یەکێتی نێونەتەوەیی داوای لە زانایانی موسوڵمانی جیهانی ئیسلام و ئازادیخوازانی جیهان کرد که لە ئاستی جەماوەریی و فەرمیدا لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیزم بۆسهر قودسی مەزن و پایەبەرز و دانیشتوانی بهیتولموقهددهس بەرگری بکهن و پێشگری لە ڕادانی خەڵکی گەڕەکی شێخ جهراح بکهن.
یەکێتی جهختی کرد که پێویسته چالاکانه پاڵپشتی لە ئەقسا و دانیشتوانی قودسی مەزن بکرێ و داوای لە وڵاتە عەڕەبی و ئیسلامییەکان کرد بەرپرسیارهتی خۆیان لە بەرامبەر داکۆکی لە قودس و مزگەوتی ئەقسا بەجێ بینن و لەو بوارەوە هەنگاوی زانستی هەڵێنن و تهنیا بە مەحکوومکردنی ڕازی نەبن.
یەکێتی نێونەتەویی زانایانی موسوڵمان بە پەژارە و دڵ پەشێوییهکی قووڵهوه، جینایەتەکانی بەربڵاوی زایۆنیزمی لە مزگەوتی ئەقسا پەیجۆری دەکا. لە کۆتا هەوڵدا هێزە داگیرکەرەکان چوونە ناو مزگەوت و تەقەیان لە نوێژخوێنان کرد و بە هاویشتنی گازی فرمێسکڕێژ و دروستکردنی هات و هاوار بەرگریان لە خۆیندنی نوێژی تەڕاویح کرد. لەو ڕووداوەدا دەیان کەس لە نوێژخۆینەکان و ڕوژووەوانان بریندار و دەیان کەسیش قۆڵبەست کران. ئەو هەوڵە دڕندانە بێ حوڕمهتییهکی ئاشکرا بە هەستی دەروونی موسوڵمانانی جیهان بوو و لەم بارەوە یەکێتی سەرنج دهداتە خاڵەکانی ژێرەوە:
١. یەکێتی بە سووربوون لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە پاڵپشتی نەتەوەی فەلەستین، خوازیاری پاڵپشتی ماددی و مەعنەوی له خەڵکی ستهملێکراوی بهیتولموقهددهس دهکا تا بتوانن لە ئیسڕای نێردراوی بەڕێزی ئیسلام بەهێز و قوەتهوه بەرگری بکەن.
٢. یەکێتی هێرشی داگیرکەرەکانی بۆسهر مزگەوتی ئەقسا و بێحوڕمەتی بە سەرجەم پێروزییهکانی ئیسلامی مەحکووم دەکا و داوا لە ڕێبەرانی جیهانی عەڕەب و ئیسلام و ڕێکخراوهکانی هاوکاری ئیسلامی و یەکێتی عەڕەب و هەروەها لە تەواوی لایەنەکانی بەرپرس دهکا بە شێوەی ڕاستەقینە و بنەوەشی بە بەرپرسایەتی خۆیان لەو بوارەدا هەڵسوکەوت بکەن و لە بێحوڕمەتی بەربڵاوی داگیرکەرەکان بە سەرجەم شتە پێروزەکانی موسوڵمانان پێشگیری بکەن.
٣. یەکێتی مەردایەتی و خۆڕاگری دانیشتوانی بهیتولموقهددهس لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێرشی داگیرکەرەکان بۆسهر مزگەوتی ئەقسا و دانیشتوانی بهیتولموقهددهس لە گەڕەکی شێخ جهڕاح ڕێز دەگری و داواکاری ئامادەبوونی خەڵکی و فەرمی لە ناو و دەرەوەی فەلەستین بۆ پاڵپشتی لەو وڵاتەیە.
٤. داوا لە وڵاتە ئیسلامی و عەڕەبییەکان دەکا لەو بوارەدا هەنگاوی زانستی هەڵێنن و تەنیا بە مەحکوومکردن ڕازی نەبن. ٥.داوا لە ئوممەتی ئیسلامی دەکا بە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە لهههموو شوێنێک، ئەو جینایەتە مەحکووم بکەن.
دوکتور عەلی قەرەداغی ” سکرتێری گشتی“
دوکتور ئەحمەد ڕێسوونی ”سەرکردەی یەکێتی“
بۆچوونهکان