له‌و ڕۆژانه باسی سه‌ره‌کی کۆڕ و دانیشتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه که بووه‌ته گرێبه‌ستێکی لێکهاڵاو. هه‌رێمی کوردستان ئه‌و ڕۆژانه به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش که له سنووری نزیک به 1050 کیلۆمه‌تر له ئارا دایه، هێرشی په‌نابه‌ری ئاواره‌کانی سوریه و عێڕاق که زیاتر له یه‌ک میلیۆن و 800 هه‌زار که‌سن و قه‌یرانی ئابووری که به‌سه‌ر هه‌رێم داهاتووه و بابه‌تی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها نه‌بوونی یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌نی بۆ هه‌رێم له گێره و کێشه دایه. سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری له هه‌رێمی کوردستان به سه‌رنج دان به یاسای کاتی که له ساڵی 2005 دا نووسراوه سه‌رۆکایه‌تییه‌کی په‌ڕله‌مانییه. بابه‌تێک که جێی ململانێی پێنج لایه‌نی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی پێکهاتوویه به شێوازێک که لایه‌نی پارتی دێموکڕات که زۆرترین به‌شی له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه له لایه‌ک و چوار لایه‌نه‌كه‌ی تری (گۆڕان، یه‌کێتی نیشتمانی، یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی) له لایه‌کی ترن. پارتی دێموکڕات که له 15 ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام زۆرترین به‌شیان له ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستاندا هه‌بووه خوازیاری درێژه دان به‌و سیستمه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری (سه‌رۆکایه‌تی-په‌ڕله‌مانی) یه به شێوازێک که سه‌رۆکی هه‌رێم به ده‌نگ دانی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک هه‌ڵبژێردرێت و ده‌سه‌ڵاتیشی وه‌ک ڕابردوو درێژه‌ی هه‌بێت. به‌ڵام له لایه‌کی تر چوار لایه‌نه‌كه‌ی تر له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ئه‌و سیستمه هۆی پێک هاتنی یه‌ک دیکتاتۆڕه و دژ به سروشتی دێموکڕاسییه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کێتی نیشتمانی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و هه‌روها یه‌کگرتووی ئیسلامی به ڕێژه‌یه‌کی که‌متر، خوازیاری سیستمی په‌ڕله‌مانین به شێوازێک که په‌ڕله‌مان سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستان بێت. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که ئێستا هێزی دووهه‌می هه‌رێم ئه‌ژمار ده‌کرێت له یه‌کێتی نیشتمانی نزیک بۆته‌وه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و دوو لایه‌نانه به هاوده‌نگی و هێزێکی پته‌وتر ڕووبه‌ڕووی پارتی دێموکڕات ببنه‌وه. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که به هیچ شێوازێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه که سه‌رۆکایه‌تی بارزانی درێژه‌ی پێ بدرێت و له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه که په‌ڕله‌مان سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لآت بێت. یه‌کێتی نیشتمانیش که ئێستا سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو له‌لای خۆی ده‌بینێت، به دوای ئه‌وه‌یه که هێزی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دێموکڕات که‌م بکاته‌وه و خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئاماده بکات. له‌و نێوانه‌دا یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی لایه‌نه‌کانی تر هه‌م له ناوچه‌ی زه‌رد ( پارتی دێموکڕات) و هه‌م له ناوچه‌ی سه‌وز (یه‌کێتی نیشتمانی) به یه‌ک ڕێژه خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییه و به‌دوای پاراستنی هاوسه‌نگی نێوان لایه‌نه‌کانه، به شێوازێک که هه‌ر له سه‌ره‌تای وت و وێژه‌کاندا چه‌ندین پڕۆژه‌ی ئاماده کردبوو که لایه‌نه‌کان به ڕێکه‌وتن بگه‌ن و به‌و مانایه هه‌ڵوێستێکی میانه‌ڕۆیی پێک بێنیت. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره که ئایا بارزانی ده‌توانێت دوباره سه‌رۆکی هه‌رێم بێت یا نا؟ بۆته گه‌وره‌ترین ململانێ و کێشه‌وبه‌ره‌ی لایه‌نه‌كانی گه‌وره‌ی کوردستان. به پێی یاسای په‌سندکراوی په‌ڕله‌مانی کوردستان له ساڵی 2005 که له‌و کات دا زۆرترین ڕێژه‌ی په‌ڕله‌مان له ده‌ست دوو لایه‌نی یه‌کێتی نیشتمانی و پارتی دێموکڕات دا بوو، سه‌رۆکی هه‌رێم به ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک هه‌ڵده‌بژێردرێت و ته‌نیا له دوو خولی به‌دوای یه‌ک دا ده‌توانێت له سه‌ر پۆستی سه‌رۆکایه‌تی دا بمێنێته‌وه که مه‌سعوود بارزانی به پشتیوانی یه‌کێتی نیشتمانی له دوو خولی به‌دوای یه‌ک دا وه‌ک سه‌رۆکی هه‌ریم هه‌ڵبژێردرا. له ساڵی 2013دا کاتێک که یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم دیاری نه‌کرابوو، سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی کۆتایی پێهات و به پێی یاسای په‌سند کراوی 2005 مافی کاندیدبوونی نه‌بوو، بۆیه دوو هاوپه‌یمانی ئیستڕاتێژیک (یه‌کێتی نیشتمانی و پارتی دێموکڕات) ده‌بوایه ڕێگا چاره‌یه‌کیان دۆزیبایه‌وه که دیتیان باشترین خاڵ، نوێ کردنه‌وه و درێژه پێدان به سه‌رۆکایه‌تی بارزانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له لایه‌ن په‌ڕله‌مانه. به تێپه‌ڕ بوونی دوو ساڵ له درێژه پێدانی سه‌رۆکایه‌تی بارزانی له‌لایه‌ن پاڕله‌مان و پشتیوانی یه‌کێتی نیشتمانی ئێستاش یاسای نوێ پێک نه‌هاتووه و هه‌رێم له بواری رامیاری دا هیچ ڕێگا چاره‌یه‌کی له پێش نییه. جیاوازی ساڵی 2013 و ئێستا له‌وه دایه که یه‌کێتی نیشتمانی وه‌ک ڕابردوو هاوپه‌یمانی ئیستڕاتێژیک نییه و پارتی دێموکڕاتیش ته‌نیا له‌سه‌دا 30 ده‌نگه‌کانی له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم به‌ده‌ست هێنابوو و هه‌ڵبه‌ت لایه‌نه‌كانی ئۆپزیسیۆنی ئه‌و کاتیش هێز و ده‌سه‌ڵاتی زۆرتریان ده‌سته‌به‌ر کردووه، به شێوازێک که کورسیه‌کانی خۆیان له 25 بۆ 41 کورسی به‌رز کردۆته‌وه. پارتی دێموکڕات که له ساڵه‌کانی دواییدا به‌رده‌وام گرینگ‌ترین و هه‌ستیارترین پۆسته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمییان به‌ده‌ست بووه له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له پێکهاته‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانی کورددا، پشکی پارتی دێموکڕاته. به‌ڵام لایه‌نه‌کانی تر و ته‌نانه‌ت یه‌کێتی نیشتمانیش ئه‌و بۆچوونه‌یان نییه و به ڕای ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتداری پێکهاته‌دا باسێک له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نه‌کراوه. له دۆخی ئێستا دا هه‌موو لایه‌نه‌کان، خوازیاری پێکهاتنی گشتین، به‌ڵام ناکۆکیان زۆره، به‌شێوازێک که دوای چه‌ندین دانیشتن و کۆبوونه‌وه ئێستاش هه‌ر له خاڵی سه‌ره‌تادا ماونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێک نه‌یه‌ن، وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی به‌په‌له ڕێک بکه‌ون که ئه‌و خاڵه‌ش خۆی کێشه‌و به‌ره‌ی هه‌یه. یه‌کێتی نیشتمانی ده‌ڵێت که به مه‌رجێک به هه‌ڵبژاردنی به‌په‌له ڕازی ده‌بێت که هه‌ڵبژاردنه‌کان له چوار پارێزگای (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک و که‌رکوک) به‌ڕێوه بچن. ئه‌و بابه‌ته ده‌توانێت ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی زۆر بکات، چونکه ئه‌و له ڕابردوودا له پارێزگای که‌رکوک ده‌نگی زۆری به‌ده‌ست هێناوه و له دوایین هه‌ڵبژاردندا له که‌رکوک له سه‌دا هه‌فتای ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی کوردی به‌ده‌ست هێنا بوو. به‌ڵام به‌سه‌رنج دان به شه‌ڕی داعش هه‌ڵبژاردن له پارێزگای که‌رکوک وێده‌چێت زۆر ئه‌سته‌م بێت. به هه‌ر حاڵ ته‌نیا خاڵێک که ده‌توانێت هه‌رێمی کوردستان له‌و بێچاره‌سه‌رییه ڕزگار بکات، هه‌ڵبژاردنی به‌په‌له‌یه که پێویستی به کاتی زۆره. هه‌ڵبه‌ت وا ده‌که‌وێته به‌ر چاو که هیچ کام له بزاثه گه‌وره‌کان ناتوانن زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بێنن و دوباره ده‌بێ چاوه‌ڕێی ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانی بین.
بۆچوونه‌کان