هێندێك له‌و رێوڕه‌سمانه‌ی كوردستان، هه‌ستی هاریكاری و یه‌كدڵی و یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ئه‌م خاكه به‌روونی نیشانده‌دا كه زۆر جار نه‌زم و شایسته‌گی ته‌واوی تێدا به‌دی ده‌كرێ. بۆ نموونه له گونده‌كانی كوردستان دابێك هه‌یه به نێوی "هه‌ره‌وه‌ز Harawaz" ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جووتبه‌نده‌یه‌ك له‌كاری هه‌ڵگرتنی خه‌له و خه‌رمان یا كارێكی دیكه‌ی كه ده‌بێ بیكا دوا كه‌وتبێ و نه‌توانێ له‌كاتی خۆیدا جێبه‌جێی بكا، له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا وهرزێڕهكانی دیكه كه كاری خۆیان ته‌واو كردووه، به پێی بڕیارێكی كه پێشتر به تێكڕایی داویانه هه‌موو له مووچه‌ی ئه‌و كابرایه كۆده‌بنه‌وه و بێئه‌وه‌ی هیچی لێ وه‌رگرن وێكڕا كاره‌كه‌ی بۆ ڕاده‌په‌ڕێنن و به شادی و گۆرانی گوتن ته‌واوی ده‌كه‌ن. وا هه‌یه نان و پێخۆری خۆشیان دێنن بۆئه‌وه‌ی قورسایی نه‌كه‌وێته سه‌رشانی كابرای خاوه‌ن كار. به‌ڵام به پێی عاده‌ت خاوه‌ن هه‌ره‌وه‌ز نانیان بۆ ئاماده ده‌كا.
یه‌كی دیكه له هاریكاری خه‌ڵك ده‌گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌وه‌یه كه له كاتی سه‌ره‌خۆشی یا زه‌ماوه‌نددا ده‌یكه‌ن. ئه‌و بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌ن تازییه نازانێ خه‌می خۆشه‌ویستی له‌ده‌ست چووی بخوا یا له فكری دابین كردنی خه‌رجی زۆری نانی نیوه‌ڕۆ و شه‌وی ئه‌وانه بخوا كه بۆ سه‌رخۆشی هاتوون، به‌ڵام له كوردستان، له زۆربه‌ی ناوچه‌كان با تایبه‌تی كاتی تازییه له دێهات خواردن بۆ هه‌ردوو جه‌م له ماڵه به‌شدارانی تازیه و دهروجپرانهكان ڕا به‌پێی توانا ده‌نێردرێ. دیاره ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و به دڵن سفرهكهیان ڕه‌نگین تره و جگه له خۆیان نان بۆ چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش دێنن. بۆ زه‌ماوه‌ندیش له شوێنگه‌لی جۆراوجۆر به تایبه‌تی له كوردستانی ناوه‌ندی و رۆژئاوا ئه‌م كاره باوه، له مه‌ڵبه‌نده‌كانی بۆتان و هه‌كاری و بادینان میوانداری به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌یه، كاتێك میوانێكیان دێ، خانه‌خوێ یا له‌ماڵا یا له مزگه‌وت میوانداری ده‌كه‌ن، له‌و حاڵه‌شدا ئه‌وانه‌ی به ئیمكانن بۆ چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش نان ساز ده‌كه‌ن و ده‌یبه‌ن و له‌و شوێنانه نانیان ده‌گه‌ڵا ده‌خۆن، ته‌نانه‌ت وا هه‌یه میوان له مزگه‌وت ئه‌خه‌وێنن.
بۆچوونه‌کان