له گه‌رمه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه كردن بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئه‌م ساڵ له 21/9 دا، ئاشكرایه كه بانگه‌شه‌كه گه‌رموگوریه‌كی زیاتر له خوله‌كانی پێشووی پێوه دیاره و رۆژ له دوای رۆژیش كێبڕكێ و ململانێی نێوان لیسته‌كان و كاندیده‌كان توندتر ده‌بێت. ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی ته‌ندروسته به مه‌رجێك سه‌ر نه‌كێشێت بۆ توندوتیژی، ئه‌و كاته خزمه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری جه‌ماوه‌ر ده‌كات و هانیان ده‌دات بۆبه‌شداری كردنی باشتر له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا. بۆیه ئه‌مجاره هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ش به بایه‌خێكی زیاتره‌وه چاودێری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و ئه‌نجامه‌كانی ده‌كه‌ن و پێشبینی گۆڕانكاری ده‌كه‌ن له خشته‌ی سیاسی په‌رله‌مانی داهاتوودا.
گومان له‌وه‌دا نیه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره باشترین ده‌رفه‌ته له‌به‌رده‌م جاماوه‌ری كوردستان به گشتی و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به تایبه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه وێستگه‌یه‌كی وه‌رچه‌رخان له‌سه‌ر رێگای جێگیر كردنی دیموكراتیه‌تی ڕاسته‌قینه و ئه‌نجامدانی چاكسازی سیاسی ڕیشه‌یی و بنه‌بڕ كردنی گه‌نده‌ڵی و به‌هێز كردنی دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم و كۆتایی هێنان به‌م حاڵه‌تی چه‌قبه‌ستنه سیاسیه‌ی كه زیاتر له بیست ساڵه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له‌م هه‌رێمه‌دا.
جه‌ماوه‌ری كوردستان و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له ئاكامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، رێگا بكرێته‌وه بۆئه‌نجامدانی چاكسازی ڕاسته‌قینه، ئه‌وا پێویسته به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ن كه ئه‌نجامه‌كانی ببێته‌هۆی ئاڵوگۆڕ كردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات. چونكه به‌بێ ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان لایه‌نه‌كانی ئێستای حوكمڕان و ئۆپۆزسیۆندا، مه‌حاڵه چاكسازی راسته‌قینه ئه‌نجام بدرێت. مه‌گه‌ر هه‌ندێ گۆڕانكاری رواڵه‌تی ئه‌گینا هه‌موو شتێك وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌لای كه‌م تا خولێكی تری هه‌ڵبژاردن. ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت كه جه‌ماوه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره ده‌نگه‌كانیان بده‌ن به كاندید و لیسته‌كانی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له پێگه‌ی موعاره‌زه بوونه‌وه بگوازنه‌وه بۆ پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی حكومه‌ت. له هه‌مان كاتدا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باشیشه بۆ دوولایه‌نه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات تامهعلوم ببێت كه ئایا به ڕاستی بروایان به دیموكراتیه‌ت هه‌یه؟ یان دیموكراتیه‌تیان به‌و مه‌رجه قبوڵه كه به‌رده‌وام له ده‌سه‌ڵات بمێننه‌وه؟. ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات شه‌ربه‌تی دیموكراتیه‌ته، ئه‌م جاره‌ش نه‌بێ خۆ جارێكی تر هه‌ر ده‌بێ به‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا تێپه‌رببن و ئه‌و شه‌ربه‌ته نۆش بكه‌ن.
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش پێویسته ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژووییه له ده‌ست نه‌ده‌ن و به هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر به ده‌ست بهێنن.له‌و پێناوه‌دا پێویسته گوتارێكی ڕۆشن و هاوبه‌شیان هه‌بێ له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووه‌وه. راسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا راده‌یه‌ك ڕاشكاوانه له‌و باره‌یه‌وه قسه ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا گوتارێكی ڕۆشن و هاوبه‌شیان له‌و باره‌یه‌وه نیه. زۆر گرنگه لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ڕاشكاوانه جه‌ماوه‌ری كوردستان دڵنیا بكه‌نه‌وه كه پێكه‌وه حكومه‌ت پێك ده‌هێنن و داوایان لێ بكه‌ن متمانه‌ی پێویستیان پێ بده‌ن. تا ئێستا لای جه‌ماوه‌ری كوردستان ڕۆشن نیه كه ئایا لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و ئاماده‌ییه‌یان هه‌یه پێكه‌وه حكومه‌ت پێكبهێنن؟ یان ئه‌وه‌تا ده‌بنه به‌شێك له‌و حكومه‌ته‌ی كه دوو لایه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات یان یه‌كێكیان دروستی ده‌كات ، دیاره له‌م حاڵه‌ته‌دا جگه‌له هه‌ندێ جێ گۆڕكێی ڕواڵه‌تی گۆرانكاریه‌كی گرنگ روو نادات و چاكسازی ڕیشه‌یی ئه‌نجام نادرێت.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌نده پێشنیارێك ده‌خه‌مه به‌رده‌می لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه له‌م رۆژانه‌ی پێش ده‌نگداندا و له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌میان، له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا ڕایبگه‌یه‌نن بۆ ڕای گشتی كه له حاڵه‌تی به ده‌ستهێنانی رێژه‌ی پێویستی په‌رله‌ماندا، ئه‌وا پێكه‌وه حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم پێكده‌هێنن و به پێی به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی هاوبه‌ش چاكسازی ڕاسته‌قینه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌چوارچێوه‌ی نهخشهڕێگایهكدا كهڕۆڵ و قورسایی سه‌رجه‌م هێزه‌سیاسیه‌كان ڕێزلێ گیراوبێت. هه‌ر له‌و میانه‌دا و بۆ گه‌یشتن به‌وئامانجه، داوا له جه‌ماوه‌ری كوردستانیش بكه‌ن كه له‌م وێستگه مێژووییه‌دا پێویسته ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و ئه‌خلاقی خۆیان به جێبهێنن و له رۆژی ده‌نگداندا به‌لێشاو ڕووبكه‌نه بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگه‌كانی خۆیان بده‌ن به لیست و كاندیده‌كانی ئۆپۆزسیۆن. بێگومان هه‌نگاوێكی له‌و جۆره له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه ئاستی متمانه‌یان لای جه‌ماوه‌ر به‌رزتر ده‌كاته‌وه و سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌رتر ده‌بێت.
بۆچوونه‌کان