شپنگلەر فەیلەسوفی بواری فەلسەفەی میژووی دەڵیت بە سەنتەر كردنی شارستانیەتی ئەوروپی لە رۆی میژووییەوە ستەمێكی گەورەیە لە میژووی مرۆڤایەتی بە جۆری پۆلێنی میژووی مرۆڤایەتی دەكات بە سەر چەند قۆناغێكدا كە ئەو پۆڵین كردنەش لەسەر بنەمای قۆناغەكانی میژووی ئەوروپایە بەو جۆرە سەرجەم چالاكی مرۆڤایەتی دەخاتە دەرەوەی ئەو پۆلێنكاریە,ئەم پۆڵێن كردنە هەروەك چۆن بۆ میژوو راستە بۆ مرۆڤ سەنتەریش ڕاستە لە ئەمرۆدا,بە جۆرێك لە مرۆڤ سەنتەری و مافەكانی مرۆڤدا تەنها بازنەیەكی دیاری كراو بچنە چوارچیوەی گرنگیكانی ریكخراوە جیهانێكان و ولاتە زلهێزەكان یاخود بچێتە چوارچیوەی تایتل و مانیشتی میدیا جێهانیكان.

 

ئەم پۆڵین كردنی مرۆڤ و مافەكانی مرۆڤ جۆرێك لە ناكۆكی و میسداقیەت دروست دەكات,بۆ نمونە هەندی جار گوتاری دژ بە مافەكانی مرۆڤ دەبیستین لە هەندی ناوەندی كلاسیكدا رەنگە ئەو گوتارانە هەلقولاوی قەناعەتێكی بنەرەتی نەبێت هێندەی ئەوەی پەرچەكردایك بێت بەرامبەر نا میسداقیەتی جیهان و دەسەلاتە زلهێزەكانی جیهان لەسەر مافەكانی مرۆڤ.

 كاتێك كورد لە چركە ساتێكدا لە ئەنجامی كیمابارانكردنێكدا پێنج هەزار روح و تاك لە دەست دەدات بەبێ بونی هیچ پەرچە كردارێكی جیهانی و دەنگدانەوە و بەدەمەوە هاتنێكی جیهانی,كۆمەلگا و تاكی كوردی تۆشی گۆمان دەبێت لە بەرامبەر گوتارەكانی مافی مرۆڤ,چونكە پیی وایە داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ لە ئاست بەرپرسیاریتیدا نەبونە.

ئەو نمونەیە بۆ سەرجەم كۆمەلگاكانی دیكەش ڕاستە بە جۆریك هەست بە نا میسداقیەتێكی گەورە دەكریت لەو كاردانەوانەی كە بەرامبەر پیشیل كردنی مافەكانی مرۆڤ دەكریت لە شوێنێكەوە بۆ شوێنیكی دیكە لە كۆمەلگایەكەوە بۆ كۆمەلگایەكی دیكە,چونكە پیشیل كردنی مافەكانی مرۆڤ هەر پیشیل كردنە لە هەر شوینێك بیت و دژی هەركەسێك بیت و بە هەر پالنەرێكیش بێت.

  بەستنەوەی مافەكانی مرۆڤ بە سیاسەتەوە و تێوەگلاندنی بەو كایەیەوە مەترسیەكی گەورەیە و ئایندەیەكی خەتەرناكی دەبێت,چونكە بەركار هینانی مافەكانی مرۆڤ پێشیل كردنیان بە مەبەستی گەمە و كارتی سیاسی بەزاندنی هیڵی سورە و نابێت هیچ مرۆڤێك چاوپۆشی لێ بكات,بەداخەوە زۆر جار پەروەردەی حیزبیانەی لە كۆمەلگای ئیمەدا هەندی جار بەو ئاراستەیەدا دەڕوات كە جیاوازی ناكات لە نیوان گەمەی سیاسی و مافی مرۆڤ,بە جۆری ئاساییە بەلایەوە مافی مرۆڤ پیشیل بكرێت,لە كاتێكدا پیشیل كردنی مافی مرۆڤ و بە تایبەتتر كوشتنی كەسانی سڤیل و مەدەنی هیڵی سورە,ئیدی ئەو كەسانە هەر ناسنامەیەكی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی و جوگرافی و سیاسیان هەبیت.

 

 بۆ ئەوەی راستگۆ بین بەرامبەر گۆتارە و قەناعەتەكانمان بە تایبەت ئیمە وەك گەلی كورد كە میژوویەكمان هەیە پرە لە جینوساید و چەوسانەوە نابێت بە هیچ جۆرێك روحیەتی راسیزمیمان تیدا بیت بەرامبەر هیچ نەتەوە و ئاین و ئاینزایەك,هەموو مرۆڤێكی ماف پیشیل كراو و ستەملێكراو لەسەر ئەم گۆی زەویە خاڵی هاوبەشی لەگەل ئیمەدا هەیە ئەویش پرسی مەزلومیەتە كە ئەوان بە ئیمەوە دەبەستیتەوە,هەموو ستەملیكراوەكان دەستە خوشكی ئیمەن و میژوومان هاوبەشە.