له گونده‌وه بۆ شار
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ساڵی 1327 ک. هـ 1948 ز، له گوندی سورخه سه‌ر به شاری سێمنان له بنه‌ماڵه‌یێکی باوڕدار و خه‌باتکار چاوی به ژیان هه‌ڵێناوه. پاش خوێندنی سه‌ره‌تایی له ساڵی 1339 ک. هـ 1960 ز، وانه‌ی ئایینی له فێرگه‌ی زانستی ئایینی شاری سێمنان ده‌ستپێکردووه و پاشان له ساڵی 1340 ک. هـ 1961 ز، بۆ درێژه‌دان به‌وانه‌ی زانسته ئایینییه‌کان ڕووی له شاری قۆم کردووه.
سه‌رده‌می منداڵی ناوبراو زۆرتری له گوند و له نێوان جوانی و زه‌بره‌کانی سروشتی بیابان تێپه‌ربوو. باوکی وه‌ها کوڕه‌که‌ی بارهێنا که له ته‌مه‌نی 10 ساڵی هێدی هێدی توانی بڕوای به خۆی هه‌بێ و هه‌ست به سه‌ربه‌خۆیی بکات. ئه‌م بارهێنانه ئه‌وی هاندا که له هاوینی 1337 و 1338- 1958 و 1959 بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌کانی خوێندنی کار بکات.
ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که له ساڵی 1344 ک. هـ 1956 ز، له ته‌مه‌نی 17 ساڵان به ته‌واوی توانی له‌سه‌ر پێی خۆی ڕابوه‌ستێ و بێ یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی، ژیانی درێژه پێ بدات.
بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست له قۆمه‌وه تاکوو ئه‌ورووپا؛
حه‌سه‌ن ڕۆحانی پاش کۆتایی خولی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ویستی باوکی و حه‌زی خۆی چووه ناوه‌ندی زانستی ئایینی سێمنان. هۆکاره‌کانی بارهێنانی خێزان‌و کاریگه‌ریی مامۆستاکان لەسەری، ئه‌وی به‌ره‌و زوو هه‌ستان له خه‌و، ته‌هه‌جۆد و ئه‌نجام دانی کاری ئایینی و ڕه‌فتاری باش هان دا. له‌م خوله‌دا ڕۆحانی ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری مامۆستاکانی خۆی به تایبه‌ت خوالێخۆشبوو مامۆستا نه‌جات و عه‌لامه حائێری سێمنانی و له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ ئیمام خومه‌ینی که له مامۆستا پله‌به‌رزه‌کانی ئه‌و کاته‌ی بنکه‌ی زانستی ئایینی قۆم بوو ئاشنایه‌تی په‌یدا کرد و حه‌ز و خولیای زۆر بۆ دیداری ئیمام له دڵی دا چه‌که‌ره‌ی کرد.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی له هاوینی 1916 بۆ درێژه‌دان به خوێندێن، ڕووی له حەوزەی علمیه‌ی قۆم کرد و چووه مه‌کته‌بخانەیێک که له‌لایه‌ن دوکتۆر به‌هشتی و هه‌ڤاڵانییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چوو؛ له‌م بنکه‌یەدا جیا له وانه‌ی ئایینی ده‌بوو وێژه‌ی فارسی، ئینگلیزی، ماتماتیک و مێژووی ئیسلامیش له‌لایه‌ن قوتابییه‌کانه‌وه بخوێندرێ. ڕۆحانی له خزمه‌تی مامۆستا پله‌به‌رزه‌کانی وه‌کوو ئادینه‌وه‌ند، دوزدوزانی، ئێعتمادی، سه‌ڵواتی، محه‌مه‌د شائابادی، فازڵ له‌نکه‌رانی و سوڵتانی وانه جۆراوجۆره‌کانی خوێندووه و پله‌ی زانستی خۆی به‌رزتر کردووه‌ته‌وه. مامۆستاکان مۆحەقق داماد، مورته‌زا حائێری، سه‌ید محه‌مه‌د ڕه‌زا گوڵپایه‌گانی دیکه‌ی مامۆستاکانی ڕۆحانی بوونه.
هاوکات له‌گه‌ڵ خوێندنی وانه‌ی ئایینی له ساڵی 1968 دیپلوم وه‌رده‌گرێ و له ساڵی 1969 ده‌چێته زانکۆی تاران و له ساڵی 1972 لیسانسی له ماف وه‌رده‌گرێ. حه‌ز و خولیای ڕۆحانی له‌سه‌ر فێربوونی زانسته‌کانی سه‌رده‌م ئه‌وی هاندا که له ڕۆژئاوا درێژه به خوێندن بدات، له مافەوانی بروانامەی ماستەر وەردەگرێ و لەهەمان بەش له زانکۆی گلاسکۆ دوکتۆرا بەدەستدێنێ.
ئه‌م قوتابییه له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه کاری وته‌دان و وتار خوێندن له نێو کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا ده‌ستپێده‌کات و له یه‌که‌م سه‌فه‌ر ته‌بلیغی دا له شاری تووسرکان (همدان) له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی ئاسایشی ده‌سه‌ڵاتی پاشایەتییەوە ده‌ستگیر ده‌کرێ، به‌ڵام حه‌سه‌ن ڕۆحانی نەسرەوت و تا سه‌رکه‌وتنی شۆڕش درێژه‌ی به تێکۆشان شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی ده‌دا.
وێرای هه‌بوونی ماسته‌ر له باری مافپه‌روه‌ریدا به‌ڵام حه‌زی به کار کردن له وه‌زاره‌تی داد نه‌کرد و هه‌ڵسوکه‌وتی خۆی له بواری ته‌بلیغی و وتارخوێندن و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ری شادا درێژه پێدا و وه‌کوو وتارخوێنی ناو مزگەوتەکان، بووه خاوه‌نی پێگه‌یەکی به‌رز.
به‌هۆی زانستی ئایینی و زانستی سه‌رده‌م که حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌سەر هه‌ردوو له‌م زانستانه شاره‌زایی زۆری هه‌بوو توانی هه‌ستی شۆڕشگێڕی و نوێخوازی له نێوان جیلی نوێ‌دا په‌ره پێ بدات که بنه‌ماکانی بیری ناوبراو له‌سه‌ر قوتابخانه گه‌وره‌کان له سه‌ربه‌خۆیی، سه‌ربه‌ستی و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و خه‌ڵکی، خۆی ده‌بینییه‌وه و مامۆستایانی گه‌وره‌ی لە بنه‌ماکان ئیمام خومه‌ینی، موته‌هەری و دکتور به‌هشتی بوون.
دکتور حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ڕه‌زبه‌ری 1357- 1979 له پاریس دەچێتە ڕیزی هەڤاڵانی ئیمام خومه‌ینی ده‌بێ و خۆی خه‌ریکی وتاردان له شاره‌کانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و گه‌لی ئێران ده‌کات.
شاره‌زایی ناوبراو له‌سه‌ر به‌ستێنی زانست و زانکۆکانی ئه‌ورووپی و که‌لتووری ڕۆژئاوا، به تایبه‌تمه‌ندی ئه‌کتیڤ، کاریگه‌ری له‌سه‌ر جۆری هزر و بیرمه‌ندی ئه‌و له‌سه‌ر پرسه جیهانییه‌کان هه‌بوو.
ناوبراو ئێستا خاوه‌نی پله‌ی ئیجتهاده له حەوزه‌ی علمیه‌ی قۆم و دکتورای له مافه سه‌ره‌کییه‌کانی زانکۆی گلاسکۆ به‌ده‌ستهێناوه و زمانه‌کانی ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، فه‌ڕه‌نسی، رووسی و عه‌ره‌بی ده‌زانێت.
خه‌باتکار و شۆڕشگێڕی پڕهەیبەت
حه‌سه‌ن ڕۆحانی هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاکانی بزاڤی ئیسلامی له ساڵی 1341- 1962 خه‌بات و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی ده‌ست پێ کردووه و له گه‌لێک شار و ناوچه‌ی ئێران و به تایبه‌ت له شاری قۆم گه‌لێک وته‌دان و وتارخوێندنه‌وه‌ی له مزگه‌وته‌کاندا هه‌بووه و کاریگه‌ری قسه‌کانی ئه‌وه‌نده بووه که زۆر به‌رپرسانی ئاسایشی شا (ساواک) هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر مزگه‌وته‌کان و نه‌یانهێشتووه که قسه‌کانی به‌رده‌وام بن و زۆر هه‌وڵی ده‌ستگیر کردنی دراوه، به‌ڵام حه‌سه‌ن ڕۆحانی کۆلنه‌ده‌رانه درێژه‌ی به تێکۆشان و خه‌باتی خۆی داوه.
یه‌کێک له کاره گه‌وره‌کانی حه‌سه‌ن ڕۆحانی دانانی نازناوی ئیمام بۆ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له ساڵی 1356- 1978 بوو و له وتەیێکدا له مزگه‌وتی ئه‌رکی تاران‌دا داوای لە مامۆستایانی ئایینی و که‌سایه‌تییه ناوداره‌کانی کرد که نازناوی ئیمام بۆ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی دابنێن، ئه‌م وتارگه‌لە کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵکی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران داناوه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو.
پاش ئه‌م وتاره به‌هۆی زه‌ختی زۆری ساواک بۆ ماوویێک خۆی حه‌شاردا، پاشان به چه‌شنی شاراوه له گه‌لێک شاری ئێران‌دا وتاری ده‌خوێنده‌وه و پاشان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی دکتور به‌هشتی له به‌هاری 1978 چووه ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له په‌رله‌مانه‌وه بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ
پاش گه‌لێک کاری خه‌باتکاری و وتار خوێندنه‌وه له ساڵی 1358 له پاڵ ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی دا خۆی خه‌ریکی ڕێکخستنه‌وه و ته‌یار کردنه‌وه‌ی ئه‌رته‌ش کرد و ئه‌رته‌شیان ئاماده‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوژمنان و نه‌یاران کرد که هێزی به‌ره‌نگاری له وڵاتی هه‌بێ.
له ڕه‌شه‌مه‌ی 1358- 1979 بووه نوێنه‌ری په‌رله‌مان. ئه‌م کاره‌یان بۆ ماوه‌ی 5 خول درێژه‌ی هه‌بوو. له خوله‌کانی 4 و 5 په‌رله‌مانی ئێران‌دا وه‌کوو جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان کاری ده‌کرد.
جیا له‌مانه له کۆمیسیۆنه‌کانی به‌رگری و ڕامیاری ئه‌ندامه‌تی له ئه‌نجومه‌نی ده‌نگ و ڕه‌نگ (ڕادیۆ ته‌له‌فزیۆن) درێژەی بە کاره‌کانی دا.
سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆمار و گه‌لێک پۆستی یاسایی، بەشێکی دیکه‌ی کاره‌کانی به‌ڕێز ڕۆحانی بووه.
دکتور حه‌سه‌ن ڕۆحانی وه‌کوو مافناسێکی سیاسه‌تمه‌دار گه‌لێک توانای به‌ده‌ستهێناوه و پێگه‌یه‌کی مه‌زنی له نێو وڵات‌دا بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه و ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، ڕه‌فسه‌نجانی و خاتمی و ناتق نووری ئه‌ویان به که‌سایه‌تییه‌کی لێوه‌شاوه و توانا و شاره‌زا و به‌کاریگه‌ر له کۆماری ئیسلامی‌دا زانیوه و له ده‌وڵه‌ته‌کانیاندا زۆر کاری هه‌ستیاریان پێ سپاردووه.
دکتور حه‌سه‌ن ڕۆحانی له یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران‌دا خۆی کاندید کرد و به دروشمی تەدبیر و ئومید توانی ده‌نگی نێزیک به 19 میلیۆن ئێرانی بۆ خۆی ڕابکێشێ و به سه‌رکه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردن هیوا و جووڵەیێکی باش و دڵخۆشکه‌ری خسته نێو کۆمه‌ڵگای ئێرانه‌وه.
سه‌رچاوه: کتێبی ژیاننامه‌ی دوکتۆر ڕۆحانی
بۆچوونه‌کان