حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نا له قاهیره‌وه تێلگرافێکی بۆ به‌غدا نارد. له‌م تێلگرافه‌دا که بۆ حکوومه‌تی عێراق نووسرابوو، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به بارودۆخی کورده‌کانی عێراق، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه که "پرسی کورده‌کان" ده‌بێ له ڕێگای گفتوگۆ و به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێت.
هه‌ندێ له ڕاگه‌یێنه‌ره‌کانی جیهان به شێوه‌یه‌ک باس له "پرسی کورده‌کان" ده‌که‌ن که گوایه ئه‌م پرسه ته‌نیا له وڵاتێک به‌ناو تورکیادا هه‌یه. ئه‌مه له حاڵێکدایه که ده‌بێ به ڕوانگه‌یه‌کی ڕاست بینانه و دروست، "پرسی کورد" وه‌ک په‌پووله‌یه‌ک له‌به‌رچاو بگرین که خاوه‌نی چوار باڵه و له‌گه‌ڵ چوار وڵاتی تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا په‌یوه‌ندی هه‌یه.
"پرسی کورده‌کان"، نه ته‌نیا له ڕاگه‌یێنه‌ره‌کانی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا له به‌رچاو گیراوه، به‌ڵکوو له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا و زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیش هه‌میشه ته‌وه‌ری شرۆڤه کارناسانهکانبووه. له‌م نێوانه‌دا هه‌ندێ گرووپی ئیسلامیش ئاوڕیان له پرسی کورد داوه‌ته‌وه که ده‌کرێت ئاماژه به ئێخوانولموسلمینی میسر بکه‌ین. لێکدانه‌وه‌ی به‌ڵگه و وته‌کانی ڕێبه‌رانی ئێخوانی میسر نیشان ده‌دات که ئه‌وان له مێژه‌وه، هه‌ڵوێستیان له به‌رانبه‌ر پرسی کورده‌کاندا گرتووه.
له ساڵی 1945ی زایینی و له‌و سه‌رده‌مه‌دا که شۆڕشی مه‌لا مسته‌فا بارزانی سه‌رنجی زۆربه‌ی ڕاگه‌یێنه‌ره‌کانی جیهانی به‌ره‌ولای خۆی ڕاکێشابوو، حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نا له قاهیرهوهتێلگرافێکی بۆ به‌غدا نارد. له‌م تێلگرافه‌دا که بۆ حکوومه‌تی عێراق نووسرابوو، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به بارودۆخی کورده‌کانی عێراق، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه کراوه که "پرسی کورده‌کان" ده‌بێ له ڕێگای گفتوگۆ و به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌م بیرمه‌نده ئیسلامییه که خه‌ڵکی میسر بوو له گێڕانه‌وه‌ی ڕوانگه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به کورده‌کان ڕایگه‌یاندووه: "هیچ هه‌ستێکی نه‌رێنی و خراپم له به‌رانبه‌ر برایانی کورددا نییه و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م که شۆڕشی ئه‌وان نیشانه‌یه‌کی ئاشکرایه له فه‌رمان به چاکه و قه‌ده‌غه‌کردنی خراپه."
محه‌مه‌د مه‌هدی عاکف، مورشیدی گشتی ئێخوانولموسلمین له‌و که‌سانه‌یه که له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر جار له‌سه‌ر کورد لێدوانی داوه و جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی ئه‌و ئیتنیکه کردووه له ڕێگای سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌وه.
له‌باره‌ی نامه‌ی مێژوویی شێخ حه‌سه‌ن باس کردنی ئه‌م چه‌ند خاڵه گرینگه. حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نا نامه‌ی بۆ حکوومه‌تی عێراق نووسیوه و ئه‌م تێلگرافه به فه‌رمی بۆ به‌غدا نێردراوه. ئه‌و به فه‌رمی نیشان ده‌دات که له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌تی عێراق بۆ سه‌رکوت کردنی سه‌ربازی کورده‌کان دژایه‌تی هه‌یه و ئه‌وان به سته‌م لێکراو ده‌بینێت و به زمانێکی ناڕاسته‌وخۆ نیشان ده‌دات که له‌و بواره‌دا که ده‌کرێت به "پرسی کورده‌کان" ناوی لێبرێت، خودی کورده‌کان تاوانیان نییه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی شێخ حه‌سه‌ن له ڕاستیدا ئاماژه به بابه‌تێکی گرینگی دیکه ده‌دات که هه‌مان دژایه‌تی بنه‌ڕه‌تی بڕوا و فیکری ئه‌وه له‌گه‌ڵ توندوتیژی و زه‌رووره‌تی خۆ به دوور گرتن له به‌کارهێنانی چه‌ک.
حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نا له پێش بینییه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به پرسی کورده‌کان، به‌م ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتووه که ته‌نیا ڕێگاچاره‌ی ئه‌م بابه‌ته، په‌نا بردنه بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵ و هاوکاری له‌گه‌ڵ جێگیرکردنی دادپه‌روه‌ری و برایه‌تی.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م خاڵه‌ش گرینگه که پاش شه‌هیدبوونی حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نا له ساڵی 1960ی زایینی، هه‌ڵوێستی تایبه‌تی ئێخوانهکان سه‌باره‌ت به کورد هه‌ر درێژه‌ی بوو و وه‌فدێک پێکهاتوو له چه‌ند سه‌رکرده‌ی ئێخوانولموسلمینی میسر له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی دیداریان کرد. ئه‌گه‌رچی دیداری ئه‌م وه‌فده پێش له هه‌ر بابه‌تێک نیشانده‌ری به‌رده‌وامی هه‌ڵوێست و ڕوانگه‌ی برایانه و دڵسۆزانه‌ی ئه‌وان سه‌باره‌ت به کورد بوو، به‌ڵام خاڵێکی گرینگی تر له‌م دیداره‌دا هه‌یه. ده‌زانین که هه‌م له‌و سه‌رده‌مه و هه‌م له ده‌یه‌کانی تردا، هه‌ندێ له دوژمنان و به‌رهه‌ڵستکارانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ئه‌وانیان به‌وه تۆمه‌تبار کرد که بارزانییه‌کان له بنه‌ڕه‌تدا جووله‌که‌ن و موسڵمان نین و ئێخوانییه‌کان به‌م چاوپێکه‌وتنه نیشانیان دا که ئه‌م پاگه‌نده ئامانجی له پشته‌وه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ده‌بێ هاوپه‌یوه‌ند به دیداری وه‌فدی سه‌رکرده‌کانی ئێخوانولموسلمینی میسر له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا بارزانی، ئه‌م خاڵه گرینگه‌ش له به‌رچاو بگیردرێت که ئێخوان، له‌م دیداره مێژووییه‌دا نیشانی داوه که له‌گه‌ڵ پێکهێنانی کوردستانی سه‌ربه‌خۆدا دژایه‌تی هه‌یه و چۆن بابه‌ته‌کان به ڕوانگه‌ی ئامانج و ئارمانجی گشتیی ئوممه‌تی یه‌کگرتوو ده‌بینێت، ئاماده نییه پشتیوانی له دابه‌ش بوونی عێراق بکات و هاوکات جه‌خت له‌وه ده‌کات که کورده‌کان خاوه‌ن مافی فه‌رهه‌نگی، ئیتنیکی و شارۆمه‌ندی یه‌کسانن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما له‌گه‌ڵ کورد په‌یوه‌ندی پته‌ویان بووه.
ئه‌گه‌رچی له دیداری مه‌لا مسته‌فا بارزانی و وه‌فدی ئێخوان، هاوپه‌یوه‌ند به بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ناکۆکی و بۆچوونی جیاواز به جیددی هاته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌م دیداره له که‌شێکی دۆستانه‌دا ئه‌نجام درا و کۆتایی هات و مه‌لا مسته‌فا ڕێزی له میوانه میسرییه‌کانی گرت.
پاش ئه‌م دیداره‌ش، له خوله‌کانی تری مێژووی چالاکی دوور و درێژی ئێخوانییه‌کان، ده‌بینین که ئه‌وان چه‌ندین وه‌فدیان ڕه‌وانه‌ی عێراق و دیکه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی کرد و به‌رده‌وام له بواری هزری و کرده‌وه‌ییدا باسیان له زه‌رووره‌ت و پێویستی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئاوڕدانه‌وه له پرسی کورده‌کان کردووه و چه‌ندین وه‌فدیان ناردۆته کوردستانی عێراق و له ڕێگای هه‌ڤاڵانیان له‌و ناوچه‌یه به‌شدارییان له کاری خێرخوازی وه‌ک کردنه‌وه‌ی مزگه‌وت، یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژاران و نه‌خۆشه‌کان کردووه و له به‌ڵگه‌کانی ئێخواندا به ڕاشکاوی ئاماژه دراوه که به ئه‌و کارانه هیچ منه‌تێک له‌سه‌ر کورد نییه و ئه‌وان به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان ده‌زانن.
ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه که له خۆمان بپرسین: پاش ئه‌و قۆناغ و خولانه، له ئێستا، ئێخوانولموسلمینی میسر، سه‌باره‌ت به کورده‌کان چ ڕوانگه‌یه‌کی هه‌یه، له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌توانین ئاماژه به لێدوانه‌کانی مامۆستا محه‌مه‌د مه‌هدی عاکف، مورشیدی گشتیی ئێخوانولموسلمینی میسر بکه‌ین، ئه‌و سه‌باره‌ت به کورده‌کان له په‌یامێکدا بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت: "ئه‌ی برا، له بارودۆخێکدا که زایۆنیزمه‌کان به‌ربوونه‌ته گیانی موسڵمانان و ده‌یانکوژن، ڕه‌وا نییه تۆیش خوێنی کورد بڕژێنی، ئه‌وانیش وه‌ک تۆ موسڵمانن."
زیاتریش ده‌ڵێت: له بواری گرینگی دان به پێویستییه ئیسلامی و مرۆڤییهکان من که‌سێکم وه‌ک ئه‌ردۆغان نه‌دیوه و دوای ئه‌و هۆشدارانه‌ی من ئه‌م ڕاستییه‌ی قبووڵ کرد که پرسی کورده‌کان، پرسێک نییه که له ڕێگای شه‌ڕ و پێکادانهوه چاره‌سه‌ر بکرێت.
لێکدانه‌وه‌ی وته‌کانی مورشیدی گشتیی نیشان ده‌دات که هه‌مان ڕه‌وتی مێژوویی ڕوانگه‌ی ئێخوانولموسلمینی میسر به‌رانبه‌ر به کورد هێشتاش درێژه‌ی هه‌یه و هه‌روا که په‌نجا ساڵ لهمهوپێش مامۆستا حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌نا داوای له حکوومه‌تی عێراق کرد ده‌ست هه‌ڵبگرێت له هێرشی سه‌ربازی و سه‌رکوتی کورد، له‌م سه‌رده‌مه‌شدا مامۆستا عاکف، له په‌یامێکدا ڕوو له کۆماری تورکیا و خودی سه‌رۆک وه‌زیر، داوای لێده‌کات که ڕێگای توندوتیژی هه‌ڵنه‌بژێرێت و به بێ یه‌ک و دوو، ئه‌م شێوه مامه‌ڵه‌کردنه ده‌شوبهێنێ به سیاسه‌ت و شێوه‌ی هه‌ڵسووکه‌وتی زایۆنییه‌کانی ئیسرائیلیه‌وه. ئێمه نازانین که ئه‌م هۆشدار و په‌یامانه‌ی عاکف تا چ ڕاده‌یه‌ک هانده‌ری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا بووه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ په‌که‌که، به‌ڵام لانی که‌م له‌مه دڵنیاین که عاکف زمانی توندی ئه‌ردۆغانی شه‌رمه‌زار کردووه.
له بیرمان نه‌چێت که ئه‌ردۆغان له کۆتایی ساڵی 2012 ڕوو له په‌که‌که وتی: "ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له هێرشه‌کانتان، هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێمه به بێ ئه‌وه‌ی که گوێ بده‌ن ژن و منداڵ له به‌رده‌وام چه‌که‌کانیاندا وه‌ستاون، یان نا به خه‌ستی هێرش ده‌که‌نه سه‌رتان."
بۆچوونه‌کان