«وَاصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَاهْجُرْهُمْ هَجْرًا جَمِيلً» (المزمل/١٠)
له بهرامبهر گوفتاری ناڕهوای خوانهناسانهوه ههردهم خۆڕاگر به و به شێوازێکی جوان بهجێیان بهێڵه.
خوای گەورە فەرمانی به پێغەمبەرەکەی داوە لهسەر سەبر و خۆڕاگری و له قوڕئانیشدا زۆر باسی خۆڕاگری کراوە، زۆرینەی خەڵک له چاکی و بەرەکەتی خۆڕاگری بێ ئاگان و ئەگەر لە مرۆڤە پایەبەرزەکان سهبارهت به سەرکەوتنەکانیان پرسیار بکەین، هەموویان لەسەر خۆڕاگری و سەبر هاوڕان.
چهند خاڵێكی گرینگ سهبارهت به ڕۆژوو و ڕهمهزان:
۱- ڕۆژوو وەک هەموو عیبادەتەکان گەر لە ناخی دڵەوە نەبێ، ئەوەندە ڕووناکیبەخش نییە. ئاگاداریی دڵ واتە بەردەوام لەبیرمان بێ کە بۆچی خواردنمان لە خۆمان قەدەغە کردووە و چاوەڕوان دەکرێ بهو كردهوانه چ شتێک لە ئێمەدا بەهێزتر بێ؟ مەبەست لە ڕۆژوو، بەدەستهێنانی خواپەرستی و تەقوایە: «لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ» (بهقهڕه/۱۸۳) ئەگەر بە دڵ لەبارەگای خوادا ئاماده نەبین و به بەردەوامی لە کاتی ڕۆژووانی ئاگادار نهبین، لە ڕۆحی رۆژوو و مەبەستی ئەم فەڕزە بەشێکی کەممان دەست دەکەوێ.
لهگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، مانگی ڕەحمەت و لێخۆشبوون، دەبێ بە باشترین شێوە رێز و حورمەت لەم مانگە پیرۆزە بگرین. کەڵکگرتن لە پێشوازی مانگی ڕەمەزان لەسەر چوار بنەما و بنچینه خوێ گرتووە:
بنچینەی یەکەم: دوعا و پاڕانەوە بەر لە هاتنی ڕەمەزان، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ﴾ و پێغەمبەر(د.خ) دەفەرموێت: دوعا و پاڕانەوە بنەمای عیبادەتە و دوعای بەنرخ و بەسوود لە پێشوازی مانگی ڕەمەزان سێ جۆرە:
کۆپی ڕایت 1401 پهیامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و پهرهپێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل