نووسراوەیه‌ک له لایەن زانای ده‌ربه‌ند دوکتۆر سه‌لاح سوڵتان سه‌باره‌ت به ژیانی ناو به‌ندیخانه وَمَا لَنَا أَلَّا نَتَوَکَّلَ عَلَى اللَّهِ وَقَدْ هَدَانَا سُبُلَنَا وَلَنَڵْبِرَنَّ عَلَى مَا آڕَیْتُمُونَا وَعَلَى اللَّهِ فَلْیَتَوَکَّلِ الْمُتَوَکِّلُونَ(ابراهیم/12) ئاخر بۆ نابێ ته‌وه‌کولمان به خوا بێ؟لەگەڵ ئه‌وه ئێمه‌ی بۆ ڕێگاکانی ڕێنوێنی کردووه،به دڵنیایی ئێمه له‌سه‌ر ئازاره‌کانی ئێوه خۆڕاگری ده‌که‌ین ،و ته‌وه‌کول کاران ده‌بێ پشت به خوا ببه‌ستن. ساڵێ ژیان له ناو به‌ندیخانه‌ی «لیمان» و ساڵه‌های ساڵ بەشداربوون له لوتف و که‌ره‌می خوای ڕه‌حمان؛ ئه‌مڕۆ ڕێک یه‌ک ساڵه له ناو به‌ندیخانه‌ی «لیمان» ژیان ده‌به‌مه سه‌ر له حاڵێک که دووپشکه‌کان و جڕ و جانه‌وه‌رکان له‌سه‌ر دیواره‌کان دێن و ده‌چن؛ ئه‌وه ئه‌مڕۆ دروست یه‌کساڵه له خێری نوێژ له مزگه‌وت و بیستنی وتار و بوون له کۆڕه‌کانی وانه و خه‌ڵوه‌گری بێبه‌شم. تۆفیقی کۆچ کردن بۆ بانگه‌وازی بۆ وڵاته جۆراوجۆره‌کانم نیه؛ له هاوسه‌ر و جگه‌رگۆشه‌کانم دوور که‌وتوومه‌وه و خزم وتایفه و بنه‌ماڵه‌که‌م نه‌بینیوه. له بنکه‌ی فه‌قێ وریاکان و دڵ پاکه‌کان، له دانیشتن له کۆڕه‌کانی زانایانی ڕه‌بانی و بینینی دۆستانێک که به خۆشه‌ویستييه‌که‌یان دڵی منیان به خوا نزیک ده‌کرده‌وه و ده‌بوونه هۆی خاترجه‌می من بێبه‌شم.له ڕوانینێکی پڕ به دڵ له ئاسمانێکی ڕوون ،له گه‌ڵا جوانه‌کانی داره‌کان، له شه‌پۆله‌کانی به‌خوڕی ده‌ریا و دره‌وشانی ئه‌وان له ژێر پرشنگی خۆری تیشکده‌ر و ڕووناکی مانگی تابان بێبه‌شم .نه‌متوانیوه ده‌ستێکی پڕ له سۆز و خۆشه‌ویستی به‌سه‌ر هیچ هه‌تیوێ بکێشم یا سه‌ردانی نه‌خۆشێک بکه‌م و پاڕانه‌وه‌یه‌کی بێگه‌ردم له حه‌قیدا هه‌بێ. گرفتارى ده‌ستی به‌ندیوانێکی دڵڕه‌قم که هیچ بزه و ڕحمێکی نیه. سوێندم خواردووه و له‌گه‌ڵ خوای خۆم په‌یمانم به‌ستووه له ناخی دڵمه‌وه خالیسانه له ته‌واوی تاوانه‌کانم تۆبه بکه‌م و خۆم له گوناحه‌کان پاک بکه‌مه‌وه. کاتێک چوومه ناو ژووری تاکه که‌سی به‌ندیخانه‌ی لیمان له‌گه‌ڵ خۆم کوتم له‌م شوێنه‌دا خوای خۆم ده‌ناسم و ئازار و ناخۆشێکان ده‌که‌مه هۆی نزیک بوونه‌وه به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی. قوڕئانم له سه‌ره‌تای ده‌رگای ژووره‌که دانا و له هاوبه‌نده‌کانی ژووره‌کانی ته‌نیشتم ئیزن خواست تا کاتێک له نوێژدا قوڕئانم ته‌واو نه‌خوێندۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وان قسه نه‌که‌م؛ ڕێگام پێ بده‌ن تا مه‌به‌ستی خۆم به‌جێ بێنم.تا دیواره ته‌نگه‌کانی ژووره‌که له لام بکرێته‌وه و بێته هۆی فه‌رحانی و خۆشی له ناو خۆم و ویژدانم.شه‌یتانم له لا دوور بکاته‌وه و له هه‌ر ساتێک پله‌یه‌ک له نه‌ردیوانی پێشکه‌وتن به‌ره‌و په‌روه‌ردگارم سه‌رکه‌وم.که‌وابوو به سه‌رۆ وه‌رگرتن له «ففرو إلی الله» به خێرایی له مه‌ڵبه‌ندی خوای ڕه‌حمان هه‌نگاوم دانا تا ئه‌وه‌یکه چاوم به « فامشو فی مناکبها » که‌وت و به هه‌ڵاتن که‌وتم تا مه‌قامی ڕه‌زای خوا و به‌هه‌شتی به‌رین و ڕزگاری له خشم و قینی خوام ده‌ست که‌وێ.شه‌و وڕۆژم به کڕنۆش بردن و به‌ندایه‌تی و خوێندن و نووسین ڕازانده‌وه. له ناکاو له ناو هه‌موو ئه‌و ناخۆشیانه هه‌ستم به فه‌زل و که‌ره‌می خوا کرد و له ئه‌و په‌ڕی ته‌نگانه‌دا فه‌رحانیم ده‌ست که‌وت.بێ¬به‌ش بوون له به‌ندیخانه‌دا ته‌واو بۆم بوو به به‌خشین و عه‌تا له لایه‌ن خواوه ،و ئه‌م واتا به‌رزانه‌م به دڵ و ده‌روونی خۆم هه‌ستم پێی کرد. قُلْ لَنْ یُڵِیبَنَا إِلَّا مَا کَتَبَ اللَّهُ لَنَا هُوَ مَوْلَانَا وَعَلَى اللَّهِ فَلْیَتَوَکَّلِ الْمُۆْمِنُونَ(توبه /51) بڵێ ،هیج ڕووداوێک بۆ ئێمه ڕوو نادات،مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خوا بۆ ئێمه‌ی نووسیوه،ئه‌و مه‌ولا (و پشتیوانی ئێمه‌یه)،جا بڕواداران با ته‌نیا پشت به خوا ببه‌ستن. إِنَّ وَلِیِّیَ اللَّهُ الَّڕِی نَزَّلَ الْکِتَابَ وَهُوَ یَتَوَلَّى الڵَّالِحِینَ(اعراف/196) به ڕاستی پشتیوانی ئێمه خوایه،ئه‌وه‌ی که کتێبه‌ی نازڵ کردووه،و ئه‌ویش پشتیوانی هه‌موو چاکانه. فَأَنْزَلَ السَّکِینَه‌َ عَلَیْهِمْ وَأَێَابَهُمْ فَتْحًا قَرِیبًا(فتح/18) جا ئارامی و هێمنی خسته ناو دڵی ئه‌وان و سه‌رکه‌وتنێکی نزیکی پاداش پێ دان. وَعَلَى اللَّهِ فَلْیَتَوَکَّلِ الْمُۆْمِنُونَ(توبه /51) جا بڕواداران با ته‌نیا پشت به خوا ببه‌ستن. سَیَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ یُسْرًا(طلاق/7) 15197402 خوا دوای سه‌ختی و ناخۆشی ئاسانی و ئاسایشی داناوه. و ئه‌م وته‌ی پێغه‌مبه‌ری به‌رزی ئیسلامم (درودی خوای لێ بێت) وه‌بیر خۆم هێناوه که فه‌رمووی: من له کاری بڕواداردا ماومه‌ته‌وه چون هه‌مووی هه‌ر خێره و که‌سێک جگه له بڕوادار ئه‌و تۆفیقه‌ی نیيه ؛ئه‌گه‌ر خۆشی و فه‌رحانی بۆلای بێت شوکرانه بژێره و ئه‌مه به قازانجێتی و ئه‌گه‌ر ناخۆشی و خه‌می تووش بوو خۆڕاگری ده‌کات و ئه‌مه‌ش هه‌ر به قازانجێتی. ئیبنی عه‌تاش فه‌رموویه‌تی «من غفل عن الله بلطائف و الإحسان قید الیه بسلاسل المتحان» هه‌ر که‌س له کاتی لوتف و ئیحساندا له خوا غافڵ بێت به غه‌ل و زه‌نجیری تاقی کردنه‌وه بۆلای ده‌چێ. و هه‌روه‌تر ده‌ڵێ «إذا رُزق العبد الفهم فی المنع عین العطاء» ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌ک تۆفیقی تێگه‌ییشتن له بێبه‌شێکانی ده‌ست که‌وێ بێ‌به‌ش بوون بۆ ئه‌و هه‌ر وه‌ک به‌خشین و عه‌تای لێ دێت. لێره‌دا بوو که په‌روه‌ردگارم منی به شوێنه‌کانی سه‌بری جه‌میل و قانع بوون به که‌م ڕێنوێنی کرد. قۆڵی هیممه‌تم لێ هه‌ڵماڵی و به فه‌زڵی خوا ئه‌و لوتفانه‌م نه‌سیب بوو: *ته‌واوی قورئانم بۆ سه‌ده‌مین جار به بیر لێ کردنه‌وه و کاریگه‌ری قه‌لبی و ئاڵ و گۆڕی ڕووحی له نوێژه‌کاندا خوێنده‌وه .جگه له‌وه هه‌موو ڕۆژێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م یه‌ک جوزء قوڕئانم ده‌خوێنده‌وه و ئه‌مه بووی هۆی ئه‌وه‌ی ڕووح و گیان له‌گه‌ڵ قوڕئان تێکه‌ڵ بێت.ئیزنی خوێندنه‌وه‌ی بوخاریم به ده‌ست هێنا که یه‌کێک له ئاواته‌کانی له مێژی من بوو که خوا بۆی ئاسان کردمه‌وه. * و له ساڵی پێشوو له زانسته‌کانی ته‌فسیر و ڕێ‌وشوێنی زمان و ئه‌ده‌ب و ئاساره‌کانی شاعیران و مێژوو و فه‌لسه‌فه به ڕاده‌ی پێنج ساڵ زانیاریم کۆ کرده‌وه. *له بواری ته‌فسیر و داب و نه‌ریتی ئیمانی و هه‌ڵس و که‌وت و فێقهی و له فتوا و په‌روه‌رده کردن چه‌ند نووسراوه‌یه‌کم نووسی :زۆرتر له په‌نجا داستانی بانگه‌وازیم ئاماده کردووه و ئه‌مه بووی هۆی ئه‌وه‌ی ساته‌کانی خه‌ڵوه‌ت له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارم جوانتر و ڕازاوه‌تر بێت و کتێبه‌کان باشترین هاونشینم بن. *له‌گه‌ڵ نوێنه‌کهایه‌کی جوان له گه‌وره پیاوان و گه‌نجه‌کان ئاشنا بووم که له بواری ته‌رکه‌دنیایی و دڵسۆزی و هه‌ڵس و که‌وت و زانست و سه‌رتری نموونه‌ن و بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه پاش به‌هه‌شتی خه‌ڵوه‌ت له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارم به‌هه‌شتێکی تره که به نه‌سیبم بووه. *له سه‌بر و خۆڕاگری بنه‌ماڵه و مناڵ و براده‌ره‌کانم سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی و پێویستیان به من زۆر شت فێر بووم و بوو به هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له ناو ئێمه‌دا چه‌ن هێنده‌ی لێ بێت.له ڕووداوی خۆشه‌ویستی ئێمه و زه‌ماوه‌ندی سه‌لاح و ئه‌سما زۆرتر له سه‌د په‌ڕم نووسیوه .ئازایه‌تی و پیاوه‌تی برایان و بنه‌ماڵه‌که‌م ده‌رخۆری ستایش و قه‌در زانین ده‌بینم. له جیات ئه‌م ناخۆشیانه خوا خۆشیهایه‌کی زۆری به بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ی به‌خشی :حاڵی هاوسه‌ره‌که‌م باشتر بوو و خوا له کچه‌که‌م هه‌ناء نه‌وه‌یه‌کی تری به ئێمه به‌خشی که ناویان ئێلیاس ناوه و پاش ئه‌مین نه‌وه‌ی دووهه‌می بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌یه.موهه‌ندیس خالید سێهه‌مین کوڕم زه‌ماوه‌ندی کرد و عومه‌ر کوڕی چواره‌مم له باشترین زانکۆکانی ئامریکا له لقی زانسته‌کانی سیاسی وه‌رگیرا .بوشڕا کچی هه‌ره چکۆله‌م له تاقی کردنه‌وه‌کاندا سه‌رکه‌وت .پێنج که‌س له برازاکانم به ناوه‌کانی موحه‌ممه‌د عیززه‌ت و موهه‌نه‌د سوڵتان،مه‌حموود جوندی ،میاده و سه‌فا سوڵتان زه‌ماوه‌ندیان کرد .برازاکه‌م حه‌مزه عه‌زوور له به‌ندیخانه ئازاد کرا و خوا برای موحه‌ممه‌دی له مردنێکی حه‌تمی به ده‌ستی ئۆباش ڕزگار کرد.خوشکه‌زاکه‌م هه‌نا له دواناوه‌ندی له ئاستی وڵات پله‌ی هێناوه و به ژماره‌ی حافزانی قوڕئان له تایفه‌ی سوڵتان زیاد کرا. *خزم و تایفه‌که‌م که له نا خۆشێکاندا پشتیوانی منن و دورشمی ئازایه‌تی و وه‌فادارین بۆ بینینم هاتن. و خوا ئه‌م تۆفیقه‌ی پێ دام به‌رامبه‌ر به براده‌رانی زوڵم لێ¬کراوم باڵی خۆشه‌ویستی بکه‌مه‌وه ده‌ڵێی باوکێکی دڵسۆز و برایه‌کی خه‌م خواری ئه‌وانم.به‌رامبه‌ر به زاڵمان سه‌خت تر بووم و ده‌ڵێی شمشیرێکی تیژ له به‌رامبه‌ر ئه‌وان دام.داوام له خوا کردووه که‌سانێک که زوڵمیان لێ کردووم و حه‌قیان خواردووم به سه‌رئه‌نجامێکی خراپ تووش بکات و ئه‌وان له ناو بنه‌ماڵه‌ی و مناڵه‌کانیان گرفتار بکات. نه‌زرم کردووه تا ڕۆژی ئازادی هه‌موو ڕۆژێ به ڕۆژوو بم به هیواوی ئه‌وه‌یکه دوعای وه‌رگیراوی ڕۆژوو داران له کاتی به‌ربانگ و به‌ربه‌یان له‌ده‌ست نه‌ده‌م: دوعا له زاڵمان ده‌که‌م تا وه‌به‌ر خشم و قینی خوا که‌ون و بۆ ساڵحان له باره‌گای خوا مانه‌وه و عیززه‌ت و مه‌زنی داوا کارم. هه‌ر شه‌و به‌ر له خه‌وتن داوا له خوا ده‌که‌م ئه‌و شته‌ی که به‌ندیوان منی له بینینی ئه‌و بێ¬به‌ش کردووه له خه‌ودا بیبینم .سوێند بێ به خوا له خه‌ودا هیچ شتێکم که‌م نیه ده‌ڵێی به‌ده‌ر له دیوار و میله‌کانی به‌ندیخانه ژیان ده‌به‌مه سه‌ر،له نوێژ له مزگه‌وته‌کان وگه‌ڕان له ناوه‌نده‌کانی ئیسلامی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای جیهان و کۆنگره‌کانی گه‌وره و چکۆله و خوله‌کانی دینی و شه‌رعی له سه‌رتاسه‌ری جیهان له ئۆرووپا،ئامریکا،ژاپۆن،پاکستان، هێند، ئوزبه‌کستان و وڵاته‌کانی عه‌ڕه‌بی بوونم هه‌یه و له بارودۆخێکی خۆش و له‌باردام و ته‌نانه‌ت له ئاویش که ئه‌وینداری ئه‌و بووم بێ-به‌ش نه‌ماومه‌ته‌وه.له چاوه‌دێرێکانی پاکژیکاری به‌رامبه‌ر له‌ش و له خواردن و وه‌رزشی ڕۆژانه غافڵ نیم ،به‌رنامه‌یه‌کی وه‌رزشیم بۆ خۆم داناوه که ئه‌وه‌نده دوژواره که پێموایه گه‌نجه‌کانی بیست ساڵه‌ش توانای ئه‌نجام دانی ئه‌ویان نیه.به‌ڵام له‌م به‌ینه‌دا به‌ندیوان چی ده‌ست که‌وتووه جگه له‌وه‌یکه حه‌سه‌ناته‌کانی ئێمه و تاوانه‌کانی ئه‌و زیاتر بووه ده‌ره‌جاتی ئێمه سه‌رتر ڕۆیشتووه ده‌ره‌کاتی ئه‌و خوارتر. من ئێستا له نێوان دوو نوور ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م: نووری سه‌بری جه‌میل له‌به‌ر دووری له کوڕه گه‌وره‌که‌م موحه‌ممه‌د که له جێگایه‌کی تر به‌ند کراوه و چه‌ند مانگه که نه‌مدیوه و نووری خۆڕاگری زۆر له‌مێژی کۆڕه‌که‌ی دیکه‌م که 240 ڕۆژ له‌وه پێش ده‌ستی له خواردن کێشاوه و له‌شێکی کز و بێ گیانی لێ هاتووه.به‌ڵام به‌م حاڵه‌وه‌ش ده‌نگی قوڕئان و دوعاکانی ده‌بیسم ده‌ڵێی ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی نا به‌ڵکوو له ئاسمان پێکه‌وه‌ین؛به‌ڵام کاتێک دێمه سه‌رزه‌وی به‌هه‌ر پاروویه‌ک که ده‌یخۆم وه‌گیانم ناکه‌وێ و لام له ژهر ناخۆشتره.چون کوڕه‌که‌م به ئیراده‌یه‌کی سه‌رسووڕێنه‌ر به فه‌زلی خوا به ته‌واوی ده‌ستی له خواردن کێشاوه .جار وایه گۆم له‌سه‌ر ده‌م و که‌پۆی داده‌نێم که بزانم ماوه یا نا؟جاری وایه بێهۆش ده‌بێت و یاریده‌ده‌رێکی جگه له خوا نیه.ده‌ڵێی ڕۆژێ من هه‌زار جار ده‌مرم به‌ڵام ئه‌وه‌ش به هێز و توانایی و خۆڕاگریم زیاد ده‌کات. تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که به دیداری په‌روه‌ردگارم ده‌گه‌م هه‌ر له‌سه‌ر ڕێگا و ڕێبازی حه‌ق ده‌مێنمه‌وه . کوڕه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مناڵی سه‌لاحه‌دین سوڵتانه به‌ندیان کردوه و به یارمه‌تی خوا کاتێک له به‌ندیخانه ڕزگاریمان هات باوکی موحه‌ممه‌د سوڵتانی قاره‌مان ده‌ناسرێم.به‌ڵام برایان ،خوشکان و مناڵه‌کانم مزگێنی ده‌ده‌م به ئێوه که ئاره‌زوو له ڕاستی پێش ده‌که‌وێ و سه‌رکه‌وتن نزیکه من له سوجده‌کان و ساته‌کانی خه‌ڵوه‌ت له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارم بۆ ئێوه پاڕاومه‌ته‌وه هیواتان به‌م دوعایانه هه‌بێ و چاوه‌ڕوانیم له ئێوه هه‌یه زۆر بۆ ئێمه بپاڕێنه‌وه .داواکاری ئه‌وه‌م له ئێوه که دوعاکانی ئێوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه بردنی په‌یام نێرێکه‌م بێت.هیوادارم ئازاد کردنی «اقصی » و «فلسطین » له‌بیر نه‌که‌ن.ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شتان له ده‌ست نایه له‌شی بێ گیانی من ده‌رباز بکه‌ن_که ئه‌مه به ده‌ستی خوایه_بزانن که هێزی من له په‌یامه‌که‌م دایه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م په‌یامه‌شه له به‌ندیخانه‌یان خستووم.ئه‌گه‌ر من له ناو ئێوه‌دا نیم کتێبه‌کان و باسه‌کان و وتاره‌کان و به‌رنامه‌کانی ماهواره‌یی منتان له‌به‌ر ده‌ست دایه. گه‌ڵاڵه‌کانی زانستی بارهێنانی قوتابێکانم به ئێوه پێشنیار ده‌ده‌م گه‌ڵاڵه‌کانی پێشه‌واکانی ڕه‌بانی که گشتی له وێب سایته‌که‌مدا هه‌یه.داواتان لێ ده‌که‌م هه‌واڵه‌که‌م ڕابگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری په‌یام نێری منن ئه‌و به ته‌واوی جیهان ڕابگه‌یه‌نن ئه‌و کانه‌یه که ئێوه ئه‌وتان دابه‌زاندووه و له نێوان دوعا و پاڕانه‌وه‌کانی من جێتان هه‌یه که هه‌موو ڕۆژێ باره‌های بار قوتابێکانی به‌بیر و هه‌ڵگرانی ئه‌مانه‌تی ئازاد کردنی«اقڵی » وه‌بیر دێنمه‌وه.ئه‌مه دوعاهایه‌که که خوا شاهیده له قووڵایی دڵمه‌وه دێته ده‌رێ و ده‌ر حه‌ق به که‌سانێکه که به‌شێک له زانسته‌که‌م که خوا پێی به‌خشیوم له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌یه. سوێند بێ به خوا هیچ وشه‌یه‌کم له‌سه‌ر هیچ قه‌ڵه‌مک نه‌هێناوه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌م فه‌رمووده‌ی خوام له‌به‌ر چاو داناوه : «بلی و رسلنا لدیهم یکتبون »[زخرف/80] بۆ، و فریشته‌کانی ئێمه له لای ئه‌وان [حازرن] و تۆماری ده‌که‌ن.شاعیریش وتویه‌تی : ولا تکتب یخطک غیر شی‌ء یسرک فی القیامه ان تراه به ده‌ستی خۆت شتێ مه‌نووسه که له دواڕۆژدا له دیتنی ئه‌و شه‌رمه‌زار بی.نامه‌کان و په‌یامه‌کانم له لای ئێوه‌ن و به‌ر له‌وه‌یکه بیر له ئازاد کردنی من بکه‌نه‌وه ئه‌وان بڵاو بکه‌نه‌وه؛ئازادی من به‌که‌ڵکه به‌ڵام ئامانجێک ده‌ست ناخات ؛ئه‌م له‌شه بێ گیانه‌ی من ڕۆژێک ده‌چێته ناو گۆڕه‌وه و ده‌بێته خۆڵ و خاک به‌ڵام ڕووحه‌کانی ئێمه ده‌چنه سه‌ره‌وه و ئه‌و شته‌ی له ئێمه ده‌مێنێته‌وه زانستێکی به که‌ڵک سه‌ده‌قێکی جاریه یا مناڵێکی ساڵحه که دوعامان بۆ ده‌کات. گشتی ئێوه مناڵه‌کانم ته‌نیا له پێناو خواوه خۆشم ده‌وێ هیوادارم سه‌رنج به نامه‌کان و باسه‌کان و مه‌قاله‌کانی و به‌رنامه‌کانی من به تایبه‌ت له وڵاتی فلستین بێته هۆی خشم و ڕه‌قی که‌سانێک که زوڵمیان له ئێمه کردووه و ئێمه له دیتنی یه‌کتر بێ¬به‌ش کردووه ؛به‌ڵام هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که کوتم ئێوه له خه‌ودا ده‌بینم خوا منی له هاونشینی له‌گه‌ڵ ئێوه بێ¬به‌ش نه‌کردووه. وَیَقُولُونَ مَتَى هُوَ قُلْ عَسَى أَنْ یَکُونَ قَرِیبًا(اسراء/51) ده‌ڵێن ج کاتێک (ئه‌م به‌ڵێنیه) ده‌بێت ؟بڵێ :له‌وانه‌یه که نزیک بێت. نَڵْرٌ مِنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَرِیبٌ وَبَشِّرِ الْمُۆْمِنِینَ(ڵف/13) یارمه‌تی و سه‌رکه‌وتنێک له لایه‌ن خواوه نزیکه و ئه‌مه به بڕوادارن مزگێنی بده. به‌ندکراو به ئه‌و په‌ڕی شانازی و مانه‌وه و خۆڕاگری دوکتۆر سه‌لاح سوڵتان.
بۆچوونه‌کان