إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • مانگی ڕەمەزان و چینی Z

    مانگی ڕەمەزان مانگێكه كه به‌ خاوكردنه‌وه‌ی خۆپەرستی و خۆویستی به‌ره‌و خۆبەهاداركردن هاوکات لەگەڵ مرۆڤدۆستی، نه‌فس په‌روه‌رده‌ ده‌كا، مانگی پەروەردە و ڕاهێنانی کۆنتڕۆلی نەفسی شه‌یتانی لە خراپە و زێدەخوازییەکانه. مانگی فێربوونی بەندایه‌تی خوا و زاڵبوون بەسەر بەندایه‌تی نەفسە. مانگی کۆنتڕۆڵکردنی گوڕوتین و چێژەکان و ویستەکانە.

    نووسه‌ر:
    د. ژیلا موڕادپوور
  • مانگی ڕەمەزان دەرفەتێک بۆ «تاراندنی نەفسی دەروون»

    بڕواداران بەردەوام لە نێوان دوو ڕاکێش دان، یەکێکیان ڕاکێشی ئیمان و هەستی بەرپرسایەتی ئیمانییه که لە ئەنجامی کردەوەی چاک یا بڕیار بۆ ئەنجامی کردەوەی چاکە دایە و ئەوەی تر ڕاکێشی شەیتانی و جوان‌نواندنی هەڵەکان و خۆشەویستی و هۆگری بە جیهانه، هەڵبەت مرۆڤ لەو دووانه بێ ئاگایە و سەبارەت بە ئاگاداربوونەوە لێیان بێ مەیل و سسته.

    نووسه‌ر:
    فه‌رزان خاموشی
  • برای دینی و خوشکی بڕوادار، لەو دە شەوانەدا، لەسەر ئەو ١٠ ئاكارە چڕ ببەوە:

    ١. بۆهەستانەوە لەو شەوانە بڕیارەکەت جیددی کە و پشت بەخوا ببستە، بە ئومێدی خوا لە شەونخوونەکان و ڕاوەستاوەکان بەحساو دێی. باشترین ئیڕادە و بڕیار، تۆبە و داوای لێبوردن لە خوایە، کە تۆبە باشترین هۆکاری سەرکەوتن بۆ بەجێهینانی ئەرکە.

    نووسه‌ر:
    كه‌ریم تاران
  • ئازادی - ئەو جورەی هێندێک گومان ده‌کەن، بە گەیشتنی نەتەوەکان بە سەربەخۆیی و سەربەستی و مافی دەسەڵاتداری خۆی بەرتەسک نابێتەوە. ئەوە ئازادی ڕامیارییه‌ کە ئازادی بیرۆکه، کولتوور و بۆچوونەکانی بەرزی مرۆیی بۆ نەتەوەکان درێژە پێ دەدا. هەروەها ئازادی بەمانای سەرلێشێواوی مرۆڤ بە دوا شاوەت و مەیلی دەروونی نیە، هەرشتێک ئیشتیای لێ بوو بیخوات و بیخواته‌وه‌ و بە ئاکامی بگەینیت. ئەو ئازادییە بێ‌سنوورە دەبێ سەرەتا قەیران و دواتر کۆیلەیی زەبوون بۆ نەفس ناودێر بکرێت.

    نووسه‌ر:
    دكتۆر موسته‌فا سه‌باعی
  • یەکێتی نێونەتەوەیی داوای لە زانایانی موسوڵمانی جیهانی ئیسلام و ئازادیخوازانی جیهان کرد که لە ئاستی جەماوەریی و فەرمیدا لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیزم بۆسه‌ر قودسی مەزن و پایەبەرز و دانیشتوانی به‌یتولموقه‌دده‌س بەرگری بکه‌ن و پێشگری لە ڕادانی خەڵکی گەڕەکی شێخ جه‌راح بکه‌ن.

    نووسه‌ر:
    ئه‌میندارى گشتىی یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسوڵمان
  • تکایه ساتیک تێرامان عنْ أَنَسٍ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ : «کُلُّ بَنِی آدَمَ خَطَّاءٌ، وَخَیْرُ الْخَطَّائِینَ التَّوَّابُونَ» (ئیبنی ماجە/٤٢٥١) واته‌: هەموو ڕۆڵەکانی ئادەم خەتاکاران، باشترین خەتاکارەکان تۆبەکارەکانن.

    نووسه‌ر:
    محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دیان
  • زانای گه‌وره‌ حاجی مەلا موحەممەد باقێرمودەررێسی کوردستانی، خاوه‌ن نازناوی ”غەریق“ و ناسراو بە مودەررێس، یەکێک لە گەورەترین زانایانی ئەمرۆی کوردە.

    موحەممەد باقێر مناڵی حوسێن خان ناسراو بە ”ئاغاگەورە“یە و باوەگەورەی دەگاتەوە خان ئەحمەد خانی ئەردەلان. دایکی فاتێمە خاتوون کچی خوالێخۆشبوو مەلا عەبدوڵڵا لە بنەماڵه‌ی كه‌له‌نی شێخولئیسلامییەکانی سنە و هەروەها ئامۆزای مەلا لوتفوڵڵا شێخولئیسلام بووە.

    نووسه‌ر:
    دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دیان
  • بوارگه‌یه‌ک لەسەر شەست ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی مامۆستا سەیید موحەممه‌دی مستەفایی، بە گێڕانەوەی دوکتۆر سەید موحەممه‌دڕه‌زا مستەفایی کوڕی خوالێخوشبوو مامۆستا مستەفایی:

    نووسه‌ر:
    دكتۆر سه‌ید محه‌ممه‌د ڕه‌زا مسته‌فایی
  • خۆشەویستی زات یانی خۆویستی و خۆشویستنی جگە لە ئەوەش واته مرۆڤدوستی. دو ویست و خواستی سروشتییە‌ کە بە کەشی حەکیمانەی ئیلاهی لە دەروونی تەواوی ڕۆڵەکانی مرۆڤدا بەدی هاتووە. هەر یک لەو ویسته سروشتییانە، بەشێکی کاریگەری لە مسۆگەرکردنی بەختەوەری و کامەرانی مروڤ هەیە و دەبێت لە جیگای خۆی ڕازی بکرێت.

  • ڕەوشتی ڕاگەیاندن، پێکگەیشتنی زانستی ڕەوشت و زانستی میدیا و ڕاگەیەنەگشتییەکانە. به‌پێی ئەو تایبەتمەندییانه‌ی کە سەبارەت بە چەمکی ڕەوشت باس کرا، ڕەوشتی میدیا، ئیشێکی هەناوەکی و دەروونی و پێوەندیدار لەگەڵ بەهاکان و ڕێساکانە. دەگەڵ ئێمە هاوڕێ بن تا لەو بابەتە باشتر تێبگەیین.