ئاماژه: هەڵسەنگادنی پرسی کۆنگرەی نەتەوەی کورد وەک پرسێکی گەرمی رۆژ لەگەڵ بەرێز عه‌بدولعه‌زیز مه‌ولوودی چاوه‌دێر و ڕۆژنامه‌وان.
- بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی کورد لە ئەم ساتە وەختەی ئێستادا چوون هەڵ دەسەنگێنن، سەبارەت بە ئامانجەکانیش بۆمان بدوێن؟
به پێی هه‌واڵه‌کان، بڕیاربوو کۆنفڕانس یان کۆنگره‌ی نەتەوەیی کورد، ساڵی رابردوو ئەنجام بدرێ، بەڵام بە هۆی هەندیک ناکۆکی و ڕه‌نگه گووشاری دەرەکی، کۆنفڕانسەکە بۆ ماوەیەکی نادیار دواخرا. ئێستاش له سه‌ر داواکاری به‌ڕێز کاک مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان له ماوه‌ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێ. دیاره له‌وه پێش، کۆمیته‌یه‌کی ئاماده‌کاری و ڕاگه‌یاندن پێک هاتووه بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی کاروباری گشتی کۆنگره تاکوو کاتی به‌ستنی کۆنگره‌که.
یه‌کێک له ئامانجه‌کانی له‌مێژینه‌ی کورد، پێکهاتنی وه‌ها کۆنگره‌یه‌ک بۆ دانانی ستڕاتیژییهکی هاوبه‌شی دیاریکراو بووه. به هۆی ئه‌وه‌یکه وه‌ها سترتیژییهک نه‌بۆ و زۆرجاریش مه‌خابه‌ن پارت و رێکخراوه‌کانی کوردی هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر یه‌کتر یان بوونه‌ته یاریده‌ده‌ری نه‌یارانی کورد، زۆریه‌ک له ئامانجه‌کان و داخۆازییهکان نه‌که‌وتوونه‌ته خانه‌ی جێبه‌جێکردن. ئه‌و هه‌سته که ده‌بێ ستڕاتیژییهکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ دابینکردنی خۆاست و ویسته‌کانی گه‌لی کورد، ئه‌ورۆ له سه‌ر ده‌ستی کاک مه‌سعوود و به یارمه‌تی پارت و رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کورد هاتۆته ساته وه‌ختی مێژوویی خۆی. دیاره، له‌وه پێش له هێندێ له وتووێژه‌کانی خۆمدا ئاماژه‌م به‌وه داوه که پرسی بوونی ستڕاتیژییهکی نه‌ته‌وه‌یی، پرسێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره و ده‌بێ هه‌وڵی بۆ بدرێ. کاتیش گونجاوه بۆوه‌یکه ئێستا ده‌سه‌ڵاتێکی فه‌رمی کوردی وه‌ک ده‌وڵه‌تی هه‌ریمی کوردستان له عێڕاق بوونی یاسایی هه‌یه و سه‌لماندراوه. جێی خۆیه‌تی که له‌و بارودۆهدا، ڕێکخراوه‌کانی کورد به له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد هاوکات ده‌گه‌ڵ پاراستن و له‌به‌رچاو گرتنی ڕاستێه‌کانی ناوچه ڕێککه‌ون له سه‌ر خاله‌کانی هاوبه‌شی ستڕاتیژی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کورد. ئه‌وه به کورتی مافی مێژوویی کورده که بتوانێ سه‌ڕه‌ڕایی دابڕانی ئێستای زێده‌که‌ی، ته‌ما بگرێ که هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی خۆی بپارێزێ.
نیزیک بوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له‌و دیارده‌یه، ده‌توانێ ئامانجی لووتکه‌یی کۆنفهڕانسهکه بێ.
- ڕاتان سەبارەت بە ڕێژەی دابەش کردنی کورسیەکانی کۆنگرە بە سەر حیزب و ڕێخراوەکاندا چیە؟
بڕیارە لەو کۆنفڕانسەدا، سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە ٤ بەشی کوردستان و تەنانەت کوردەکانی هەندەران بەشدار بن و گفتگۆ لە سەر چۆنییەتی دیاریکردنی ستراتێژییەکی نەتەوەید بکەن و هاوکاری نێوانیان پەرە پێبدەن. وا وه‌ده‌چێ که ڕاده‌ی کورسێکان دیاری کراوه و هه‌ر به‌شه‌ی کوردستان چه‌ن کورسێکی بۆ ته‌رخان کراوه، بۆ وێنه له یه‌که‌م دانیشتنی فه‌رمی ڕاده‌ی 5 کورسی بۆ کوردستانی ئێران دیاریکراوه که دراوه‌ته 2 باڵی حیزبی دیموکڕات و 3 لاباڵی کۆمه‌ڵه. دابه‌شکارییه‌که ڕه‌نگه زۆر وێچوو نه‌بووبێ، به‌هۆی وه‌یکه ده‌کرا و حه‌قیش وا بوو لانیکه‌م دوو پارتی دیکه‌ش به‌شداری درابایه. سه‌رجه‌م36 پارتی سیاسی کورد به‌شداری کۆنگره ده‌بن.
ته‌نانه‌ت وا باشتره که رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نیش بانگهێشتن بکرێن بۆ کاتی دانیشتنه‌کانی فه‌رمی کۆنگره، تاکو به به‌شداری ئه‌وان، دانیشتنه‌کانی کۆنگره گشتگیرتر بێ. وه‌ک به پێی هه‌واڵی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ئاماده‌کاری، نزیک 600 ئه‌ندامی حیزبی و 300 ئه‌ندامی مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تییه کانی ده‌ره‌وه له کۆنگره دا به‌شداری ده‌که‌ن.
-پێتان وایە کەسێک کە بۆ سەرۆکایەتی کۆنگرە هەڵ دەبژێرێ دەبێ چ تایبەتمەندیانێکی هەبن؟
کاتێک باس له سه‌رۆکایه‌تی کۆنگره ده‌کرێ، دیاره ئیشاڕه دانه به خاڵێکی گرینگ که په‌یوه‌ندی هه‌یه به به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ن و به‌شه‌کانی کوردستان. ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به وه‌یکه که‌سایه‌تێکی متمانه پێکراوی وه‌رگیراوه بێ له لایه‌ن کۆی خه‌ڵکی کوردستان. من پێموایه دیاری کردنی که‌سایه‌تێک بۆ سەرۆکایەتی کۆنگرە ده‌کرێ به شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماوه‌ری به ئه‌نجام بگات یان حیزبه‌کان به کۆی ده‌نگی خۆیان هه‌ڵیبژێرن، ده‌نا ئه‌گه‌ر که‌سایه‌تیکی هه‌ڵکه‌وتوو وه‌ک کاک مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان بێ به سەرۆکی کۆنگرە، ڕه‌نگه به‌شێوه‌یه‌کی گشتگیر بۆهه‌موان سه‌لمێندراو و وه‌رگیراوه بێ. سه‌رجه‌م ده‌بێ بڵێم که‌سێک بۆ سه‌رۆکی کۆنگره ده‌بێ که خاوه‌ن ڕابوردوویه‌کی دیاریکراو و ڕوون بێ و ئێستاش جێگای متمانه‌ی خه‌ڵک و لایه‌نه‌کانی سیاسی بێ.
- ڕۆڵ و پێگەی حێزب و رێخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر بەشداریان لە کۆنگرەدا چوون دەبینن؟
هێشتا کۆنگره به‌ڕێوه نه‌چووه و مانگی داهاتوو ڕۆژانی 15 تا 17ی سپته‌مبری2013 بڕیاره به‌ڕێوه‌بچێ. به‌هۆی ئه‌وه‌یکه زۆر روون نییه که به‌شداربۆان جگه له حیزبه‌کان چۆن بانگهێشتن ده‌کرێن ناتوانم له‌و باره‌وه چ شتێک بڵێم. به‌ڵان ته‌جره‌به‌ی ههوهڵهو ره‌نگه بۆ یه‌که‌م جار کۆنگره نه‌توانێ هه‌موو ئامانجه‌کان جێبه‌جێ بکات. وه‌ک پێشتر باسم کرد حیزبی دیمۆکڕات و کۆمه‌ڵه به لاباڵهکانیانهوه به‌شداری کۆنگره‌ن و ڕه‌نگه تا به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره به‌شداری لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش بێته ئاراوه.
- بە بڕوای جەنابتان جیا لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیون ڕێخراوە مەدەنیکانی ناو خۆی ئێرانیش دەتوانن بەشداری کۆنگرە بن، وەک(بەرەی یەکگرتووی کورد، رێفۆرمخوازانی کورد، جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران و...) وە ئایا بەشداری کردنیان دەتوانێ کاریگەری لە سەر ئه‌نجامه‌کانی کۆنگرە بێت؟
هه‌ڵبه‌ت پێویسته لایه‌نه‌کانی مه‌ده‌نی -که زۆر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی‌یان نییه- له کۆنگره دا به‌شدار بن. نه‌ته‌وه‌ی کورد پێکهاته‌یه‌که له لایه‌نه‌کانی سیاسی و مه‌ده‌نی، و ڕه‌نگه لایه‌نه مه‌ده‌نییه‌که به هه‌موو به‌شه‌کانی -کۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی، کولتووری، ژنان و هتد- لایه‌نێکی زۆر کاریگه‌ر بن له هۆویه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی کورد. بۆیه پێموایه له رووی ئه‌و ڕاستییه، کۆنگره سووره له سه‌ر به‌شداری و بانگهێشتنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کورد. نازانم که تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌کرێ یان ڕێگادهدرێ به ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ به‌شداری له کۆنگره. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بانگهێشتنیش نهکڕێن، پێموایه ڕه‌وایه ئه‌و ڕێکخراوانه هه‌م پشتگیری له گۆنگره بکه‌ن، هه‌م ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداری له کۆنگره ڕابگه‌یێنن، ئه‌گه‌ر بانگهێشتن کران باشتر، بێتوو بانگهێشتن نه‌کرێن وا باشتره که په‌یامی خۆیان ئاڕاسته‌ی کۆنگره بکه‌ن. هه‌ر ئه‌و ڕاده له به‌شدارییه ش، ده‌توانێ کاریگه‌رێتی پۆزیتیڤی ببێ له سه‌ر بارودۆخی کۆنگره‌که.
دیاره هه‌رچی پشتیوانی فراوانتر له کۆنگره بکردرێ و ڕووحێکی نه‌ته‌وایه‌تی یه‌کگرتووتر به‌رزبێته‌وه، سه‌رکه‌وتوویی کۆنگره‌که به‌رزتر ده‌بێ.
- کۆنگرە تا چ ڕادەیەک دەتوانێ بەستێنێک بێ بۆ لابردنی ناکۆکیەکانی نێوان حێزب و رێخراوەکان و ئەوان لە سەر خاڵی هاوبەش کۆ بکاتەوە؟
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له به‌ستنی کۆنگره ئه‌وه‌یه. ڕه‌نگه به‌شێکی زۆر له گرفته‌کانیش هه‌ر به‌رده‌وام بن. مه‌رج نێ که له هه‌وه‌ڵ هه‌نگاو، هه‌موو گرفته‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن. به‌ڵام ده‌کرێ کۆنگره به گشتی هه‌وڵبدات بۆ جێگیر کردنی ڕه‌وشێکی به‌رفراوانی ئاشتیخۆازانه، وه‌ک کولتوورێکی دژه توندووتیژی له هه‌موو بۆاره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئایینی له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی. ته‌نانه‌ت ده‌کرێ کۆمیته‌یه‌ک بۆ یاشتهوایی و ئاشتیخۆازی دیاری بکرێ. له‌و باره‌وه زۆر کۆڕ و ڕێکخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی ناده‌وڵه‌تی هه‌ن که ده‌تۆانن یارمه‌تی به کۆنگره یان کۆمیته ی ئاشته‌وایی بده‌ن بۆ به‌کرده‌وه ده‌رهێنانی بڕیاره‌کانی کۆمیته. هه‌ر لێره‌شه‌وه به‌ش به‌حاڵی خۆم ڕادهگهییهنم له‌و باره‌وه ئاماده‌ی هاوکاری ده‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی ناوبراوم ئه‌گه‌ر بڕیاری له سه‌ر بدرێ.
- سەرنجامی کۆنگرە چوون دەبێنن؟
به شێوه‌ی ئه‌ڕێنی کۆنگره و ئه‌نجامه‌کانی ده‌نرخێنم. هه‌وڵێکی زۆر باشه، ڕه‌نگه هێندێک به‌ره‌نگاری نه‌رێنی و نگاتیڤیش له لایه‌ن هێزه‌کانی ناوچه و دوورتریشی لێ بێته‌وه. ئه‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک ئاساییه. به‌ڵم ئه‌گه‌ر په‌یامی کۆنگره به ڕاشکاوی بڵاو بێته‌وه که به‌ستنی کۆنگره به مانای دژایه‌تی کردنی که‌س، لایه‌ن یان ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت نییه، ئاکامه‌کانی کۆنگره وهرگیراوهتر دهێته به‌رچاو.
لە کۆتایی دا سوپاسی بەشداریکردنتان دەکەین.
منیش پێزانینم هه‌یه بۆ ئێوه‌و سرنجدانتان به وه‌ها بابه‌تێک.
بۆچوونه‌کان