كۆڕی ئیدانه‌كردنی فلیمی بێ‌ڕێزی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) دوانیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 3 ڕه‌زبه‌ر له مه‌كتی یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ئوممه‌تی واحیده لە تاران به‌ڕێوه چوو كه تێیدا جه‌خت كرایه سه‌ر به‌هێزتركردنی عه‌قڵانیه‌ت له قۆناخی ته‌ماكردن و عه‌شق و هه‌ست له كاتی به‌ڕێوەبردندا.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح، له‌م كۆڕه خه‌به‌ریه‌دا كه به ئاماده‌بوونی «سید سلیم غفوری» به‌رپرسی یه‌كیه‌تی «امت واحدة»، «ابراهیم فیروزی» چالاكی مه‌سیحی، «رزق عروق» له غه‌زه، «جمال اسماعیلی» به‌رپرسی پێوەندیە گشتیەکانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئیران و هه‌ر وه‌ها دوو میوان كه له كۆڕه‌كه‌دا به‌شێوه‌ی ته‌له‌فوونی به‌شداریان ده‌كرد، به‌ڕێوه چوو.
«جمال اسماعیلی» به‌رپرسی پێوەندیە گشتیەکانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی كرد به كاردانه‌وه‌ی ئه‌و فلیمه كه تێیدا به‌رانبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئازیزی ئیسلام (د.خ) بێ‌ڕێزی كرابوو. ئه‌م به‌ڕێزه ڕایگه‌یاند كه سازكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی فلیمێك كه سه‌رانسه‌ر بێ‌ڕێزی، له‌بواری هونه‌ریه‌وه له ئاستێكی خوار و ئاوێته له‌گه‌ڵ دزینی ده‌نگى یاری‌وانه‌كانیه‌تی، كه ئه‌م دزینه بوو به هۆی سکاڵا کردنی یاری‌وانه‌كان لە دەرهێنەری فلیمەکە، بایه‌خێكی وای نه‌بوو ئاوه‌ها كاردانه‌وه‌یێكی له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا ببێ. ئه‌م كاردانه‌وانه بوو به به‌هۆی ناساندنی زیاتری ئه‌م فلیمه و بوو به هۆی سه‌رنجڕاكێشانی چینه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵك بۆ دیتنی ئه‌م فلیمه‌و، سه‌رنجی خه‌ڵكی وه‌رگێڕا له گرفته سه‌ره‌كیه‌كانی جیهانی ئیسلام بە تایبەت دەرەنجامی شۆڕشه‌كانی وڵاتانی عەرەبی کە یا سەرکەوتوون یا لە حاڵی شەڕ دان و هەروەها ئه‌و هه‌له‌ی بۆ سیاسه‌توانان ڕه‌خساند تا بە خراپ کەڵکی لێ وەرگرن و بەرژەوەندی خۆیانی پێ دابین بکەن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، كاردانه‌وه‌ی موسوڵمان دوای ئاگا بوونه‌وه له ناوه‌رۆكی ئه‌و فلیمه، شتێكی ئاسایی و سروشتیه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ جه‌خت كردن له‌سه‌ر رێزلێنان له هه‌ست و ئیحساسی گشتی موسوڵمان، زۆربه‌ی كاردانه‌وه‌كانی خەڵک و تەنانەت گروپەکان كه بوو به هۆی هاتنه سه‌ر شه‌قامى خه‌ڵك به كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌ستی و ئیحساسی ناوبرد و گوتی: «ئه‌ركی سه‌ره‌كی گروپه زیندووه‌كانی جیهانی ئیسلام له‌ناو كۆمه‌ڵگاكاندا، به‌هێزتركردنی ئاوه‌زمه‌ندی و عه‌قڵانیه‌ت له قۆناخی ته‌ماكردن و عه‌شق و هه‌ست له كاتی به‌ڕێوەبردندایە.» له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «خۆزگا به‌جیاتی نیشاندانی هه‌ست و هزری ده‌رونی كه زۆر جار بوو به‌هۆی تێكدان و له‌به‌ین بردنی خزمه‌ته گشتیه‌كان و برینداربوون و كوژرانی خه‌ڵك، موسوڵمانان و به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته‌كان و حیزب و لایه‌نه‌كان پرۆژه‌یه‌كیان ڕێ ده‌خست بۆ ناساندنی كه‌سایه‌تی ئه‌م «اسوه حسنه»یه و به چالاكی كلتووری و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ته‌كنۆلۆژی فلیم و سینه‌ما و كۆمپیۆته‌ر، و له هه‌مووی گرینگتر به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر كه «ڕاگه‌یێنه‌ری قورئان» بوو، ئه‌م ئه‌ركه‌یان ئه‌نجام ده‌دا. هه‌ر وه‌ها هه‌وڵ و چالاكی بۆ به‌قانونی كردنی به‌رگری له بێ‌ڕێزی به پیرۆزی ئایین و مه‌زهه‌به‌كان له ده‌زگا نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانی به كارێكی په‌سه‌ند و یاسایی زانی.
به‌رپرسی پێوەندیە گشتیەکانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران، هه‌ندێ پێشنیار وه‌كوو پاوانكاری ئابووریی ڕۆژئاوا، به‌رگری له به‌كارهێنانی «گووگڵ» له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ری به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فلیمه نه‌گرتووه و ... هتد، كه له‌لایه‌ن تاك و گروپ و لایه‌نه‌كانه‌وه ڕاگه‌یێندرابوو، به كارانێكی كه‌م بایه‌خ و بێ‌كاریگه‌ر زانی و گوتی : «له‌م كاردانه‌وانه ته‌نها موسوڵمانان خه‌سار ده‌بینن چونكوو تا گه‌یشتن به به‌رانبه‌ری هێز و ده‌سه‌ڵات مه‌ودایه‌كه‌ی زۆرمان ماوه.»
بۆچوونه‌کان