌ى که‌سێک یان چه‌ند که‌سێکى دیاریکراو بکه‌ین یان خۆ له به‌رپرسیارێتى به دوور بگرین به‌ڵکو مه‌به‌ستى من لێره‌دا ئه‌وه‌یه که هه‌موو حیزبێکى سیاسى قۆناغ له‌دواى قۆناغ پێویستى به به‌خۆداچوونه‌وه‌و ڕه‌خنه له‌خۆگرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ڵوێست و بڕیار‌و سیاسه‌ته‌کانى به شێوه‌یه‌کى جیدى هه‌یه بۆ سوود وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌و که‌موکورتیه‌کان و ڕێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌یان و دانانى پلان و به‌رنامه‌ى پێویست بۆ گۆڕانکارى و خۆنوێکردنه‌وه‌و چاکسازى ڕیشه‌یى.
ئێستا دواى تێپه‌ڕبونى زیاتر لهشازدهساڵ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان و گرێدانى(5)کۆنگره‌ى یه‌ک له‌دواى یه‌ک و ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه خودى و بابهتییهى که‌ڕوى کردۆته یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان و ساحه سیاسیه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان و عێراق به‌گشتى، ده‌خوازێت که‌سه‌رکردایه‌تى و کادره پێشکه‌وتووه‌کانى جددى تر‌و بوێرانه تر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر گۆڕانکاریه‌کان و ئه‌و حاڵه‌ته بکه‌ن که حزبى تێدایه‌و ڕاشکاوانه په‌نجه بخه‌نه سه‌ر هه‌ڵه و که‌مو کورتیه‌کان و پێکه‌وه(رۆیا)یه‌کى هاوبه‌ش و پلان و به‌رنامه‌یه‌کى پێشکه‌وتوو بۆ قۆناغى داهاتوو دابڕێژن..
کاتى ئه‌وه هاتووه که پیاچونه‌وه‌ى جددى بکه‌ن لهههیکهل و شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى حیزب و چۆنێتى وه‌رگرتنى بڕیاره چاره‌نوسسازه‌کان و دارشتنى سیاسه‌ته گشتى یه‌کان. کاتى ئه‌وه هاتووه کهههڵوهستهى ڕۆشن بکرێت له‌سه‌ر هه‌ندێ هه‌ڵه و که‌موکورتى کارى حزبایه‌تى کهبهتێپهڕبوونى کات ده‌بێته به‌شێکى جیانه‌کراوه له‌کولتور و سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى حیزب وه‌ک تێکه‌ڵکردن له‌نێوان هۆکار و ئامانجه‌کان و (ولاء انتما)بۆسه‌رۆک و که‌سایه‌تیه‌کان له‌برى(ولاء و انتما) بۆڕێباز و مه‌نهه‌ج، له‌لایه‌کى تره‌وه سود وه‌رنه‌گرتن له‌پسپۆڕان و لاوان و لاواز بوونى کارى ده‌زگایى و ڕێزنه‌گرتن لهڕٍاى جیاواز و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ى ئازادیه‌کان و ڕێگه‌نه‌دان به‌ڕه‌خنه و خۆدانان له‌سه‌روو لێپرسینه‌وه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه.
کاتى ئه‌وه هاتووه کهیهکگرتوو بیسه‌لمێنێت به‌هه‌مان شێوه‌ى قۆناغى ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌کاندا، هه‌رده‌م ده‌توانێت نمونه‌یه‌کى نوێخواز و گۆڕانخواز بێت و خاوه‌نى خاڵى جیاکه‌ره‌وه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى بێت و ئه‌وه‌ى به‌یه‌کگرتوو ده‌کرێت به‌لایه‌نه‌کانى تر‌ى ساحه‌که ناکرێت و زه‌روره‌ت و پاساوى بوونى وه‌ک خۆى به‌رده‌وامه‌و به‌ڵکو به‌هێزتریشه له‌هه‌ر کاتێکى تر.. به‌م حاڵه‌ته‌ى ئێستایه‌وه یه‌کگرتوو له‌درێژه‌دان به‌مانه‌وه‌ى خۆى کهڕۆشن نیه به‌ره‌و باشتر بڕوات، ناتوانێت ده‌ستکه‌وتێکى سیاسى گه‌وره بۆخۆى و جه‌ماوه‌ر ده‌سته‌به‌ربکات، له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێم وه‌ک ئۆپۆزسیۆن به‌هۆى ژماره‌ى که‌مى فراکسیۆنه‌که‌ى و چاوه‌ڕوانى ده‌ستى دوو حزبه‌که له‌ڕوى داراییه‌وه که تائێستا نه‌کراوه به‌یاسا، بۆیه ناتوانێت ئۆپۆزسیۆنێکى کاریگه‌ر بێت و زۆرى لێ چاوه‌ڕوان ناکرێت.
خۆ ئه‌گه‌ر به‌شدار بوایه له‌حکومه‌ت ئه‌وه وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌شداربوویه‌کى لاواز ده‌بوو، میسداقیه‌تى جهماوهریشى له‌ده‌ست ئه‌دا و ئه‌وه‌نده‌ى تر پێگه‌ى جه‌ماوه‌رى نه‌ک ههرلاواز ده‌بوو، به‌ڵکو زۆرێک له‌ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیشى لێ دوور ده‌که‌وته‌وه. له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش یه‌کگرتوو وه‌ک لایه‌نه‌کانى تر خۆى بۆخۆى پرۆژه‌یه‌کى جیاواز له‌پرۆژه‌ى دوو حیزبه‌که‌ى نیه و ناچاره هاوههنگاوو هاوکاربێت لهپشتگیرى کردنى هه‌مان داخوازیه‌کانى دوو حزبه‌که، ڕاسته به‌شێک له‌و داخوازیانه داخوازى نه‌ته‌وه‌یین به‌ڵام خۆ ئاشکرایه که‌هه‌ندێکیان زیاتر داخوازى دووحزبهکهى ده‌سه‌ڵاتن. جیاوازى لیسته کوردیه‌کان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌موى به‌سود نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لیسته جیاجیا کان، به‌ڵکو بووه‌ته هۆى له‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌کى زۆر له‌ده‌نگه‌کان کهلهسهرجهمدا ژماره‌ى کورسیه‌کانى کوردى له‌به‌غدا که‌م کردۆته‌وه.
له‌هه‌ل و مه‌رجێکى ئاوادا که‌خاڵه جیاکه‌ره‌وه‌کان له‌نێوان حیزب و لایهنهسیاسیهکاندا به‌ته‌واوى کاڵ بۆته‌وه، چ ئیسلامیه‌کان و چ نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانیه‌کان و ته‌نانه‌ت چه‌په‌کانیش هه‌رهه‌مو خۆیان بهدیموکراسى و ئیسلاحى و میانڕه‌و داده‌نێن و دژ به‌توند ڕه‌وى و توندوو تیژیین، له‌هه‌مان کاتیش‌دا پرۆژه‌ى سیاسى جیاواز و تایبه‌ت به‌خۆیان نیه.. له‌کاتێکدا یه‌کگرتوو چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ى لێ ده‌کرا که ناسنامه‌ى سیاسى جیاوازبێت لهلایهنهکانى تر و بتوانێت ڕۆڵێکى پێشه‌نگ و کاریگه‌رى هه‌بێ له‌پرۆسه‌ى چاکسازى سیاسى و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گهندهڵیداو پرۆژه‌ى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێ له‌وبواره‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه حاڵى حازر به‌شێوه‌یه‌کى کاتیش بێت ئهوپێگهى له‌ده‌ستداوه و ناتوانێت ئه‌وڕۆڵه ببینێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وت که بۆخۆى و جه‌ماوه‌رى تۆمارى بکات ئه‌وه‌یه‌که بتوانێت پرۆسه‌یه‌کى گۆڕانکارى و نوێبونه‌وه و چاکسازى ڕیشه‌یى له‌ناوخۆى حیزب‌دا ئه‌نجام بدات، بێگومانم کهیهکگرتوو له‌هه‌ر حیزب و لایه‌نێکى تر‌ى ساحه‌که باشتر و ئاسانتر ده‌توانێت ئه‌وپرۆسه‌یه ئه‌نجام بدات و نمونه‌یه‌کى پێشه‌نگ و پێشکه‌وتوو پێشکه‌ش بهساحه سیاسى و ڕۆشنبیریهکهى هه‌رێم بکات..

بواره‌کانى نوێکردنه‌وه‌و چاکسازى له‌ناو یه‌کگرتوودا
لێره‌دا له‌چه‌ند ته‌وه‌رێکى سه‌ره‌کیدا تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر گرنگترین ئه‌و بوارانه‌ى که‌پێویسته یه‌کگرتوو چاکسازى و نوێ بوونه‌وه‌و گۆڕانکاریان تێدابکات:
ته‌وه‌رى یه‌که‌م/چۆنێتى مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌کان:
ڕێزگرتن له‌بیروڕاى جیاواز‌و ئیداره‌کردنى جیاوازیه‌کان و ڕێگه‌دان به‌ڕه‌خنه و قوڵکدرنهوهى مهبدهئى شورا‌و ڕاوێژکارى و موماره‌سه‌کردنى باشترى پرنسیپه‌کانى دیموکراسى له‌ناوخۆى حیزب‌دا، مه‌سه‌له‌یه‌کى زۆرگرنگه چونکه ده‌بێته هۆى گه‌رم وگوڕکردنى ناوخۆى حیزب و هه‌ر ئه‌ندام و کادرێک ده‌توانێت خۆى بهبهشداربزانێت له‌داڕشتنى ستراتیژ و بڕیاره‌کاندا.
ڕێزگرتن له‌جیاوازى و قبوڵکردنى ده‌رهاویشته‌کانى وه‌ک دیارده‌یه‌کى سروشتى و شارستانى پێویستیه‌کى بنه‌ڕه‌تیه له‌کارى سیاسى و جه‌ماعیدا، قورئانى پیرۆز له‌ده‌یان ئایه‌تدا دانى به‌دیارده‌ى جیاوازیدا ناوه وه‌ک یه‌کێک له‌پێویستیه‌کانى ته‌واوکارى له‌ژیاندا کهحیکمهتى خوایى ده‌یخوازێت له‌پێناو گه‌یشتن به باشترین و چاکترین بیر‌و ڕاو پێشنیار و ڕێگا چاره بۆهه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که ڕوودهکاتهههرکۆمهڵ و ڕێکخراوێک. چونکهدیاردهى جیاوازى یاسایه‌کى خوایى گشتیه لهبونهوهر و ژیاندا و هه‌رئه‌وه‌ش نهێنى جوڵه‌و گۆڕان و گه‌شه‌کردنى به‌رده‌وامه.
ڕه‌خنه له‌ئه‌نجامى جیاوازى تێگه‌یشتن و ڕاو بۆچونى جیاوازى ئه‌ندامانى سه‌ربه هه‌رحیزب و ڕێکخراوێک دێته‌کایه‌وه، پێویسته ڕێزى لێ بگیرێت و وه‌ک کلیلى چاره‌سه‌رى کێشه‌و گرفته‌کان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدابکرێت، چونکه ڕه‌خنه ده‌بێته هۆى گه‌شه‌پێدانى ڕ‌ۆشنبیرى و هۆشیارى گشتى و باشترین ڕێگرى دروست ده‌کات له‌به‌رده‌م تاکڕه‌وى و ئیرهابى فیکرى و ڕه‌تکردنه‌وه‌ى ڕاى به‌رامبه‌ر، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێگرتن له‌ڕه‌خنه‌و ڕاى جیاواز ده‌بێته هۆى لاواز بوون و چه‌قبه‌ستوویى و له‌ده‌ست دانى تواناى خۆگۆڕین و نوێبونه‌وه‌و سه‌رئه‌نجام لێک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و پارچه‌پارچه بوون و له‌ناوچوون.
لهناوهندهئیسلامیهکاندا به‌داخه‌وه هێشتا ڕاو ڕاى جیاواز و ڕه‌خنه دیارده‌یه‌کى نامۆیه و به‌چاوى گومان و ترسه‌وه سه‌یرى ڕاو بۆچونهنوێ وجیاوازهکان و هه‌مو داهێنانێکى نوێ ده‌کرێت، وه‌ک ده‌رچوون له‌ئاین و بنه‌ماکانى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و ڕاسته‌وخۆ خاوه‌نه‌که‌ى ، به‌لاوازى دیندارى و ده‌رچوون له‌ڕاو بۆچونه ده‌ق پێوهگیراوهکان تۆمه‌تبار ده‌کرێت. یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان گه‌ر بیه‌وێ به‌رده‌وام له‌گه‌شه‌کردن و به‌ره‌و پێش چووندابێت، پێویسته به‌سنگ فراوانیه‌وه پێشوازى له جیاوازیه‌کان و ڕاو بۆچونه جیاجیا کان و ڕه‌خنه وپێشنیاره‌کان بکات و نه‌ک هیچ که‌سێک جورئه‌ت نه‌کات بیر‌و ڕاو بۆچوون و پێشنیازى نوێ پێشکه‌ش بکات..به‌شێوه‌یه‌ک هه‌موو ببنه گوێگر و وه‌رگر له‌سه‌ره‌وه بۆخواره‌وه به‌یه‌ک ئاراسته کهدهبێتهبهربهست له‌به‌رده‌م به‌شدارى چالاکانه و مراندنى ڕۆحى داهێنانکارى و نوێ بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام. سه‌رکرده‌ى ئیسلامى پێویسته وه‌ک خه‌لیفه‌ى دووه‌م مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌ى زۆرتوندیشدا بکات کاتێک سه‌لمانى فارسى له‌کۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى هه‌ینى داڕهخنهى زۆرتوندى ئاراسته‌کرد له‌وه‌ڵامدا سوپاسى خواى کرد کهلهناوموسڵماناندا پیاوى وه‌ک سه‌لمانى تێدایه کهههڵهى خه‌لیفه قبوڵ ناکات و به نوکى شمشێرى ڕاست ده‌کاته‌وه، نه‌ک حه‌ز بکات هه‌مو وه‌ک مردووى به‌رده‌ستى مردووشۆر له‌به‌رده‌میدا ڕاوه‌ستن.

ته‌وه‌رى دووه‌م/گۆڕانکارى لهپهیکهرى به‌ڕێوه‌بردنى حزبدا:
پیاچونه‌وه‌و گۆڕانکارى ڕیشه‌یى لهپهیکهرى به‌ڕێوه‌بردنى حیزب‌دا، به‌شێوه‌یه‌ک که ئاڵ و گۆڕى ئاسایى و به‌رده‌وام له‌وه‌رگرتنى پۆست و به‌رپرسیارێتیه‌کاندا له‌لایه‌ک و هاوسه‌نگى نێوان مه‌رکه‌زیه‌ت و یه‌کپارچه‌یى ده‌زگا سه‌ره‌کیه‌کانى حیزب وه‌ک سه‌رکردایه‌تى و مه‌کته‌بى سیاسى و ده‌زگا و مه‌کته‌به ناوه‌ندیه‌کان، له‌گه‌ڵ لامه‌رکه‌زیه‌تى ئیدارى مه‌ڵبه‌نده‌کاندا له‌لایه‌کى تره‌وه ده‌سته‌به‌ربکات و هاوزه‌مان زه‌مینه ساز کردن بۆ بهدهزگایى کردنى سه‌رجه‌م کاروباره‌کانى حیزب به‌شێوه‌یه‌کى سیسته‌ماتیک و پراکتیکى.
له‌وبواره‌دا پێویسته ده‌زگاو مه‌کته‌به ناوهندیهکانى حیزب له‌چه‌ند مه‌کته‌ب و ده‌زگایه‌کى ناوه‌ندى سه‌ره‌کیدا کۆبکرێنه‌وه که‌ڕاسته‌و خۆ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسیه‌وه وه‌ک ده‌زگاى باڵاى ته‌نفیزى حیزب به‌ڕێوه‌ببرێن و به‌شه‌کانیان لهمهڵبهندهکاندا له‌لایه‌ن کارگێڕانى مه‌ڵبه‌نده‌کانه‌وه ئیداره بکرێت، به‌مه‌رجێک ژماره‌ى کارگێڕانى مه‌ڵبه‌نده‌کان به‌ئه‌ندازه‌ى ژماره‌ى مه‌کته‌ب و ده‌زگا ناوهندیهکانى حزب بێت.
ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و ده‌زگا ناوه‌ندیه‌کانیش پێویسته هه‌رهه‌مو لهبارهگاى سه‌ره‌کى حیزب‌دا بن و وه‌ک ئێستا دابه‌ش نه‌کرێن به‌سه‌ر ناوه‌ندى پارێزگاکاندا، که‌ئه‌وه بۆخۆى هه‌ڵه‌یه‌کى ستراتیژیه‌و مه‌رکه‌زیه‌ت له‌وه‌رگرتن و جێ به‌جێ کردنى بڕیار و سیاسه‌ته‌کانى حیزب‌دا لاواز و شپرزهدهکات. له‌هه‌موى گرنگتر بریتیه له‌دیارى کردنى خولى به‌رپرسیارێتى بۆسه‌رجه‌م پۆسته حیزبیه‌کان ههرلهپۆستى ئه‌میندارى گشتیه‌وه بگره وه‌ک سه‌رۆکى حیزب تائهندامێتى مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تى و به‌رپرسى مه‌کته‌ب و دهزگاناوهندیهکان و مه‌ڵبه‌نده‌کان.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆرپێویسته و سێ ئامانجى گرنگ به‌دى ده‌هێنێت:
یه‌که‌میان: به‌دامه‌زراوه‌یى کردنى کاروباره‌کانى حیزب به‌شێوه‌یه‌کى ڕاسته قینه و به‌هێزبوونى مه‌کته‌ب و دهزگاناوهندیهکان و سه‌رجه‌م ده‌زگا و دامه‌زراوه حیزبیه‌کان.
دووه‌میان: ده‌سته‌به‌رکردنى گۆڕانکارى و نوێ بونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و به‌شداربوونى سه‌رجه‌م کادیره پێشکه‌وتووه‌کان له‌هه‌ڵگرتنى ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیه‌کاندا.
سێ یه‌م: ئه‌و ئه‌ندام سهرکردایهتیانهى که‌بێ ئیش ده‌بن ده‌توانن سودله ده‌ست بهتاڵبوونیان وه‌ربگرن بۆخۆبههێزکردن و بینینى چه‌ند خولى ڕاهێنان و جۆراوجۆر پاشان له‌کۆنگره‌کانى ئاینده‌دا ده‌رفه‌تیان پێ بدرێت بۆخۆ پاڵاوتن.
ناکرێ له‌مه زیاتر ئه‌م ڕاستیه فه‌رامۆش بکرێت به‌پاساوى ئه‌وه‌ى که‌ئێمه به‌شێکین له وڵاتانى ڕۆژ هه‌ڵات و ئه‌م جۆره گۆڕانکاریانه سروشتى و ئاسایى نابن.. به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ئه‌م عه‌قڵیه‌ته نادروسته‌یه کهبووهتههۆى دواکه‌وتنى ڕۆژهه‌ڵات، که‌م و کورتى و عه‌یبه‌که له‌ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژ هه‌ڵاتى بووندانیه به‌ڵکو له‌خودى خهڵکهکهدایه..
زۆرسه‌یره که‌خه‌ڵکى لاى ئێمه بۆچى چاو له‌وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان ناکه‌ن؟ خۆئه‌گه‌ر ئه‌وانیش به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌ت کاریان بکردایه ئه‌وا تائێستاش هه‌رله حاڵه‌تى دواکه‌وتنى زانستى و ژیاریدا ده‌بوون ده‌یانتوانى هه‌مان پاساوه‌کانى ئێستاى ئێمه بهێننه‌وه بۆخۆیان.
یه‌کگرتوى ئیسلامى کوردستان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌ق وایه لاسایى حیزبه‌کانى ده‌وروبه‌رى نه‌کاته‌وه، چونکه له‌پێکهاته‌و فیکر و پێشینه‌ى دامه‌زرێنه‌رانیدا تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه و له‌هیچ کام له‌و حیزبانه ناچێت، بۆیه جێى خۆیه‌تى که‌ئه‌و جیاوازى و نمونه‌یى و پێشهنگییهى خۆى له‌م بواره گرنگه‌دا بسه‌لمێنێت.. ئه‌وه‌تا بۆوه‌رگرتنى پۆستى حکومه‌ت یان په‌رله‌مانتارى کههیچى له‌پۆستى حیزبى که‌متر نیه به‌ڵکو زۆرجار گرنگتر و پێویستتریشه، به‌ڵام بڕیاریداوه که‌له‌یه‌ک خول زیاتر وه‌رگرتنى ئه‌وپۆستانه دووباره نه‌کرێته‌وه..له‌لایه‌کى تره‌وه ده‌یان و بگره زیاتریش کادرى لاو‌و پێشکه‌وتووى خوێن گه‌رم له‌ڕیزه‌کانى یه‌کگرتوودا هه‌ن که‌هه‌ق وایه ڕێگایان له‌به‌رده‌م دا بکرێته‌وه بۆهاتنه پێشه‌وه و موماره‌سه‌کردنى ئه‌ندامێتى سه‌رکردایه‌تى و مه‌کته‌بى سیاسى و پۆسته گرنگه‌کانى تر..
وێڕاى هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ش، ڕاستیه‌کى تر‌ى زانستى هه‌یه که‌سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌کانى بوارى سه‌رکردایه‌تى هاوچه‌رخ جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه که مانه‌وه له پۆستێکدا له‌هه‌شت ساڵ زیاتر باش نیه له‌حاڵه‌تى سه‌رکه‌وتنى ئه‌و که‌سه‌شدا، چونکه له‌وه‌زیاتر ناتوانێت داهێنانى نوێ له‌و بواره‌دا پێشکه‌ش بکات و باشتر وایه له‌بوارێکى تردا توانا و لێهاتنى خۆى به‌کار بهێنێت، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ى حزب یان ڕێکخراو یان هه‌ر ده‌زگایه‌ک، له‌نه‌خۆشى بهکهسێتى بوون(الشخێنه)ده‌رباز بێت، ئه‌و نه‌خۆشیه کوشنده‌ى که‌توشى زۆربه‌ى پارت و ڕێکخراوه‌کانى وڵاته موسڵمانه‌کان بووهولهبهدهزگایى بوون و گه‌شه‌کردن و به‌ره‌و پێش چوون په‌کى خستون. چونکه بوون ومانه‌وه‌یان له‌برى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ست بێت به‌مه‌نهه‌ج و فیکره‌وه، به‌ستراوه‌ته‌وه به‌تاقه که‌سێکه‌وه‌و له‌حاڵه‌تى وون بوون و لاچوونى به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان ئه‌و حزب و ڕێکخراوه‌ش لێک هه‌ڵده‌وه‌شێت و له‌ناو ده‌چێت.
ئه‌گه‌ر له‌لایه‌کى تره‌وه سه‌یرى مهسهلهکهبکهین دوچارى جۆرێک له ئیزدیواجیه‌ت بووین، چونکه ئێمه‌له‌ناو خۆماندا ئه‌گه‌ر موماره‌سه‌ى پرنسیپه‌کانى دیموکراسى و ئاڵ‌و گۆڕکردنى ده‌سه‌ڵات نه‌که‌ین، چۆن ده‌توانین هه‌مان داوا له‌حزبه‌کانى ده‌سه‌ڵات بکه‌ین و ڕه‌خنه‌یان ئاراسته‌ده‌که‌ین که‌ئاماده نین ده‌ستاو ده‌ستکردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات بکه‌ن و ڕێگاى پێ ناده‌ن.

ته‌وه‌رى سێ یه‌م/بهدهزگایى کردنى لایه‌نى بانگه‌واز و په‌روه‌رده
لایه‌نێکى ترکه پێویسته گۆڕانکارى و نوێکردنه‌وه‌ى تێدا بکرێت بریتیه له بوارى پێکه‌وه گرێدانى کارى سیاسى له‌گه‌ڵ کارى بانگه‌واز و په‌روه‌رده، که ده‌خوازێت له‌سه‌ر بنه‌ماى به ده‌زگایى کردن میکانیزمى نوێ و کاراى بۆ دابهێنرێت. ئه‌وه‌ش ده‌خوازێت کادرى پسپۆر و کارامه و خاوه‌ن هه‌ست و سۆزى ئیمانى که خۆیان بۆ بوارى بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌ى ئیسلامى یه‌کلا کردبێته‌وه له‌و داموده‌زگایانه‌دا کاربکه‌ن و چاویان له پێشبڕکێ وململانێ ى نادروست نه‌بێت بۆ وه‌رگرتنى پۆسته حیزبیه‌کان و به‌جێ هێشتنى ئه‌رکه‌که‌ى خۆیان. نکوڵى له‌و ڕاستیه ناکرێت که له‌م حاڵه‌ته‌ى ئێستادا، واته پێکه‌وه تێکه‌ڵکردنى کارى سیاسى و په‌روه‌رده و بانگه‌واز کارێکى ئاسان و ساده نییه‌و له هه‌ردوو بواره‌که‌دا تا ڕاده‌یه‌کى به‌رچاو شپرزى و لاوازى دروست بووه. حیزب به‌م تێڕوانین و میکانیزمه‌ى ئێستایه‌وه ناتوانێت وه‌ک پێویست مافى هه‌ردوو بواره‌که بدات . چونکه حیزبى سیاسى له‌بوارى گۆڕاوه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا کار‌و چالاکى خۆى ئه‌نجام ئه‌دات، که ڕاست و هه‌ڵه تێیدا ڕێژه‌ییه و له ساتێکه‌وه بۆ ساتێکى تر یان له هه‌لومه‌رجێکه‌وه بۆ هه‌لومه‌رجێکى تر زۆر به خێرایى ده‌گۆڕێت و هه‌ڵوێستى نوێ و ڕاوبۆچوون و بڕیارى نوێ ده‌خوازێت جگهلهململانێ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى توند له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و ده‌رهاویشته‌کانى. به‌ڵام ده‌زگا و کارى بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌کردنى ئیمانى و ئایینى کادیره‌کانى به پێچه‌وانه‌وه زیاتر له بوارى بنه‌ما نه‌گۆڕه‌کان و مهعنهوییاتدا کار‌و چالاکى خۆیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، که تا ڕاده‌یه‌کى باش که‌ش و هه‌واى ئارام و جێگیر و دوور له ململانێى سیاسى و کلتورى حیزبایه‌تى کردن ده‌خوازێت. ئه‌و ڕاستیه‌ش نابێت فه‌رامۆش بکه‌ین که ئه‌و کادیرو کاراکته‌رانه‌ى له بوارى بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌ى ئیمانیدا کار ده‌که‌ن، گیانى هاوکاریکردنى یه‌کتر به‌سه‌ریاندا زاڵه، چونکه وه‌ک ئه‌رک و ته‌کلیف سه‌یرى ده‌که‌ن و زیاتر چاویان له ئه‌جرو پاداشتى خواییه و ململانێ و پێشبڕکێى نێوانیان له چوارچێوه‌یه‌کى سروشتیدایه. حاڵه‌تى خۆ دوورگرتن له وه‌رگرتنى پۆست و به‌رپرسیارێتى کلتورى ده‌زگاى بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌ى ئیمانیه. به‌ڵام له‌ناو حیزبى سیاسی‌دا با ئیسلامیش بێت کلتورى ململانێ و کێشمه‌کێش و خۆده‌رخستن و خۆ پاڵاوتن و هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنى پۆست و به‌رپرسیارێتى زاڵه به‌سه‌ر کاراکته‌ره حیزبیه‌کاندا، چونکه ئهوکولتوره ڕێگاى خۆ سه‌لماندن و ده‌سته‌به‌رکردنى به‌رژه‌وه‌ندى و ئیمتیازاته. تێکه‌ڵکردنى ئه‌و دوو ئه‌رکه زیانى گه‌وره‌ى به هه‌ردوو بواره‌که گه‌یاندووه به تایبه‌تى به بوارى بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌کردن و ده‌رهاویشته‌ى نه‌خوازراوى بۆ ناو ڕیزه‌کانى حیزب دروستکردووه به تایبه‌تى له دواى به‌شداربوون له حکومه‌ت و په‌رله‌مان.
هۆکارێکى سه‌ره‌کى ئه‌م تێکه‌ڵکردن و پێکه‌وه گرێدانهى ده‌زگاى ئایینى و ده‌زگاى سیاسى له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه که ئیسلام ئایینێکى گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌و بایه‌خ به گشت بواره‌کانى ژیان ده‌دات. ئه‌مه له ڕووى تیۆرییه‌وه ڕاسته، به‌ڵام له ڕووى پراکتیکییه‌وه ئه‌و مه‌رجه ناخوازێت که هه‌ر کۆمه‌ڵێک یان حیزبێکى ئیسلامى به هه‌مان شێوه گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌ن بێت. به تایبه‌تى له‌م سه‌رده‌مه‌دا که سه‌رده‌مى پسپۆرێتى و به دامه‌زراوه‌یى کردنى هه‌موو بواره کانى ژیانه‌و هه‌ر ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌ک کادیرى پسپۆر‌و یاساى کار‌و ڕێساى به‌جێهێنانى چالاکیه‌کانى خۆى هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا په‌یام و ئامانجه‌کانى خۆى دێنێته‌دى.
زۆربه‌ى بزاڤه ئیسلامیه‌کانى وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووى ئه‌م کێشه‌یه بوونه‌ته‌وه، چونکه هه‌موویان یان زۆربه‌یان سه‌ربه کۆمه‌ڵى برایانى موسوڵمانن و تا ئێستا نه‌یانتوانیوه خۆیان له‌و ته‌نگژه‌یه ده‌رباز بکه‌ن و بواره جیاجیاکانى کار‌و چالاکیه‌کانیان به ده‌زگایى بکه‌ن. له‌م بواره‌دا ئه‌زموونى ئیسلامى له تورکیا له هه‌ردوو ڕهههندهکهیدا سه‌رکه‌وتووتره. دیاره ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حیکمه‌ت و دووربینى خوالێخۆشبوو شێخ سه‌عیدى نورسى و قوتابیه‌کانى له دواى خۆى، که توانیویانه کارى بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌ى ئیمانى و ئه‌خلاقى به شێوه‌یه‌کى هاوچه‌رخ به دامه‌زراوه‌یى بکه‌ن و دوورى بخه‌نه‌وه له کێشمه‌کێشى نادروست و پێکدادان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى سیاسی‌دا. له‌هه‌مان کاتدا ئه‌زموونى سیاسى ئیسلامى تورکیا سه‌رکه‌وتووترین ئه‌زموونى سیاسى ئیسلامیه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، که ئێستا جومگه سه‌ره‌کیه‌کانى ده‌سه‌ڵاتى سیاسى گرتۆته ده‌ست به‌رهه‌مى ئه‌و حاڵه‌ته ئیسلامیه ته‌ندروسته‌یه که ئاماژه‌مان پێ‌کرد.
کاتێک قسه له‌باره‌ى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه ده‌که‌ین باس له‌وه نیه که دین له سیاسه‌ت یان بانگه‌واز له سیاسه‌ت له ڕووى تیۆریه‌وه لێک جیابکرێنه‌وه‌و سیاسه‌ت ڕووت بکرێته‌وه له ئیسلام و به‌ها باڵاکانى. چونکه مه‌علومه که سیاسه‌ت به گشتى و که‌سانى سیاسى به‌تایبه‌تى پێویستیان به ڕاستگۆیى و ئه‌مانه‌ت و نه‌زاهه‌ت و شه‌فافیه‌ت و گیانى دادپه‌روه‌رى و خزمه‌تگوزارى میلله‌ت و بوێرى و دژایه‌تى کردنى سته‌مکارى و گه‌نده‌ڵى و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ها باڵایانه هه‌یه که ئایینه‌کان به‌گشتى و ئیسلام به تایبه‌تى داواى ده‌که‌ن. یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانى حیزبى ئیسلامیش ئه‌وه‌یه که ئه‌و به‌ها باڵایانه بگێڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و کایه سیاسیه‌که.
مه‌به‌ست له وروژاندنى ئه‌م مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه کاربکرێت بۆ به ده‌زگایى کردن و پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه نه‌خوازراوه‌ى که ئێستا هاتۆته کایه‌وه. پێویست به‌وه ناکات هه‌ندێ که‌س به نه‌شاره‌زایى یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکى تر‌ى شه‌خسى لێکدانه‌وه‌ى نادروستى بۆ بکات یان ڕٍێکخستنهکانى پآ چه‌واشه بکات و به لاوازبوونى ئیمان و ئیسلامه‌تى بیده‌نه قه‌ڵه‌م و واپیشان بده‌ن که فلانه‌که‌س قیبله‌ى گۆڕیوه یان هه‌ر جۆره قسه‌یه‌کى چه‌واشه‌کارانه‌ى تر که‌به‌داخه‌وه دووره لهههربههاو پێوه‌رێکى ئیمانى و ئیسلامى.
ئه‌وه‌ش ڕاسته که یه‌کگرتوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ک لایه‌نێکى ئیسلامى تا ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت سه‌رگه‌رمى بوارى بانگه‌وازى گشتى و په‌روه‌رده‌کردنى ئه‌ندام و لایهنگرانیهتى. نکوڵى له‌و ڕاستیه‌ش ناکرێت که ڕاگه‌یاندنى حیزب بۆ ئه‌وه‌بوو که لافیته سیاسیه‌که ببێته چه‌ترێک بۆ پاراستنى لایه‌نى بانگه‌واز و په‌روه‌رده و له خزمه‌ت ئه‌و بواره‌دا بێت. به‌ڵام ئێستا پێچه‌وانه بۆته‌وه، بانگه‌واز و په‌روه‌رده و حاڵه‌ته ئیسلامیه‌که له خزمه‌ت مه‌سه‌له سیاسیه‌کاندایه و سه‌رقاڵ بوون به سیاسه‌ته‌وه له‌سه‌ر حسابى لاوازبوونى بانگه‌وازه‌و په‌روه‌رده و نزمبوونه‌وه‌ى ڕاده‌ى پاپه‌ندبوونه به به‌ها باڵاکانه‌وه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستى سه‌رکردایه‌تى و سه‌ره‌وه ئه‌و حاڵه‌ته ناته‌ندروسته زیاتر ده‌رده‌که‌وێت.
په‌نابردنى یه‌کگرتوو بۆ پاڵاوتنى کادره دهعهوییهکان له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له 7/3/2010 گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه له بواره سیاسیهکهداو ده‌بێته هۆى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و کادیرانه له بوارى بانگه‌واز و سه‌رقاڵکردنیان به کایه سیاسیه‌که‌وه له لایه‌ک و له لایه‌کى تریشه‌وه ڕه‌نگه هه‌ندێک له‌و به‌ڕێزانه نه‌توانن وه‌ک پێویست مافى ململانێ سیاسیه‌که و ئه‌رکى په‌رله‌مانتارى بده‌ن. سه‌ره‌نجام خۆیان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن و بواره دهعهوییهکه چۆلڕ ده‌بێت و نوێنه‌رایه‌تیه سیاسیه‌که‌ش لاواز ده‌بێت.
کاتێک باس له به ده‌زگایى کردنى کار‌و چالاکیه‌کانى حیزب بکه‌ین، به تایبه‌تى لایه‌نى بانگه‌واز و په‌روه‌رده که له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێویستى به کادرى پسپۆڕ‌و دامه‌زراوه‌ى هاوچه‌رخ و پێشکه‌وتوو هه‌یه. هه‌ندێک پێیان وایه ناسنامه‌ى ئیسلامى حیزب کالڕ ده‌بێته‌وه‌و ئیسلامیبوونى خۆى له ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئیسلامیبوونى حیزب به‌وه نییه که کار‌و چالاکى بانگه‌واز و په‌روه‌رده ئه‌نجام بدات، چونکه ئه‌و بواره به‌بێ حیزبیش ده‌کرێت و بگره به ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ى ناحیزبى باشتر ئه‌کرێت. حیزبى ئیسلامى ئه‌و حیزبه‌یه که پشتگیرى له مه‌سه‌له ئیسلامیه‌کان بکات و ئامانجى ئیسلامى هه‌بێ و پرۆژه‌ى هاوچه‌رخى هه‌بێ بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجانه. ئیسلامیبوونى حیزب مه‌رج نیه ئه‌وه بخوازێت که خۆى ڕاسته‌وخۆ سه‌رگه‌رمى بانگه‌واز و په‌روه‌رده بێت وه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد. ئه‌وه به ده‌زگاى تایبه‌تمه‌ند و کادیرى پسپۆر‌و کارامه ده‌کرێت و حیزب ده‌توانێت پشتگیرى و ئاسانکارى بۆ بکات له ڕێگاى به‌کارهێنانى قورسایى خۆى له په‌رله‌مان یان له حکومه‌ت یان هه‌ر ڕێگایه‌کى تر‌ى یاسایى و سیاسى. ئه‌م مه‌سه‌له زوو یان دره‌نگ ڕووبه‌ڕووى یه‌کگرتوو و لایه‌نه ئیسلامیه‌کان ئه‌بێته‌وه‌و ناچارده‌بن که ڕێوشوێنى یاسایى و عه‌مه‌لى بۆ بگرنه به‌ر. بۆیه پێویسته هه‌ر له ئێستاوه یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان توێژینه‌وه‌ى زانستیانه‌ى بۆ بکات و ئاماده‌کارى پێویستى بۆ دابین بکات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت ده‌ستپێشخه‌ربێت و له کاروان دوا نه‌که‌وێت.
ته‌وه‌رى چواره‌م/هاوسه‌نگى کردن له‌نێوان نوێکردنه‌وه‌و سود وه‌رگرتن له‌کادیره پێشینه‌کان
یه‌کێک لهوهۆکاره بابه‌تیانه‌ى که‌هه‌میشه مه‌ترسى دروست ئه‌کات له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى گۆڕین و نوێکردنه‌وه‌ى پۆست و بهرپرسیارێتیهقیادیهکانى حزبدا جگهلههۆکاره زاتیه‌کان ئه‌وه‌یه که عه‌قڵ و لێهاتنهقیادیه مێژوویه‌کانى حیزب په‌راوێز ئه‌بن و ئه‌و کادیره لاو و نوێیانه‌ى کهجێگایان ئه‌گرنه‌وه له‌ئاستى پێویستدانابن و سه‌ره‌نجام یهکگرتوولاواز ئه‌بێت.
ئه‌نجومه‌نى شوراى گشتیش که‌له کۆنگره‌ى پێنجه‌مدا دامه‌زرا نمونه‌یه‌کى زه‌قه بۆبه‌هێز کردنى ئه‌و مه‌ترسیه، چونکه به‌داخه‌وه ئهوئهنجومهنه ئه‌گه‌رچى بڕیاردراوه ڕاوێژ کارى بێت، ڕۆڵ و کاریگه‌رى له‌و ئاسته‌دا نیه که‌جێگاى ڕه‌زامه‌ندى ودڵخۆش بوونى ئه‌ندامه‌کانى بێت. بۆیه ئه‌و مه‌ترسییه‌ى که ئاماژه‌مان پێ کرد تاڕاده‌یه‌ک پاساوى خۆى هه‌یه، به‌ڵام بایى ئه‌وه‌نده نیه کهبکرێته کۆسپ و بهرهبهست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى گۆڕین و نوێکردنه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌سه‌رکردایه‌تى حیزب‌دا، چونکه مه‌ترسى و ئه‌نجامه نه‌خوازراوه‌کانى ئه‌نجام نه‌دانى گۆڕین و نوێبونه‌وه له‌گشت حاڵه‌تێکدا زۆرزیاتر و ترسناکتره بۆ ئێستا و ئاینده‌ى حیزب.
ئێمه له‌کاتێکدا پێداگرى ئه‌که‌ین له‌سه‌ر زه‌روره‌تى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى گۆڕین و نوێکردنه‌وه‌و ده‌ستاو ده‌ستکردنى به‌رده‌وامى پۆست و به‌رپرسیارێتیه قیادیه‌کان و دیارى کردنى خول بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئهوڕاستیهشمان له‌به‌رچاو گرتووه کههاوسهنگى کردن له‌نێوان گۆڕین و نوێکردنه‌وه له‌لایه‌ک و سوودوه‌رگرتن له‌شاره‌زایى و لێهاتنهقیادیهکان له‌لایه‌کى تره‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کى گرنگه و پێویسته ده‌زگاو میکانیزمى گونجاوى هه‌بێت. بۆیه پێشنیارى ئێمه بۆئه‌ومه‌به‌سته ئه‌وه‌یه کهدهزگاى ته‌نفیزى و پلاندانانى حیزب له‌سه‌ر ئاستى مه‌ڵبه‌نده‌کان و پارێزگاکان و سه‌رکردایه‌تى به‌شێوه‌یه‌کى تر ڕێکبخرێتهوهلهههریهک له‌و ئاستانه‌دا ئه‌نجومه‌نێکى شورا‌و پلاندانان هه‌بێت که‌هه‌مو ئهوکادره قیادیانهیان لانى که‌م ژماره‌یه‌کى باش له‌وانه له‌خۆ بگرێت و ده‌زگاى ته‌نفیزیش به‌شێک بێت له‌و ئه‌نجومه‌نه، یان له‌نێوان ئه‌ندامانى ئه‌و ئهنجومهنهدادیارى بکرێت و یه‌کلا ببنهوهبۆکارى ته‌نفیزى سنورى مه‌ڵبه‌ندیان پارێزگا. ئه‌نجومه‌نى سهرکرادایهتى حیزبیش له‌ژماره‌یه‌ک له‌کادیره قیادیهباڵاکان و نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نه‌کانى مه‌ڵبه‌ند و پارێزگاکان پێک بهێنرێت.. ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى وه‌ک ئێستا نه‌بێت که‌هه‌ر هه‌مویان به‌رپرسن له‌ده‌زگا تهنفیزیهکانى حیزب و سه‌رگه‌رمن به‌کارو بارى ڕۆژانه‌ى ده‌زگاکانى خۆیانه‌وه به‌ڵکو پێویستهژمارهیهکى باش له‌ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى خۆیان یه‌کلایى کردبێته‌وه بۆ پلاندانان و هونه‌رى داڕشتنى سیاسه‌تى گشتى و ستراتیژیه‌ت و رۆیاى ڕۆشن بۆوه‌رگرتنى بڕیار و هه‌ڵوێستى گونجاولهبهرامبهرههر ڕووداو‌و مه‌سه‌له‌یه‌کدا که‌دێته پێش.
چه‌ند سه‌رنجێکى گشتى
ئه‌گه‌ر له‌لایه‌کى تره‌وه ڕۆشنتر و که‌مێک فراوانتر سه‌یرى ساحهکهبکهین دیاره که‌جگه له کادیره قیادییهکانى یه‌کگرتوو که‌سانێکى تر‌ى ئیسلامى باش و دڵسۆز هه‌ن سهربهحاڵًهته ئیسلامیه‌که‌ى کوردستانن که‌هه‌ق وایه ئاوڕیان لێ بدرێته‌وه‌و سود له ڕاوبۆچون و پێشنیاره‌کانیان وه‌ربگرین. خۆ ئه‌گه‌ر بکرێت و ڕه‌نگه زه‌روره‌تێکى ئه‌م قۆناغه‌ش بێت، پێویسته به‌شێوه‌یه‌کى ترمامهڵه له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته ئیسلامیه‌که‌ى کوردستاندا بکرێت، چونکه له‌ئێستادا ئه‌و جیاوازییه‌ى جاران هه‌بوو زۆرکاڵ بۆته‌وه، جگه‌له‌هه‌ندێ ئاسه‌وارى فیکرى و ده‌رونى ڕابردوو، حاڵى حازر جیاوازییه‌کى ڕوون له‌نێوان هێزه ئیسلامیه‌کانى کوردستاندا نه‌ماوه.. جاران ئه‌گه‌ر ئه‌وقسه ڕاست بوایه که جۆرێک له(توزیع الادوار)هه‌یه له‌نێوانیاندا به‌ڵام خۆ ئێستا جگه‌له دابه‌شکردنى هه‌مان ڕۆڵ و کار‌و چالاکى، جیاوازى لهنێوانیاندانهماوه.. هه‌رهه‌موو وه‌ک یه‌ک کارى سیاسى ئۆپۆزسیۆن یان به‌شداربوون له‌حکومه‌ت له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى دیموکراسیدا موماره‌سه ئه‌که‌ن... له‌مه‌سه‌له‌ى ئیسلامیه‌کانیشدا هه‌مولا وه‌ک یه‌ک چالاکى بانگه‌واز و خێرخوازى و کارى ڕێکخراوه‌یى قوتابیان و لاوان و خوشکانیان وه‌ک یه‌ک ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.. هێزه ئیسلامیه‌کانى کوردستان هه‌موو پێکه‌وه خاوه‌نى پرۆژه‌یه‌کى سیاسى و گوتارى سیاسى جیاواز له‌پرۆژه‌ى سیاسى و گوتارى سیاسى دوو حزبه‌که نین نهلهناو خۆى هه‌رێم و نه‌له‌سه‌ر ئاستى عێراق و له‌وبواره‌دا هیچ ململانێ وکێشهیهک له‌نێوان هێزه ئیسلامیه‌کان و هێزهنیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى کوردستاندابهدى ناکرێت ته‌نانه‌ت عه‌لمانى بونهکهشیان کاڵ بووه‌ته‌وه یان له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان کاڵى بکه‌نه‌وه‌و کارئه‌که‌ن بۆئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ره ئیسلامییهکهى کوردستان به‌لاى خۆیاندا ڕابکێشن و ههرههموى نه‌بێته جه‌ماوه‌رى لایه‌نه ئیسلامیه‌کان. به‌ڵام سه‌یر و سه‌مه‌ره‌که له‌وه‌دایه که‌لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له‌نێوان خۆیاندا ململانێى توند ئه‌که‌ن له‌سه‌ر دابه‌شکردنى جه‌ماوه‌ره ئیسلامییه‌که له هه‌ر پرۆسه‌یه‌کى هه‌ڵبژاردندا و گوتارى سیاسیان بۆ جه‌ماوه‌ره گشتیه‌که‌ى کوردستان زۆر لاوازه، جه‌ماوه‌ره ئیسلامیه‌که‌ش به‌داخه‌وه هوشیارى سیاسیان له‌ئاستێکى نزمدایه‌و ته‌نها ده‌نگ بهڕموزه بانگ خوازه‌کان ئه‌ده‌ن که‌ئه‌وه‌ش زیانى گه‌وره ئه‌دا له ئاستى نوێنه‌رایه‌تى کردنى سیاسى لایهنهئیسلامیهکان و هاوزه‌مان هۆکارێکیشه بۆچۆڵبوونى مه‌یدانى بانگه‌واز لهڕموزهکانى و ئالوده‌بونیان به‌کایه سیاسیه ئاڵۆزهکهوه، چونکه سه‌رکرده‌و ڕابه‌رى سیاسى با ئیسلامیش بێت سروشتییه و به‌ڵکو پێویسته به‌هه‌مو توانا‌و لێهاتنیهوه بچێته‌ناو ململانێ سیاسیه‌که‌و له‌چوارچێوه‌ى مه‌رجه‌عیه‌تى ئیسلامی‌دا به‌ڕه‌چاوکردنى هاوسه‌نگى له‌نێوان بنه‌ماکان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا موماره‌سه‌ى ڕێساکانى گه‌مه‌ى سیاسى بکات. به‌ڵام ڕابه‌رى ئاینى و بانگخواز ناکرێ به‌هه‌مان شێوه کاربکات و پێویسته له‌نێوان خۆى و ده‌سه‌ڵاتى سیاسی‌دا میانهیهک بهێڵێته‌وه‌و خۆى له‌ده‌سه‌ڵات به‌دور بگرێت و هه‌وڵبدات هه‌میشه له‌به‌ره‌ى جه‌ماوه‌رو میللهتدابێت بۆئه‌وه‌ى بتوانێت به‌ئه‌رکى ئامۆژگارى و فه‌رمانکردن به‌چاکه‌و نه‌هى کردن له‌خراپه هه‌ڵسێت، ئه‌گه‌ر نا میێداقیهت له‌ده‌ست ئه‌دات و له‌به‌ر چاوى میلله‌ت بچووک ئه‌بێته‌وه‌و په‌راوێز ئه‌بێت.
به‌کورتى و بهکوردى ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان ببێته حزبێکى کاراو جه‌ماوه‌رى و به‌ره‌و پێش بچێت و له‌مه‌زیاتر دوانه‌که‌وێت، ئهواپێویستى به‌خۆ گۆڕین وخۆ نوێکردنه‌وه‌و ئه‌نجامدانى چاکسازى ڕیشه‌یى هه‌یه له‌ناو خۆى خۆیدا و له‌سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى حزبدا.
پێویستى یه‌کگرتوو به‌ئه‌نجامدانى پرۆسه‌یه‌کى گۆڕانکارى و چاکسازى و خۆ نوێکردنه‌وه پێویستیه‌کى بنه‌ڕه‌تى چاره نوسسازه و نابێ به‌هه‌ندێ هۆکارى کاتى و پینه‌و پهڕۆکردن به‌نج ببێت و ئه‌و ڕاستیه تاڵه‌ى لێ چه‌واشه ببێت. چاکسازى ڕاسته‌قینه‌ش هه‌میشه پێویستى به‌ئیراده و هونه‌رى ئیداره‌کردنى پرۆسه‌ى گۆڕان و نوێکردنهوهههیه.
ئه‌مه له‌حاڵه‌تێکدا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یه‌کگرتوو له‌ئێستادا ببێت بههێزێکى سیاسى کاریگه‌ر و خاوه‌نى پرۆژه‌ى سیاسى خۆى بێت و له‌ئاینده‌دا ڕۆڵى چاره نوسسازى هه‌بێ له‌هاوکێشه سیاسیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان وعێراقدا، خۆئه‌گه‌ر به‌م حاڵه‌ته‌ى ئێستا‌و ساڵانى ڕابردومان ڕ‌ازى بین ئه‌وا ئه‌م زه‌حمه‌ته ناهێنێ کهخستومانهته سه‌رخۆمان و ڕێکخستنه‌کان و ئه‌م هه‌مو باره‌گا و کارمه‌ندو کارگوزار و پاسه‌وانه‌ى کهلهسهرتاسهرى کوردستاندا له‌خۆمان کۆکردۆته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى بتوانێت پێداویستیه
سلام بسیار با ارزش بود من که به شما افتخار می‌کنم و تلاشهای شما را در امورات فرهنگی واسلامی اهل سنت جهاد می‌دانم وبراستی که الله می‌فرماید والذین جاهدوا فینا لنهدینهم سبلنا وجزاکم الله خیرا
سلام
این کتاب ترجمه نشده به زبان فارسی؟

با تشکر از شما برای معرفی این کناب ارزنده.پیرو ارزیابی شما از این کتاب ،دوست دارم به عنوان کسی که بخش اعظم این اثر را مطالعه و چشیده ام،دوستان دین دوست و به ویژه فعالان دینی را به مطالعه دقیق و صبورانه کتاب توصیه کنم.بنده گر چه مثل افراد زیادی در جهان اسلام،وامدار خلاقیت و فعالیت شیخ الاسلام قرضاوی بوده ام ،اما اعتراف می کنم تا مطالعه این اثر هنوز نتوانسته بودم او را از میان عالمان کنونی مسلمان،در قلب خودم در رتبه اول بنشانم اما با این کتاب آرزوی من درباره قرضاوی به واقعیت پیوست!خدای بزرگ شادی و سربلندی ابدی را نصیب این رادمرد دعوت و فقاهت بگرداند و در بهشت حله کرامت بر تنش بپوشاند و لبخند رسول الله در بهشت را در عمق دیدگانش بنشاند!آمین!